خاک پەرستی یان خاک فرۆشتن
وتار/
30/12/2016
900 جار بینراوە
شێرکۆ شێخ نوری
خاک پەرستی یان خاک فرۆشتن
شێرکۆ شێخ نوری
من دوبارە هەمان پرسیار دەکەمەوە بەڵێ
پارتی هەڵەی کرد پرسیارەکەلیرەدایە وەک پاەتی کردی بۆ لایەنەکانی تر پێشیان بەهەلەکانی
پارتی نەگرت ؟مەگەر حکومەت حکومەتی بنکە فروان نییە مەگەر هەمولایەنەکان لەحکومەت
بەشدار نین یان لایەنەکان هەمویان تەشریفاتین و تەنهابۆمەبەستی حسەی لەگەلدانو هەموولایەنەکان
بوکەڵەن لدەستی پارتیدان جۆن پیخۆش بێت ئاوایاری یان پیدەکات ئەگەر بەدەر لەوانە
شتێکی تر هەیە فەرموو باسی بکەن بەلام دڵنیام هەرهەموو لایەنەکان بێ هەلویستن لەئاست
بریارو فەرمانەکانی پرتی و سەرجەمتان تسلیمی ئیرادەی پارتی بوون و پارتی بەبراگەورەو
خاوەن پایەدەزانو هەموتان کەوتونەتە ژیر فەرمانی پارتیەوە نەک بەشدارو شریکن لە ئیدارەدانو
حکومەت بەلکو بونەتە کارمەندو موچەخۆری پارتی پارتیش بەهەرشێوەک لەشێوەکان هەموتانی
بیدەنگ کردووە ئەوە راستیەکی حاشا هەڵنەگرەو پیویست بەهیچ پاساوێک ناکات بۆ خەڵکی
بهێنەوە لیرە بەڕاشکاوی دورلەهەمو رییایەک ئەگەر سەرکردایەتی حیزبەکان بەگشتی و سەرکردایەتی
یەکیەتی بەتایبەت نیو هیندە شێخ لاهور داکۆکئ بکەنو راستیەکان بڵێن پیم وانییە
پارتی هیندە سەرکێشی بکاتو پێرابکێشێ بەڵام نە چەپڵە بەدەستێک لێدەدرێ و نەمەلیش بەباڵێک
دەفرێ هەتاکو ئێستا کەبێدەنگیتان هەڵبژاردووە بەلام بەڕاستی بابەس بێت و تەنها با
چەند ئەندام پەرلەمانەکانی کوردستانو عێراق بەدەنگ نەیەنو شەرەکە بکەنو سەرکردایەتی
حیزبەکانیش ببن بەتەماشاکەرو وەک کەرەی شەربەتو جی تر جاویلکەی ڕەشمەکەنە جاوتان هەرچی
بو لەرابردو گوزەشت بەڵام وەڵلا بیلا زۆر شەرمەزاری و ئابرو چونە لەسەر فرۆشتنی
خاک بیدەنگ بن لەسەر پیرۆزی پیشمەرگەو شەهدەکانمان نەهاتنە دەنگ کە بەبەر جاوی هەموانە
بازرگانیان پیوەدەکرێ و کەوڵو خوینو گیانیان دەفرۆشرێ کەچی وەک پیویست ئاوریان ڵی
نادەنەوەو نایەنە دەنگ لەسەریان سوکایەتیان پیدەکەن رۆژێ ئەتکیان دەکەنو سەرو برۆی
پێشمەرگە دەتاشنو شار بەدەر دەکرێن و رۆژێ خانوی پێشمەرگەی بریندار دەروخێنو بێ
لانەو خانی دەکەن بەلام ئەوەیان خاکە خاک واتا شەرەف ناموس ویژدان کەرامەت .ئەی
شاعیر ناڵێ هەرکوردێ خاوەن شەرف بێ خاکی کوردنادا بەکەس ... یان دەڵێ زەرەیەک خاکی
وەتەن نادەم بەقەسری قەیسەری خۆئەوانە لەتەلەفزیۆنەکانتانەوە پەخش دەکرێ کەڕولاڵو
نابیاناکان ویژدان مردووەکان بائیتر بەسبێ ئێستا مەسەلەکە گەیشتۆتە سەرخاک فرۆشتن
واتا شەرف فرۆشتن دەی ڕوی خۆتان بگەشێنەوە وەرەدەنگ بڵێن نابۆ خاک فرۆشتن بەڵێ بۆ
خاک پەرستی.
نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری
-
شێرکۆ شێخ نوری
25/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
20/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
18/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
17/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
15/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
09/11/2017