شەڕەکەی پەڕلەمان

وتار/ 29/10/2020 432 جار بینراوە

عەتا سەلیم

شەڕەکەی پەڕلەمان

عه‌تا سه‌لیم
دوێنێ لە پەرلەمانی کوردستان شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان هەندێ لە ئەندامانی پەرلەمان(دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن) دروستبوو، هۆکارەکەشی ئەوەبوو کە وەک هەمیشە پەرلەمانتارانی سەر بە حکومەت و دەسەڵات، ڕویان لە بەرژەوەندی حیزبەکانیان و پشتیان لە مافەکانی خەڵک بوو. ڕاستیەکەی شەڕ دەمەقاڵێ لە سروستی کاری پەرلەمانتار و پەرلەمانە و شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەمە بۆ پەرلەمانی کوردستان جیاوازە! (ڕاستە مایەی دەستخۆشیە و ئەزعەفولئیمان کارێکی باشە)بەڵام لەوە ڕاستتر ئەوەیە کە کارێکی بێسوودو بێ ئەنجامە، باشترین بەڵگەش بۆ بێ ئەنجامی شەڕو هەرای ناو هۆڵی پەرلەمان، ئەزموونی چەندین ساڵی ڕابردووە بەتایبەتی لە دوای دروست بوونی گۆڕان چ وەک هێزو ژمارەی کورسی و چ وەک کارێزماو کاریگەریی ڕێکخەری گشتی گۆڕان ئەوەی لەماوەی دوو خولی کاری پەرلەمانیی لەو هێزەمان بینی سەرسەختی و داکۆکی کردنێکی جەسورانە بوو لەمافەکانی خەڵک و پێداگریی بوو لەسەر چەسپاندنی دیموکراسی و سیستمێکی سیاسی تەندروست و ئازادییەکان، بەڵام لە ئەنجامدا هیچ بەرهەمێکی نەبوو. بۆچی؟چونکە یەکێتی و پارتی ناهێڵن پەرلەمان بەهیچ جۆرێک ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی ببینێت، یان بەزۆرینە پرۆژەیاساکان تێ ئەپەڕێنێت و ئەو بریارەسیاسیانەش کە لەبەرژەوەندی هەردووحیزبدایە لە پەڕلەمان ئەیشەرعێنن و بەرگی یاسای ئەکەن بەبەردا، یان قوفڵ لەدەرگاکەی ئەدەن. بەڵگە و دەلیلی ڕون و ئاشکرا داخستنی دەرگای پەرلەمان و دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمانە لە ساڵی ۲۰۱٥ ئەویش کاتێ ڕویدا کە پەرلەمان بە ئاراستەیەک کاری دەکرد کەلە بەرژەوەندی پارتی و یەکێتی نەبوو، واتە کورت و کرمانج پەرلەمان ناتوانێت کارابێت و ڕۆڵ ببینێت، وە گەرنا چارەنوسی داخستن و پەکخستنە، بەواتایەکی تر پەرلەمان کاتێ وجودی هەیە کە هەمیشە لە ژێر چەتر و چاودێریی پارتی و یەکێتیدا بێت و بریارە سیاسیەکان و بەرژەوەندیەکانی ئەو دوو حیزبە بکاتە بڕیار و پرۆژەیاسا. ئاوێ بێنە و دەستان بشۆ.

نوێترین نوسینەکانی عەتا سەلیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌