لێ بگەڕێن خەڵک کاسبی بکا .. زگی برسی لە هیچ ناپرسی..

وتار/ 19/01/2021 823 جار بینراوە

محه‌مه‌د گۆمه‌شینی

لێ بگەڕێن خەڵک کاسبی بکا .. زگی برسی لە هیچ ناپرسی..

محمد گۆمەشینی توێژەرو چاودێری مافی مرۆڤ

کە موچەو مافی خەڵک نادەن ، کەباکتان نیە بەگیرفانی بەتاڵی گەنجان ، کەزگی برسی خەڵکتان پێ تێر ناکرێ ، کە بازاڕتان نەهێشت و خەڵکتان بێ کارکرد ، کەپیاوتان شەرمەزراری بەردەمی ژن ومنداڵەکانی کرد ، کەگەنجێک دێتە شەقام وداوای کارو مافتان لێ دەکاو دەڵێن ئاژاوە گێڕە ، شکۆی کرێچیتان لای خاوەن خانو نەهێشت ، کە پیاو خۆی کوشت و ژن ماڵ و منداڵی جێهیێشت ، کەخێزان هەڵوەشایەوەو کوڕ لەباوکی هەڵگەڕایەوە ، کە ژنە شەهید سواڵی کرد و دایکە شەهید فرمێسکی ڕشت لەبەرنەبونی ، کە پێشمەرگەو خەباتگێڕی دوێنێ حاشای لەمێژوو خەباتی خۆی کرد ، کە دیوەخانانەو شارو گەڕەکی تایبەتان بۆ کۆنە جاش و مەفرزە خاسەکانی دوێنی دروست کردو کردتانە شۆڕشگێڕی ئەمڕۆ ،کە هەرچی کۆمپانیاو کەرتی تایبەت وکارو کاسبی یە بۆخۆتان و کوڕەکانتان و هاوبەشەکانتان بردو خەڵکشتان کردە کرێچی و بێ کار ، کە هەرچی هەق بێژو پیاو ماقول و کەسایەتی و چاکەخوازە یان کردتانە خائین یان بێ دەنگتان کردن ، هەرچی بێ معریفەو هەرچی وبەرچی و خەڵکی بێ ئەسل و نەسل و بەناو مۆدەو شەق وەشێن و کۆیلەتانکردە دەم ڕاستی میللەت ومێژووتان بۆ دروست کردن ، بەکورتی کە هەرچی جوانیە ناشیرینتان کرد.
ئیتر لێ بگەڕێن خەڵک بۆخۆی بژی و کاسبی بکا ، چونکە کورد لەمێژە وتویەتی زگی برسی لە هیچ ناپرسی.

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د گۆمه‌شینی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌