هاوڵاتیان بەرداشی نێوان مکیاجی قسە و واقیعی ڕۆژگار
وتار/
22/12/2016
612 جار بینراوە
کەمال ئەسکەندەر
هاوڵاتیان بەرداشی نێوان مکیاجی قسە و واقیعی ڕۆژگار
ڕۆژنامەنوس : کمال اسکندر
سەیر نیە قەیران هەبێت، بە مەرجێک لە بڕی بەڕێ کردنی کاتژمێرەکان
لە نیشاندانی ئەستۆپاکی و مەکیاجی قسەی بێ کردار و زەردەخەنەیەکی پڕاوپڕ لە بێ
موبالاتی بەرامبەر میللەت، بەرپرسان لەباوەشی
خەمخۆری دا شەوان داڕێژەری پلانی چارەسەر بن بۆ بەکردەیی کردنیان
لە ڕۆژدا .
سەیرە شەپۆلی دوو ساڵی ڕابردووی
قەیرانەکان تەنگ بەتاکی هاووڵاتی هەڵچنێ و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ واقیع بەرەو تاڵ تر هەنگاوی
پێ هەڵگرێت ، لەو لاشەوە هێشتا بەرپرسان لە بەردەم مایکی بەردەمیان بەدوای ووشەی
جوان دا بگەڕێن ، کاتێک هاووڵاتیانی هەرێم لە ژیانێکی پڕ لەدەردە سەری مانگەکانی
ساڵ تێپەڕێنن ئیتر ئومێدی چی لەسەر لێدوانەکانتان هەڵبچنن ، دوو ساڵە لەبەردەم کەناڵەکانی
ڕاگەیاندن و لەدوای کۆبونەوەکان بەمکیاجی قسەکانتان لەنێوبازنەی ( ئومێد دەکەین ،
ئیجابی بوو ، باش دەبێت، لێک حاڵی بوین ) وەکو شیرینی دەیبەخشن بە هاووڵاتیان کەچی
لە ئەرزی حەقیقەت و واقیعدا نەتانتوانی پێداویستیە سادەکانی ژیانی هاونیشتمانیان
دابین بکەن ئاخر لە قوتی ژیان زیاتر چی ؟ ئیتر جادوەکان لە ئێستادا تەنها کار لەو
کەسانە دەکات کە لە سێبەرەوە لە بەرزی باڵاتان دەڕوانن و لەگیرفانی بە گیرهاتوی گیرفانتانەوە خۆشیان وەکو سێبەر بەدەورتاندا دەخولێنەوە .
نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر
-
کەمال ئەسکەندەر
18/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
08/08/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
05/01/2019
-
کەمال ئەسکەندەر
12/12/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
05/10/2018
-
کەمال ئەسکەندەر
10/09/2018