جەنابی سەرۆکی پەرلەمان تەواوە....
وتار/
14/06/2021
476 جار بینراوە
محهمهد گۆمهشینی
جەنابی سەرۆکی
پەرلەمان تەواوە....
ئیدی بەسە کۆبونەوەو
دانیشتن مەکەن...
بانگیان بکەن
و پرسیاریان لێ بکەن...
سوێندیان بدەن
بەخوا
بە نیشتمان ،
بە خاک ، بە خەبات ، بە خوێنی شەهیدەکان ، بە داستانەکان ، بە دایکی جەرگ سوتاو ،
ئەگەر هەر ئەوانەیان نەبوو هیچ نەبێت بەسەری خۆیان سوێندیان بدەن وپرسیاریان لێ بکەن...
دەی ئیتر دەست
پێ بکەن.. ئێمەش هاوکارو پاڵپشتین ...
دوو بڕیاری
وا دەتوانن بڵێن ئیدی ئێمە نوێنەری خەڵکین وئێمەش چیتر کۆبونەوەی پڕچەقە چەقی پڕ
مزایدەی بەرامبەر کامیرا ناکەین و ئیدی ئێمەش لەبەرەی خەڵکین وچیتر ئەو ناعەدالەتیە
قبوڵ ناکەین کە ئەو حکومەت ودەسەڵاتە بەسەر ئەو میللەتەی دەهێنی ، ئاخر لەکوێی دونیا
بووە حکومەت بەو دەرەجە لەدۆڵێک بێت ومیللەتیش لەدۆڵێکی تر ، ئاخر من نا ئەوە هەر
خۆیان وڕاپۆرتی خۆیان ونەزاهەو چاودێری دارایی و ئەوانی ترە دەڵێن کارەساتە لەو وڵاتە
گەندەڵی گەیشتۆتە هەموو کەڵێن وکونێک و گەیشتۆتە هەرچی سێکتەرو شوێنە لەگومرگ و هێلکەو
بنزین و شیش وچیمەنتۆو نانی جۆو ماستی مەڕی هەولێرێ و بزنی سوری و خەیاری بن نایلۆنی
و ئاوی زێراب فرۆشتن بە ئاوخاوێن بۆ ماڵان و تا گەیشتۆتە بانگدەرەکەی مزگەوتی.....
فلانیش کە لەمانگێک یەک ڕۆژ دەچێ بانگ دەدا ، تا دەگاتە دەم وچاوی پڕ سلیکۆن وفیلەرو....هتد.
شتێک نەماوە
پڕ نەبێت لەگەندەڵی و دزی و فرت وفێڵ ، غەدرو
خیانەت وخۆکوشتن و کوشتن و درۆو پیسی سەراپای شاری داپۆشیوەو ژیان شێواوە.!
دەڵاڵەکانی
شارەوانی وتاپۆو برتیل وەرگرتن و نەبونی دادپەروەری جێگەی ڕاستە ڕێ و شتی معقولیان
گرتۆتەوە.
زیادبونی ڕێژەی
جیابونەوەو کەمبونەوەی هاوسەرگیری بۆتە زەنگێکی مەترسیدار بۆ ئاسایشی خێزان.
ماددەی هۆشبەر
لە نیو کیلۆوە بۆتە تەن و هەرچی شت بەدەستە بەشێکی تێدایە تاپڕدەبن دوایش غەریبێک
توش دەکەن...
چی ماوە دەستی
بۆ نەبەن لە...... عەیب نەبی و لە ئەرزی ڕوکن و پاڕک و کۆمپانیاو پڕۆژەی گەورەو
ئاسەوار دزین.
ئەگەر کچەکە
تەنورەی کورت نەبێ لەکۆمپانیا وەری ناگرن و بەکوڕەکەش دەڵێن ناوی شەهیدەکانی شەڕی
ناوخۆ بژمێرە کە بەکوشتنماندان..
موچەتان کردە
ڕوبع ونیوەو لێبڕینتان کردە مۆدیل و نەوت لە بیست دۆلارەوە بوە شەست دۆلار هەر دەخۆن
وتێرنابن وموچەو مافی خەڵک نادەن..
ئیتر تەواوە
جەنابی سەرۆکی پرلمان بەڵێ چیتر دامەنیشن وچیتر جاڕی کۆبونەوە مەدەن مەگەر بۆ موچەو
لێبڕین و لێپرسینەوەو محاسبەی حکومەت و گەڕانەوەی ئەو مافەی خەڵک نەبێت ..
ئیتر وەک
پرلمان ودەسەڵاتی چاودێری بەحکومەت بڵێن ستۆپ و ئەوا ئێمە بڕیاری لێبڕینمان هەڵوەشاندەوە...
قابلە حکومەت
چی دەکا تۆ بڵێ کالعادە مەفرەزەک بنێری و دەرگای پرلمان داخەن ! ئێ باشتر خۆ شوکر
ئێمە هەر شایستەی دەوڵەتداری و حکومەتداری نین و هێشتا ڕوومان هەندە سپی نەبۆتەوە
لای دۆستان و وڵاتان با ئەوەش بکەن و گۆم تاقوڵ بێت مەلەی خۆشترە.
ئێ هەرخۆمان
کەی حسابمان بۆ قسەو ڕای دۆستان کردوە.
ئیتر دەرگا لەحکومەت
بگرن وپێیان بڵێن فەرموون کوا داهات و پارەی نەوت ...؟
کوا پلە بەرزکردنەوەی
فەرمانبەران لە ساڵی ٢٠١٤ وە..؟
کوا ٤٠٠ ملیارەکەی
پارساڵی فەرمانبەران...؟
کوا داهاتی
ناوخۆو مەرزەکان..؟
کوا داهاتی
باج وزەریبەو هاتوچۆو ئەوانی تر....؟
کوا چاکسازی....؟
ئیتر با تا ئێرە
بەس بێت و شەڕی دەنگدەرانتان بکەن و مێژوو تۆمارکەن و بە فعلی نوێنەری دەنگدەرانتان
بن و هیچ نەبێت با ئەو بەین و دیوارەی لەبەینی حکومەت وپەرلەمان هەیە وەک کورد دەڵێ
با ئەو سام وهەیبەتە بمێنێت.
محمد گۆمەشینی..
نوێترین نوسینەکانی محهمهد گۆمهشینی
-
محهمهد گۆمهشینی
08/08/2021
-
محهمهد گۆمهشینی
14/06/2021
-
محهمهد گۆمهشینی
19/02/2021
-
محهمهد گۆمهشینی
13/02/2021
-
محهمهد گۆمهشینی
19/01/2021
-
محهمهد گۆمهشینی
15/01/2021