سزاو پاداشت دەسەڵات و حکومی ناڕەواو ناعەدالەتی
وتار/
10/01/2017
1092 جار بینراوە
شێرکۆ شێخ نوری
سزاو پاداشت دەسەڵات و حکومی ناڕەواو
ناعەدالەتی
*شێرکۆشێخ نوری
لەهەموو دەسەڵاتو حکومداریەک و حکومەتداریدا
لەناو دەستور یاسا برگەیەک,هەیە پێدەوترێ سزاو پاداشت
ئەم بریارە دیاردەکی شیاوە منتقە ئەگەر
بەشێوازێکی عەدالەتو یەکسانی پەیڕەو بکرێ بەڵام بەمەرجێ تەنها هەرقسەو دروشم نەبێ یان
تەنها لایەنێک پەیڕەوبکەی
هەرچەندە زۆر بەداخەوە ئەم یاسای
سزاو پاداشتا نەک هەرلەناو دەسەڵات و,حکومداریدا پەیرەو ناکرێ لەوسەری چەپ بۆ ئەوەسەری
راستو لەعلمانیەوە بۆ ئیسلامی پەیرەونەکراوەو نەدەشکرێ بەلام مالم هەقە بۆ
برگەی سزا زۆر سەخی تەبیعەتن بەڵام ئەوەش
هەموو کەسێ,ناگرێتەوە دیارە لەدوای شەهیدە نەمرەکان شەهیدانی زیندو دێن کە لەشۆرش
و خەباتو تیکۆشاندا
ئەندامیک یان زیاتریان لەجەستەی خۆیان
بەخشیوەو
بەم هۆکارەبونەتە کەم ئەندام و
نازناوی شەهیدی زیندیان پیداراوە لەهەموو جیهان تێکۆشەرە دێرینەکان و قوربانیانی جەنگ
و کەم ئەندام بەیاسایەکی تایبەتو گشتگیر خانەنشین دەکرێن و هەق و حقوق و ئیمتیازی
خۆیانیان پێدەرێ بەپێ ی ئەخاڵو برگانەی کەلەیاساکادا هاتووە ئیتر یاسا کەجۆن بریاری
لەسەردابێ بەبێ کەمو کوتری جێبەجێ دەبێ سەیری,ئەم حکوموت و حکومدارەیەی هەرێمی,کوردستان
بکەن دوویاسایان دەرکردووە یاسای ژمارە(38) بۆپێشمەرگە دێرینەکانو
یاسای ژمارە(34) بۆ پێشمەرگە کەم ئەندام
بووەکانی سەنگەر یاساکە لەساڵی (2007)دەرچووەو بەڵام لە مانگی ١٢ ساڵ ٢٠١١ جۆتە
بابی جێ بەجێ کردنەوە
جارێ هەرلەسەرتاوە (4) ساڵیاندوا خست
و واتا جوار ساڵ نامەحرەمیان کردین لەیاساکە و هەق و حقوقی خۆمان
لەناو هەموو خالو بڕگەکانی یاساکەدا
تەنها یەک خالو بڕگەیان جێ بەجێ کردووە کەئەویش تەنها موچەو دەرماڵەی ماڵو منداڵە
باقی سەرجەم خاڵو برگەکانی تر بەئێستاشەوە دیزە بەدەرخونە کراوەو بۆیان جێ بەجێ نەکردوین
سەرباری ئەوەی کە باقی خاڵو برگەکانی تر جێ بەجێ ناکەن و,لەوهەموو هەق و ئیمتیازێک
بێ بەش کراوین سەرباری ئەوەش هەروەک دەبین بەچ شێوازێک موچەدەدرێ لای هەموان
ئاشکرایە کاتێ هەڕەشەو مەترسی تیرۆرستان ڕوی تێکردین هەرلەسەرەتاوە پێشمەرگە دیرینەکان
تاقم و تفەنگی سەردەمی شاخ یان بەستەوە وەک پێشمەرگەکەی جاران سەنگەریان لەتیرۆەستان
گرتو تەناتەت خوین و زامی وقوربانیشیان دا سەرە رای پێشمەرگە کەم ئەندام بوەکانی سەنگەریش
بەبێ دەستی بەبی قاج و چاو جونە پیشەوەی شەڕگەکانو سەنگەریان لەداعش گرتو تەنانەت
لەیەک رۆژو چەند چرکەساتێ زیاتر لە ١٤ شەهیدو ٣٦ نریندارماندا بۆ زانئاریتان لەسەرەتای
دەست پێکردنی شەری داعشەوە هەتائیستاش پێشمەرگەی دیرین و کەم ئەندامانی سەنگەر
وجوداتیان هەیە لە شەڕگەکان ئیمە تاکو ئێستا
پتر لە ٨٠ شەهیدو چەندین بریندارمان
داوە وەک کەم ئەندامان واتا دوجار شەهید و قوربانیمان داوە لێرەدا لە دەسەلاتو عەدالەتی
دەسەلات دەپرسم کامەیە پاداشتەکەتان کامەیە رەوایتان بەڵام زۆر بەسادەی پێتان دەڵێم
سزادانەکانتان کامانەن ١ــ ئەو ناهەقییەی بەرامبەر پ.م خانەنیشینی دەکەن بە پێنەدانی
موچە سزایان دەدەن یاری و گەمەکردن بە موقەدەساتو ژیان و گوزەرانی خەلک بەگشتی,هەربەسزای
پێشمەرگەی دەزانین چونکە پێشمەرگە لەهەناوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەڵقوڵاون و پیشمەرگە
رۆڵەو کەسی خەلکە
٢ــ بەچی هەقێ سزای
پێشمەرگەی کەم ئەندام بوی سەنگەر دەدەن جگەلەوەی پێشمەرگەی دێرینە و کەم ئەندامی سەنگەریشە
٣ــ کەی ڕەوایە تەڕو وشك بەیەکەوە بسوتێنی راستو ناراست بخەنە تای تەرازویەکەوە ٤ــ
فەرمانێک و حکومێکی قەرەقوشیتان دەرکردووە بەبێ ڕەچاوکردنی هەندێ خاڵی شایستە
٥ــ هیچ رێزو بەهایەکتان
بۆ خوین زامەکانمانتان دانەناوە بۆ خەباتو ماندبونمان نەکراوە زۆر خەم ساردانەو
نامسئولانە بەوپەڕێ بێ موبالاتی بێ ئاگادرکردبەوەمان لیژنەیەکتان بۆ داناوین جارێکی
تر سەیری زام و برینەکانمان بکەنەوەو لەوپەری دونیاوە کەم ئەندامتان مەجبورکردووە
بچێ بۆ هەولێر لەبری کارئاسانی زیاتر عەزیەتی کەم ئەندام دەدەن لەروی جەستەو لەروی
نەفسیەوە کەبەراستی سوکایەتی کردنە بە خودی پیشمەرگەی کەم ئەندام بوی سەنگەر کە بەقسە
نازناوی شەهیدی زیندویان پێ بەخشیون
من ناڵێم پیداجونەوەمەکەن لێ پرسینەوە
مەکەن بەڵام هەموشتێ بە خوێ و خوێش بەمەعنا پرسیارەکەی من ئەوەیە ئەو ئەزمون و دەسەڵاتە
و دەستکەوتە بەلەخۆبوردن و ئازایەتی و خەباتو تیکۆشان و خوینو زامی تیکۆشەرە دیرینەکان
و خەلکی دلسۆز بەدەست هاتووە ئەی کوا وەفاو ریزو حورمەت کوا پاداشت و ئەخلاقیەت
من وهەزارانی وەکومن چاودەستو قاچ و
ئەندامەکانی جەستەمان لەدەستدا وە جارێکی تر چاو دەست و قاچی پەریو خۆ درەختو گیای
بەهاران نییە بڕوێتەوە بەکام یاساو رێسایەک ئەو سوکایەتی و بێ حورمەتیە دەکەن ئەم
قسانەم سەرەتا بەسەرکردایەتی حیزبکەی خۆم دەڵێم کە خەم ساردو بێخەم و بێ موبالاتە
لەبەرامبەر کادرو پێشمەرگە و کەم ئەندامەکانی بەڵام من ناهەقیان ناگرم سەرکردایەتیەکەم
بریارو سیاسەتی بیدەنگی هەڵبژادووە ویژدانیان خەوتووە... وێنەکەم شاهیدە بەهۆی بینداریەوە
بینای چاوەکانم لەدەستداوە نزیکەی یەک ساڵ لەدنیای تاریک و نابینایدا ژیانم بەسەر
بردووە و بەهەوڵو ماندوبونێکی زۆر لەهەندەران تونیان لەهەردوو روناکی چاوەکانم نیوە
چاویکم بۆ بهێنەوە بۆ ئەوەی بەرپێ ی خۆمی پێ ببینم و بەدەستی خۆم پاروبکەم نازانم
جۆن شەرم لە جاوی کویرو دستو قاچی قرتاو ورگی دراو جستەی شەقار شەقارمان ناکەن کەتائیستاس
هەمانە برینەکانی سارێژ نەبوەو خوێنی ڵێ دەچۆرێ لەهەموشی خۆشتر ئەوەیە
ئەگەر نەچینەوە بەردەمی لیژنە موچەکانمان
دەبڕن وەک ئەوەی خێرمان پێ بکەن ئەوە وەفاو پاداشتی حکومەتیكە کەلەسەر ئێسک و
پروسک و خوین و زامی هەزاران فیداکار و دلسۆزی خەڵکی ئەم ووڵاتە بنیات نراوە هەرگیز
حکومەتی ئاوا ناعەدالەتو ناڕەواوم ناوێ نەمانی باشترە باهەرنەمێنێ بەهەدەردانی سەروەتو
سامانی وولاتو تەخشانو پەخشان و هەراچ کردن و هەرزان فرۆشی قەیران و کەم وکورتی
ئابوری بە خوین و زامی ئیمەوقوتی خەڵک پری دەکانەوە لەهەمو دونیا خەلک قەرزداری
حکومەتو دەسەڵاتە لەلای ئیمە بە پێچەوانەوەیە ئەوان قەرزداری خەڵکن نەحوکمەتداری وادەکرێ
و نە قەرزیش بە خوین و زام و دەستی قرتاو قاچی پەریو وردڕاو دەدرێتەوە (١٠ــ١ــ٢٠١٧)
*جێگری سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگە کەم
ئەندام بووەکانی سەنگەر
نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری
-
شێرکۆ شێخ نوری
25/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
20/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
18/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
17/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
15/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
09/11/2017