قەیران لە قەیرانی پەراوێزخستن دا

وتار/ 27/12/2016 666 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

قەیران لە قەیرانی پەراوێزخستن دا
کمال اسکندر
بونی کێشە کۆمەڵایەتیەکان ناخ هەژێنن بەتایبەت ئەو ستەمە کۆمەڵایەتیانەی کەبەکوشتن کۆتاییان پێدێت و مرۆڤی خاوەن دڵ و ویژدان هیچ کات حەز بەبیستنیان ناکات.
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کەناڵەکان بەدەوری چەند ڕووداوێکی دڵ تەزێن دا خولگەیان گرتوە لەکاتێکدا لە هەموو شوێن وجێگەیەکی ئەم جیهانە ڕوداوی هاوشێوە بونیان هەبوە و ڕۆژانە دادگاکان چەندین کەیسی هاوشێوەی کەڵەکە کراویان لاگڵدراوەتەوە ، لێرەدا مەبەستم بەکەم و ئاسان سەیر کردنی ڕووداوەکان نیە چونکە کاراکتەری ستەم باری ڕووداوەکان لە بازنەی مرۆڤ بون دەرچون ، بەڵام کاتێک هەرێم و هاووڵاتیانی لە ژێر قوڕسایی قەیرانە زل وزەبەلاحەکان خەریکە لەژیانێکی  کۆمەڵ کوژ ئاسادا چاوەڕێی داهاتویەکی نادیار دەکەن،  ئاخۆ دەبێت نهێنی ئەوە لەچی دابێت سەرجەم ناوەند وکەناڵەکانی ڕاگەیاندن شەوانە باسی قەیرانەکانیان پەراوێز خستوە و ڕوویان کردۆتە کێشە کۆمەڵایەتیەکان ،ئاخر خانەنشێنێکی دەست لەرزۆکی پشت چەماوەی خاوەن دەفتەرێک لە ڕاچێتی حەب وعلاجی نەخۆشیە درێژخایەنەکان لە ساڵێکدا تەنها چوار موچە وەربگرێت ، ئەی ئەوەشیان کوشتن نیە ؟ ئەمەو چەندین نمونەی ناڕەحەت تر کەبەداخەوە بەر پرسە خاوەن موچە زلەکان کە تێچوی ڕۆژانەیان بایی چەندین موچەی فەرمانبەران دەبێت ،لەهەمان کاتدا نابینا و نابیست و ڵاڵن لە ئاست ژیانی ناڕەحەتی هاووڵاتیان ، ئەگەر وابڕوات قەیرانەکان بەپێشهاتی ڕووداوە کومەڵایەتیەکان دەکەونە ژێر ڕەحمەتی پەراوێز خستن لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و لە بیر هەموان دەچێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌