ئێمە میللە تێکین مردو پەرستی زیندو کوژین
وتار/
29/12/2016
840 جار بینراوە
شێرکۆ شێخ نوری
ئێمە میللە تێکین مردو پەرستی زیندو
کوژین
شێرکۆ شێخ نوری
هەمیشە وتومە ئیمە میللە تێکین مردو
پەرستی زیندو کوژین هەتالەبەرچاوانبی لەبەردڵانی لای ئیمە مرۆڤ وەک ئامیرو ئالەتیک
سەیردەکرێ تا پیویستیان پیت بوو بەکاردێنو کەکاریان پیت نەما توڕ هەڵدەدرێتو لەبیرت
دەکەن وەک چۆن لەسەرەتا جل و بەرگێکی تازە دەکری دلت پیوەیەو لەپەلەو لکەو پیس بون
دەی پارێزی کەکۆن بوو فرێیدەدەیت یان وەک شوشەی بادە هەتاپڕەو مەی تیدابێ دەی پاریزی
لەشکانو دەیکەتە گوڵی مەجلیس میزی پێ دەرازێنی تەوە مەیەکەی دەنۆشیو سەری پیگەرم دەکەیت
دوا پیک کەتیدا نەما یان فرێی دەدەیت یان دەیکێشی بەبەردیکداو دەیشکێنی مرۆڤیش لەم
ووڵاتە سەقەتەی ئێمەدا هەمان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ تاتواناو هیزی هەیە بەکاری دێنن
بەتایبەت پێشمەرگە پێشمەرگە بەدەرلە ناوە پیرۆزەکەیو
واتاجوانەکەی لەکاتیکدا گەورەترین سەرمایەی
ژیانی گیانیەتی دەیبەخشێ بەلام دروست گۆران ئاسا وەکو عەکسی قەمەر وایە لەناو گۆمێکی
لیخندا ئەم پیشمەرگەیە کە لەئیستادا بریندارەو وەزعی خراپە لەبری ئەوەی مراعات بکرێ
و هاوکاری و یارمەتی دەریبن کەشێکی وای بۆدروست بکەن ببیتە هەتوانی زامەکانی کەچی
لەوساتەوەختە دژوارو پرلەئازارەیدا بزانن چ سوکایەتیەکی بەرامبر دەکرێ ئەو خۆی بە
جەستە بریندارە بەلام لەناخیشەوە برینداریان کردووەو جارێکی تر جەند بەرامبەر بەئازاریان
خستۆتەوە بۆ بەرلەبریندار بونی خانەوەکەتان لێنەدەروخاند بۆ دەبێ لەم کاتە ناسکەدا
کەهەموگیانی برین و زامە ئەوەندەی تر برینداری دەکەن و بەئازری دینن کواڕەوشتی مرۆڤانەتان
کوا وەفاو حورمەتو ریزداریتان بۆناوە
پیرۆزەکەی پێشمەرگەئێوە خۆتان ویژدان مردون رەوشتی مرۆڤانە لە فەرهەنگ و کرداتاندا
نییە ئەوە بێریزی و کاری نەشیاو ناشایستەیە بەرامبەر پێشمەرگەیەکی بیندارو خانەوادەکەی
دەکرێ دڵنیام هەرکەسێ بەئازادی لەدایک نەبوبێ و باش پەروەردەنەکرابێ و گۆش نەکرابێ
ئەم جۆرە ئەتوارو کردەوە قیزە ونانە دەکات پیشمەرگە گیانو خوین و زام و ئەندامی جەستەی
دەبەخشێ کەجی ملهورەکانی دەسەلات ئاوا پاداشتیان دەدەنەوە ئەو دەسەلاتو ملهوری و رەفتارە
نابەجێیو قیزەونانە لەدەسەلاتێکی ملهوری بیخەمی بیمشورو دورلەهەنو رەوشتێکی مرۆڤانە
دەوەشیتەوە دەسەلات وولات هەراج دەکەن خاک دەفرۆشن مرۆڤ و میللەت هەرزان فرۆش دەکەن
سیاسەتی برسیەتی ئەنجام دەدەن خوینی پیشمەرگە دەکەنە پارەو پوڵو خۆتانی پێ سەرمیەدار
دەکەن بەلام هیندە بێ ویژدانن خانویوک بۆپێشمەرگەیەکی بیندار بەرەوا نابینن ئایاتەنها هەرخانوی ئەم پێشمەرگەیە تەجاوزە؟ ئیوە
هەموو کوردو کوردستان بەمیللەتو خاکو کانزاو سەروەتیەوە دەفرۆشن تەجاوز نییە ئەمە
کەی رەوایە نەک جارێ هەزار جار دەڵیم خۆزگە نە حکومەتی ئاوا نە دەسەلاتی ئاو هەبێ
و نەمانی زۆر باشترە لە بونی باهەرنەمینێ شەرمەزاربن لەئاستی برین و زام و خوینی ئەم
پیشمەرگەو گشت پێشمەرگەی کوردستان .
نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری
-
شێرکۆ شێخ نوری
25/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
20/01/2018
-
شێرکۆ شێخ نوری
18/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
17/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
15/11/2017
-
شێرکۆ شێخ نوری
09/11/2017