کوێخا گیان ئەو پەتا تەنها لەناو گۆرانەکەی تۆدانییە

وتار/ 04/01/2017 1668 جار بینراوە

شێرکۆ شێخ نوری

کوێخا گیان ئەو پەتا تەنها لەناو گۆرانەکەی تۆدانییە
شێرکۆ شێخ نوری
کوێخا گیان ئەو پەتاو نەخۆشییە تەنها هەر لەناو گۆرانەکەی تۆدانییە هەر گۆرانی نەگرتۆتەوە ئەو دەردە هەموو حیزبەکانی گرتۆتەوە بەش بەحاڵی خۆم من زۆر ناهەقی گۆران ناگرم ئەگەر دەست بەکلاویشیانەوەبگرن چونکە نایانەوێ وەک کابرا لەهەردودین بن بەلام داخی گرانم بۆ ئەندامانی حیزبەکانی تر دەڵێ ی نەبایان دیوەو نەباران نەک هەردەستیان بەکلاوەکانیانەوە گرتووە با نەی با چاویلکەی رەشیان کردۆتە چاویانو گوێچکەکانیان ئاخنیون و زمانیان لەگۆخستووە و زۆرینەیان دوعای ئەوەدەکەن ١ــ شەری داعش هەربەدەوامبێ ٢ــ خوایە لەو هەوایە رایگری جونکەەبەرژەوەندی خۆیانی تیدایە د ٣ــ کیشەکانی سەرۆکائەتی هەرێم و پەرلەمانیش هەروا بەهەڵواسراوی بمینێ تەوە ٤ــ هیوادارە کیشە ناوخۆیەکان جارەسەرنەکرێ بۆئەوەی خۆی ترۆنەکرێ ٥ــ شەڕو ئاژاوەو شەرەدنوک هەربەرفەوام بێ جون هەتا وەزعەکان ئاشوبەو ئالۆزی بێت ئەوان سودمەند دەبن و لەو نیوەندە بۆ خۆی تەرەتێنی تیدادەکات دەبیتە پاڵەون ئەوانەشی دەست بەکلاوەکانیانەوە دەگرن تازە بەسەرداکەوتون و حەز دەکەن تۆزێ کۆن ببن تافیری یاری و گەمەکان دەبن ئەوسا ئەوانیش کەفێر بون ئەزانن جۆن یاری لەگەڵ کاتو سەردەمەکەدا بکەن کەسە پاک و سادەو ساویلکەکانیش دەبنە قوربانی و سوتەمەنی کوێخا گیان هەمومان دەزانین و بیزارین تابینەقاقامان هاتووە ولەتەقینەوەداین هەربۆیە دەست نابەین شقارتەکە ڵیبدەین جونکە پەندی کێ کردیو کێ خواردیمان بیر دەکە وێتەوە لەکۆتادا پیاوە بودەڵەو بۆرەپیوەکان دێنە پیش و دەبنە قارەمان جۆن ئەم رۆدەبینی کۆمەڵی دەم روتو هیچ لەبارنەبو دەم جەورو ماستاو سارکرەوەکان بە چەقەنەیەک و بەقودرەتی قادر دەبنە وەزیرو گزیرو جەنەراڵ و پالەوان سەرکردایەتی و سیاسەت مەدارو راویژکاری شارەزای بوارەکانی سەربازی و ئابوری پیشەسازی الی اخری .... لێگەرێ باهەردەست بەکلاوی خۆیانەوربگرن لەوەباشترە ببنە ئاواز لیدەرو زورناژەن بەقەدو بالای خۆیان و ناکەسەکاندا هەلابڵین وولات وەک بێخاوەنەو دراوەتە دەست نەزانو بێ ئەزمونەکان لەئێستادا دراوەتە دەست کۆمەڵێ مشە خۆرو دەستو پێ سپی دەم گەرمی بێ ئەزمون هەریەکەیان رۆڵی سەرکردەیەک و سەرۆکیک و سوپاسالاریک دەگێرێ کەلەناوەرۆکدا فشۆلن کورد واتەنی پشیلە لەماڵ نەبو من ش ک تەراتینیانە بەڵی درودست وولاتی بێ سەرگەورەو بێ خاوەن. خەڵکی دەست بەکلاوەکەیەوە دەگرێ با نەیبا.

نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌