موچە یان کاڕی سەربەخۆ ؟!

وتار/ 23/12/2016 1188 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

موچە یان کاڕی سەربەخۆ ؟!
ئاوات قەرەداخی
 بیرم دێت ساڵی 2000 دەهاتم بو لای کاکە سەرکەوتی نۆکاو فرۆش له گەڕەکی سەرشەقام شاری سلیمانی کاکەسەرکەوت ئەوکات بەوپەری بروا بون بەخۆ و بەووره یەکی پۆڵاینەوه لەسەر پیره عەره بانەیەکی ماندوو خەریکی نۆکاو فروشتن بوو ئێستا پاش شانزه ساڵ بە یادی جارانەوه نۆکاوێکم خوارد له لای چەند پرسیارێکم لێ کرد ووتم کاکه سەرکەوت ده بێت بەم نۆکاوه خۆت پێ دروست کرابیت ، کاکه سەرکەوت به سەرسامی یەوه وەلامی دامەوه ووتی ئەوه بەراسته ؟! کاکه سەرکەوت ووتی هەربەم نوکاوه ،خانوم کڕی ، خێزانم دروست کرد ، ئوتومبێلم کڕی ،عه ره بانه که شم کرد به م دوکانه ، پاره ی نوستوشم هه یه ،که م تازۆر یارمەتی فه فیرو هه ژاریش دەدەم له کۆتایشدا منیش ووتم ده ست خۆش کاکه سەرکەوت خۆت نەکرده موچەخۆری حکومەت شەهادەکەت خەواندووه بۆ رۆژی خۆی ..... دوا ووته ی کاکه سەرکەوت ووتی داوا له گه نجان و تازه پێ گەیشتوانی کوردستانەکەم دەکەم کەهه موو تۆپەکانیان نەخەنه سەبەتەی حکومەتەوه موچەحسابی احطياطي بۆ بكه ن ، هه وڵ بدەن به دواى كاري سەربەخودا بگەرێن وه کو من خۆیان دروست بکه ن ، منیش ووتم کاکەسەرکەوت گیان من خۆم به هه ڵه دادەنێم کەلە سەرەتای ژیانمدا هەموو تۆپەکانی خۆم خستەسەبەتەی حکومەتەوه بروای %100 مان خسته سه ر موچەوحکومەت . که واتەگەنجان و تازه پێ گەیشتوان بەتەمای دامەزراندنی حکومەت مەبن بیروکه ی خۆتان بخەنەکار دوای پەشیمانی دادی کەس نادات.

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌