باڤل و قوباد و لاھور لەنێوان وەھم و سەراب وحەقیقەتدا..!

وتار/ 06/08/2021 540 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

باڤل و قوباد و لاھور لەنێوان وەھم و سەراب وحەقیقەتدا..!

دڵشاد مجید
سیاسەت  تێگەیشتنە لەواقیع..  واتە ھاوکێشەیەکە ، دەبێت پێش ئەوەی ھەر ھەنگاوێک یا بڕیارێکی سیاسی بدەی ، دەبێت واقیعی مەسەلەکە یا بابەتەکە بەرھەردوو دیووی ( ذاتی و مەوزوعی)، لەگەل سەرجەم رەھەندە مێژووی و جوگرافی و کۆمەلایەتی و ئابووری وسۆسیۆلۆجیەکانی ئەو کۆمەڵگایەت ،  لە کەلتوور و پەیوەندییە ئاساییەکان و حەز و  ڕق و خۆشەویستی و  جۆری ژیانی ئەو پانتاییە جوگرافیەت خۆندبێتەوەو دیراسە و ڕاڤەت کردبێ.

ھەروەھا کات و شوێن و ڕەوایەتی ئامانجەکشت لەبەرچاوگرتبێ.
جگەلەمە بەلایەنکی کەم دەبێت خاوەن مەعریفەکی سیاسی یا روئیاکی سیاسی یا ئەزموونێکی سیاسی بیت.
لەھەمووشی گرنگتر ھۆکارەکانی دابەشبوونی ھەرێمەکەت بۆسەر دوو زۆن لەبەرچاوبێ.
بۆئەوەی بتوانی لەکات  و زەمانی و شوێنی گونجاو بڕیار بدەی .

کاتێ ئەم ڕەھەندانەت شەن و کەو کرد، ئەوکات  دەتوانی بەبێ ئەوەی ھێز بجوولێنی،  یا ترس و توقاندن بڵاوبکەیتەوە، بڕیارەکەت جێگیر بکەی و بیسەپێنی.
بەڵام کاتێ  ئەو خوێندنەوەت نەبوو ھەروەھا ئەزموون و مەعیرەفەی سیاسیت نەبوو،  وە ئامانجی ڕەواو بەجێت نەبێ.
چەند  ھێزت لەبەردەست بێ، چەندین ھێز پشتگیریت بکات، ھەرچەند خاوەنی توانایەکی بەھێزی دارایش بیت ، ناتوانی سەرکەوتوونی تەواو و بەردەوام بەدەسبھێنیت .

لێرە سەرکەوتن دەبێتە وەھم وسەراب، ھەنگاو لە دوای ھەنگاوت ، بۆ گۆرینی ئەو وەھم سەرابە بۆ حەقیقەت و بەرجەستەکردنی سەرکەوتن ، تووشی شکست و لەدەستدانی کەرەستەکانی یارکەکەت دەکات، بەمەش بواری مناوەرەت کەمتر دەکاتەوە و  خۆدەربازکردنتیش لەو گێژاوە بەرتەسک تر دەبێتەوە.
بەمەش یا دەگەرێیتەوە خاڵی سفر، یانیش لەیاریەکە (ئاوت )دەکرێی یانیش دەبێت تەسلیم بیت.

سەرەڕای ئەوەی باڤل و قوباد تاڵەبانی،  خاوەنی ھێز بوون ، خاوەنی سەرمایەکی مادی زۆر بوون، ھەروەھا خاوەنی پشتگیریەکی بەھێزی پارتی و تورکیابوون ، جگەلەمە خاوەنی بێ دەنگیەکی زۆری ئێران و عێراق  و ئەمریکان بوون.

 بەڵام ئەوە بۆ  نزیکەی مانگێک دەبێت نەیانتوانیەوە، لاھوری شێخ جەنگی لەجێگای خۆی بجوڵێنن.
بەڵکو  تا ئێستا نەیانتوانیوە قەناعەتی  تەواو بە قیادەو قاعدەی حزبەکەشیان بھێنن.

ھەروەھا نەیانتوانیوە ، پشتگیری حزبەکانی دەرەوەی (بازنەی پارتی)  و عەشیرەت و کەسایتیەکانی  و نوخبەی زۆنی سەوزیش بەدەستبھێن. جگەلەمە لەبەر ناڕەوایەتی ئامانجەکەشیان و لێکەوتە خراپەکانی ئەم پرۆسەیە، ترسان ھێز بەکاربھێن، وە ھێزەکانیش  لەبەر ھەمان فاکتەر دوودڵ بوون و  ترسان ھاریکار بن.
تا ئێستا ئەوەی لەمەشھدە سیاسیەکە بەرجەستەی دەکەین.

لاھور بەھێزتر دەردەکەوێ، ھەروەھا دەرکەوت لاھور  سیاسیانە کاردەکات، بەتەواوەتی سەری خۆی لەبەرامبەر ئەو ڕەشەبایە نەویکردووە و پراگماتیگانە مامەڵە دەکات، دروشم و دروشم بازی ناکات، خۆی تەسلیمی واقیعە کردووە،  نەبوونی کاردانەوەی تووندی ، ھەموو کەرەستەکانی ھێزی لەلای دیووی ڕکابەر ئفلیج کردووە.
بەڵام بەشێوازێک خۆی نمایش دەکات و دەردەخا، کە ئەو قوربانی گەلەکۆمەیەکی زاڵمانەیە.

 قوربانیش لای عەوامی خەلک  ھاوسۆزی بەرھەم دێنێ ، ئەو ھاوسۆزیەش دەبێتە مایەی ئەوەی کەئەم کارەکتەرە لەسەر (حەق)  دەرکەوێ، بۆیە ئەم گەلەکۆمەیەی لێ دەکرێ. !!

لێرە حەقەکەی لاھور  لەو زڵمەی لەلایەن زاڵمان  لەدژی دەکرێ  و مەزڵومیەتەکەی دەبێتە حەقیقەت.
بەلام ئەو حەقەی باڤل و قوبادیش لەو خۆ گیفکردنەوەو ھەرەشە و دروشم بازیانەی بەپشتیوانی زاڵمان لەلاھوری دەیکەن ، دەبێتە وەھم و سەراب و کودەتا و زوڵم و درۆ و ناڕاستی.
جا لێرەوە  باڤل و قوباد بۆ مانەوەیان لەسەر شانۆکە  یادەبێت  پاشەکشە بکەن، دوخەکە  بگەڕێننەوە پێش ٨ ی تەموز.

یانیش بەردەوام بن، تا ئەوکاتەی ئەو ھێزانەی کەلێیان بێ دەنگ بوون دێنە سەرخەت و  ناچاریان دەکەن دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە، یان (ئاوتیان) دەکەن، یانییش ناچاریان دەکەن تەسلیمی لاھور بن.

چونکە لەو چوارچیوە ، نیاز وایە لەھەفتەی داھاتوو ئێرانیەکان بۆ بەلاداخستنی ئەو کێشەیە بەجدی بێتە سەرخەت، ئەگەر تا ڕۆژی یەکشەمە باڤل و قوباد نەگەنە دەرئەنجامێک. ئەوا ئەگەری خاوبوونەوەی کێشەکە یا ئاساییکردنەوەی دۆخەکە دێتە پێش.

لەولاشەوە ئەو ھێزانەی پشتگریان لەباڤل و قوباد دەکرد، دەگەنە ئەو قەناعەتەی، کەئەمان ھەڵەبوون لە ئومێدپێکردن  و پشت بەستن بە ئەسپێکی دۆڕاو.

لەکۆتایدا بەخوێندنەوەی من ، ئەگەر کێشەکە بەتەواوەتی بنبڕ نەکرێ، بەردەوام ئەگەری سەرھەڵدانەو و دووبارە بوونەی  بەکراوەیی دەمێنێتەوە. بەڵام ئەگەر توانیان جارێکی تر پێکەوە کاربکەن، ئەمە فلیمێکی ترە، من سیناریۆی ئەو فیلمەم لای بەشێک لەھاوڕێکمان باسکردووە.

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌