ناسینی خود یان خه‌ڵکی، کامیان له‌پێشترن ؟

وتار/ 14/01/2017 3318 جار بینراوە

فاروق عه‌لی‌

ناسینی خود یان خه‌ڵکی، کامیان له‌پێشترن ؟

من پێم وایه‌ مرۆڤ پێش هه‌نگاونان بۆناسینی هه‌رشتێک، له‌پێشتره‌ هه‌وڵی ناسینی خۆی بدات، چونکه‌که‌خۆی ناسی ده‌توانێ خۆی بکاته‌ پێوه‌رێک بۆناسینی ئه‌وانی تر، ڕۆژانه‌ده‌بینین جۆره‌هاخول و سیمینار ده‌کرێته‌وه‌ بۆناسینی جۆره‌کانی که‌سێتی، به‌پێوه‌ری چه‌نده‌ها که‌سایه‌تی تێوری بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، ئه‌م خولانه‌ جێگای ده‌ست خۆشین، بۆئه‌وه‌ی که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌رت باش بناسیت جا بۆ سوود وه‌رگرتن بێت ، یان خۆبه‌دورگرتن له‌شه‌ڕیان،

به‌ڵام لای من گرفته‌که‌ ئه‌وه‌نیه‌ که‌به‌رامبه‌ره‌کانمان ناناسین ، کێشه‌که‌له‌وه‌دایه‌ خۆمان ناناسین ، هه‌ریه‌که‌مان هێشتا خوێندنه‌و یه‌کی واقیعیمان بۆخۆمان نه‌کردوه‌، سه‌یرێکی خۆمانمان نه‌کردوه‌ بزانین چه‌ندنوقسانی و که‌م و کورتیمان هه‌یه‌، ڕۆژانه‌ مه‌شغوڵی گه‌ڕانین به‌دوای نوقسانیه‌کانی ئه‌وانی تردا، ( وفي انفسكم افلاتبصرون)،

هه‌ریه‌که‌مان گه‌ر خۆی ناسی و که‌م و کورتیه‌کانی خۆی بینی نایپه‌رژێته‌ سه‌ر ئه‌وانی تر به‌چاککردنی خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ ده‌بێ، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ( عليكم انفسكم لايضركم من ضل اذا اهتديتم) ، که‌واته‌گه‌ر هه‌رکه‌س بۆخۆی هه‌وڵی چاککردنی خۆی دا کۆمه‌ڵگه‌ بۆخۆی چاک ده‌بێ ، به‌ڵام ئێمه‌ ئێستا خۆمان پڕین له‌نوقسانی به‌ڵام ده‌مانه‌وێ چاک سازی له‌وانی تردا بکه‌ین، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌ چونکه‌ نه‌خۆش هه‌رگیز ناتوانێ چاره‌سه‌ری ئه‌وانی تر بکات…


نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌