ئیشە پڕ قازانجەکە

وتار/ 06/08/2021 365 جار بینراوە

عەتا سەلیم

ئیشە پڕ قازانجەکە

ئەرێ بەڕاست چی کاسبیەکی تر بۆ ژمارەیەکی کەمی خەڵک لەم هەرێمەو لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو هێندەی سیاسەت و پۆستی حزبی و حکومی بەقارانج و پڕ داهات بووە؟!
بەواتایەکی تر سیاسەت و حزب و حکومەتیش هێندەی لەپێناوی پۆست و پارەو دەوڵەمەندبووندا دەکرێت نیو هێندە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و خەڵک ناکرێت تەنانەت وەزیفە بنەڕەتیەکەی سیاسەت و حزب و حکومەتداری لە بیرکراون، واتە ئامانج و مەبەستی بنەڕەتی سیاسەت و حزب و حکومەت کە بۆ خزمەت و چاکەی گشتیە، ڕێک پێچەوانەبووەتەوە.
هۆکاری ئەمەش خودی گەندەڵی و دزینی سامان و پارەنییە، بەڵکو دزی و گەندەڵی ئەنجامە، هۆکارەکان زۆرن
هەر لە چاوچنۆکی و خودپەرستی مرۆڤ( کاربەدەستان) و نەبونی چاودێری و لێپرسینەوەوکارا نەبوون و بێ ئەرزش کردنی ڕۆڵی دام ودەزگا پەیوەندیدارەکان و چاوپۆشیکردنی وڵاتانی زلهێزو خاوەن بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری لێیان بەو پێیەی کە عیراق و هەرێمیش لە فەلەکی بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ئەخولێتەوە.  هەروەک تۆماس فریدمان لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ جەزیرە ئاماژەی پێدەکات کە "ئەمریکا لەم وڵاتانە ڕۆڵی هەبووە لە بەهێزکردنی بنەماڵەدا" بەڵام هێشتا فریدمانیش پاکانە بۆ وڵاتەکەی ئەکات، ئەگەرنا چەندین ساڵە ئەمریکا پشتگیری دیکتاتۆرو سەرۆکە ستەمکارەکانی عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەکات. واتە ئەوەی لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە بەگوێی خەڵکدا ئەدرێ لەگەڵ ئەوەی لە واقیعی ژیانی گەلانی ناوچەکەو سەرۆکەکانیان دوو شتی تەواو جیاوازن، نەک هەر ئەوە بەڵکو ئەو وڵاتەی هەرکات ویستبێتی لە فەزاو فەلەکی جوڵەو بەرژەوەندی ئەمریکا بچێتە دەرەوە یان چوبێتە دەرەوە ئەوا لەڕێگەی گەمارۆی ئابوری یان کودەتای سەربازی خستویەتیەوە ژێرباری خۆی و باجەکەیشی گەلانی ناوچەکە داویانە. نمونەکانیش زۆرن.

نوێترین نوسینەکانی عەتا سەلیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌