لە یادی یەکێتی .. ئەمە ووتاری مانەوەیە.. نەک نوێبوونەوە..!!
وتار/
29/05/2020
613 جار بینراوە
دڵشاد مهجید
لە یادی یەکێتی .. ئەمە ووتاری مانەوەیە.. نەک نوێبوونەوە..!!
زۆر لە حزبەکانی دونیا دروشمی ( تجدید و تصحیح و اصلاح) ی بۆ ستراتجیەت و دنیا بینی و بیرو فکر و ھزر و بەرنامەی سیاسی خۆی لەقوناغێک بەکارھێناوە، کەجیاواز بووە لەگەل قوناغی پێشووتری..
بۆ نموونە کاتێ حزبی بەعس لەسوریا لەساڵی ١٩٧٠ بە سەرکردایەتی حافظ اسد کودەتایەکی کرد و ناوی لێنا ( بزووتنەوەی راستکردنەوە- حرکة التصحیحیة) راستە سەرکردایەتی حزبی گۆری.. بەڵام چاکسازی لەناو حزبی بەعس کرد و ھیچ ململانێکی لەناو حزب نەھێشت دەسەڵاتی دەوڵەتی بەعسی بەھێزکرد، ھەوڵەکانی کودەتای بنبڕکرد، ھەوڵی پێکھێنانی بەرەیەکی نیشمانی بۆ حزبە سیاسیەکان دەستبەرکرد و دەستووری دانا، چەندین پرۆژەی ستراتجی لەبوارەکانی ئابووری و پیشەسازی و کشتوکاڵ بەدەستھێنا.
نموونەی تر زۆرن باسی بکەین..
بەڵام بابزانین نوێبوونەوەی یەکێتی لەکوێی ئەو رەھەندانەی سەرەوەن.. یەکێتی تەنیا سەرکردایەتیەکەی گۆریووە.. بەڵام ھیچ دنیا بینێکی نوێی لەئاستی بەرنامەی سیاسی و چاکسازی و ستراتجیەت و بیرو ھزی حزب لەگەل خۆی نەھێناوە.
تەنیا ووتارێکی نوێیان ھەیە، کەئەویش دەڵێ نا بۆ ( پارتی) .. !!
ئەمەش ووتارێکە.. ئەوەندەی بۆن و تامی مانەوە لەخۆدەگرێ، ئەوەندە رەھەندی نوێبوونەوەی پێوە دیار نیە.. !!
بەواتایەکی تر.. دەیەوێ بە پارتی بڵێ من ( ھەم) .. بۆیە نابێ چیتر پەراوێزم بخەی.. ئەگەر وەک ھێزێکی ھاوشان سەیرم نەکەی.. منیش کارت لەگەل ناکەم..
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ ، ھێشتا یەکێتی عوقدەی پارتی تێنەپەراندوەو ، ھەر لەدەورو چواچیوەی پارتێ دەخولێتەوە.. ناتوانێ مانەوەی خۆی وەک کایەکی سیاسی بەدەر لەپارتی وێنا بکا، قەدەری خۆی بەمانەوەی پارتی گرێداوە.. !!
بۆیە تا یەکێتی وا بیر بکاتەوە، مەسیر و چاوەنووسی یەکێتی پەیوەستە بەپارتی، چونکە ئەم جۆرە ووتارە تەنیا ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کە یەکێتی نایەوێ پارتی لاواز و بێ ھێز بکا و بیسڕێیەوە ، بەڵکو دەیەوێ پارسەنگی ھێزی لەگەڵ ھاوشان بکاتەوە .. ئەم ھاوکێشەیە پێمان دەڵێ یەکێتی نایانەوێ پارتی بچوک بکاتەوە، بەڵکو دەیەوێ پێکەوە ببن و پێکەوە دەسەلات و پارە و پەیوەندیەکان دابەش بکەن واتە یەکتر تەواو بکەن، واتە( ھاوشان و ھاوکاری یەکتر بن)..
نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مهجید
-
دڵشاد مهجید
06/08/2021
-
دڵشاد مهجید
05/12/2020
-
دڵشاد مهجید
23/06/2020
-
دڵشاد مهجید
29/05/2020
-
دڵشاد مهجید
24/12/2019
-
دڵشاد مهجید
09/10/2019