حکومەتی تایبەت

وتار/ 08/08/2021 371 جار بینراوە

محه‌مه‌د گۆمه‌شینی

حکومەتی تایبەت

محمد گۆمەشینی
وا تصور دەکەم بەیانیەک لەخەو هەڵسین وبڵێن دوێنێ شەو لە زیاد کردنێکی ئاشکرا تەواوی حکومەت ڕادەستی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کراوەو ئیتر جگە لەناو ماڵەکەی خۆت هیچ شتێکی موڵکی گشتی نەماو پێویستە هەرچی زووە سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کارتی تایبەت بکەی لای موختاری کەرتی تایبەت بۆئەوەی بەو کارتە تایبەتە ئیتر بتوانی لەماڵ بێیە دەرو سەردانی بازاڕو مۆڵ وپاڕک ومزگەوت و هەموو شوێن بکەی وبەو کارتەش کاڕەباو ئاوو بەکاربێنی لەماڵەوە.
ئاخر کە کارەباو ئاوو کامیرای هاتوچۆو زانکۆو پەروەردەو شارەوانی ونەخۆشخانەتان کردە تایبەت قابلە چی ماوە جا ئەوە دەبینن هەر بەتەواوی ماڵ و موچەو ژیان و هەمووشتت لەگەڵ دابەش دەکەن وڕەنگە مەمرەو بژی ئاوو؟هەواشت بدەنێ.
بیرمە ڕۆژێک باوکی ڕەحمەتیم وتی ڕۆژێک دێ کارتەک دروست دەکەن دەڵێن بەو کارتە پیاوو ژن بۆیان هەیە لەماڵ بچنە لای یەک دەنا بەپێچەوانەوە هێزت دێتە سەرت و دەستگیرت دەکەن
لەوەش خۆشتر دەگێڕنەوە ڕۆژێک مەفرەزی پۆلیس دەچنە گوندێک بۆ کارێک و خەڵکەکە کۆدەکەنەوە دەڵێن دەبێ ئەو بڕیارانەی میری جێ بەجێ بکەن وئەوەی قسەش بکا تاوانبارەو دەگیرێ لەوکاتە یەکێک لەپۆلیسەکان تڕەکی لێ بەردەبێ و کەس ناوێری پێ بکەنی تەنها پیاوێک نەبێ پێ دەکەنی وپۆلیسەکانیش دەستگیری دەکەن ئەویش دەڵێ خۆ هیچم نەوتوە پۆلیسەکانیش دەڵێن چۆن ئەوە نیە بەتڕی حکومەت پێ دەکەنی.

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د گۆمه‌شینی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌