ئێستا مێژوو چۆن بنوسینەوە !؟
وتار/
15/01/2021
480 جار بینراوە
محهمهد گۆمهشینی
ئێستا مێژوو چۆن بنوسینەوە !؟
محمد گۆمەشینی
لەکوێوە دەست پێ بکەین.؟
کێ سەرەتای مێژووەکەمان بۆ بنوسێتەوە...!
کێ بکەینە پاڵەوانی مێژووەکە...؟
کێ بکوژو تاوانبار بێت و کێ قارەمان..؟
کێ دڵسۆزو کێ خائین...!
کێ وڵات فرۆش و کێ نیشتمان پەروەر....
باسی کام داستانی ...
دزین وکون کردنی بۆڕی نەوت بکەین ...!
یان باسی هەڕاج کردنی ئەرزەکانی پەلکانەو تەعریب !!!!
کامیان بکەینە ناونیشانی کتابە مێژووییەکە !!؟
ئەی لەکام لاپەڕە باسی دزی و قاجاغچێتی دەرمان و هێلکەی پیس و دوگ و ماستی
ترشای ئێرانی و دەرمانی ئێکسپایەرو دەرزی چاو کوێر کردن بکەین ..!
چۆن باسی دزیەکانی شەوانەی مەرزەکان و تەندەرە دەستاو دەستەکانی وەکیلەکانتان
بکەین..؟
ئەی لەکام لاپەڕە باسی کوشتنی گەنج بکەین لەسەر فولایت
یان ئەوەی لەسەر هۆڕین لێدان کوژرا....
ئەی لەکوێ باسی کوشتنی ئەو کەسانە بکەین لەسەر ئەوەی داوای مافی خۆیان کردو
بە گولە وەڵام درانەوە..!
لەکام لاپەڕەو بەش باسی بڕینی موچەو نان بڕاوان بنوسینەوە...!!
ئەی لەکام لاپەڕە چیرۆکی خۆکوشتنی دەیان گەنج بنوسینەوە کە لەبەر نەبونی و
گیرفانی بەتاڵی ئاواتەکانیان بردە ژێرگڵ.!!!
لەبەشی چەندەمەوە باسی ئەو گەنجە خێرلەخۆ نەدیوەی بکەین لەبەر بێ کاری سەری
خۆی هەڵگرت و تەرمەکەی بوە خۆراکی ماسیەکانی ناو دەریاوزەریاکان...!!
لەکوێ ولەکام لاپەڕە چیرۆکی مافیاکانی ئەرز داگیر کردن و خاوەنی مەزرەعەو ڤیلاکانی
شاهانەو شەوە پەمەییەکانتان وگەعدەو گەشتەکانتان بنوسینەوە..!!
لەکوێ باسی قومارخانەکانتان و پارە سپی کردنەوەکانتان بنوسینەوە کە شەوانە
لە شوقەو سیتی یەکانتان و مەزرعەکانتان لەگەڵ جەو کردن تابەیانی لەسەرشەرەف وشاباش
جەوێک دەگۆڕن...!!
چۆن و لەکوێ و لەکام لاپەڕە باسی ڕیش سوتانی ملای ئایینی وشاپ لەمامۆستاو
گولە لەنێوچەوانی گەرمیانی منداڵی خۆپیشاندەر بنوسینەوە..!!
دە پێمان بڵێن چۆن چەند لاپەڕەیەک تەرخان بکەین بۆ ژیانی منداڵەکانتان و
باس کردنی خوێندنی تایبەت وزانکۆ جیهانی و مامۆستا تایبەتەکانیان وژیانە پڕ ڕەفاهەتیەکانیان.!!!!
هەر لەو لەپەڕەی دواوەش باسی جرت و فرتی گی کلاسەکان و ڕەنج وپیاسەو شەوانی سوری کوڕەکانتان لەگەڵ گوڵە پەمەییە مۆدێڵەکان
دەنوسینەوە....!!!
ئەگەر بەشی کرد باسێکی درۆکانیشتان هەربۆ دەنوسینەوە کاتێ باس و یادگاری ژیانی
پێشمەرگایەتی و پەرتوکی قارەمانیتان دەنوسنەوەو
لەوێ خۆتان کردۆتە گیڤاراو غاندی..!!!
لەچەند لاپەڕەیەکیش کورتە باسێک لەسەر پڕکردنی سندوقەکانی دەنگدان وتەزویرو
دەنگ و ویژدان کڕینەکانتان بیر دەهێنینەوە....
خۆ باسی ئەو چەند کەسەش دەنوسینەوە کە بەهۆی نەمانی سەروپێ وە چێشتخانەکانیان
دایە بەر دەستڕێژی گولەو بە عەنتەریش ڕۆیشتن...
باسێکی ئەو هەموو دەمانچەو چەکەش دەکەین کە زوو زوو دابەشی دەکەن و لەهەڵبژاردنەکان
دەیبەخشنەوە.!!!
ئەوجا چەند وشەیەکیش لەسەر دروست کردنی لیستی هەڵبژاردن بۆ پێکهاتە ئایینی
و نەتەوەییەکان و کڕینی دەنگەکانیان دەنوسینەوە....
ئەگەر چەند لەپەڕەیەک مایەوە باسی کۆمپانیاو شەریکە هاوبەشەکانیشتان دەکەین
کە چۆن به بازرگانی بە مقدرات و ژیانی ئەو خەڵکە دەکەن خۆتان ملیاردێرو میللەتان
برسی کردوە.
نوێترین نوسینەکانی محهمهد گۆمهشینی
-
محهمهد گۆمهشینی
08/08/2021
-
محهمهد گۆمهشینی
14/06/2021
-
محهمهد گۆمهشینی
19/02/2021
-
محهمهد گۆمهشینی
13/02/2021
-
محهمهد گۆمهشینی
19/01/2021
-
محهمهد گۆمهشینی
15/01/2021