ئایا ھیچ دەسەڵاتێک لە دەسەڵاتی لاھور تاڵەبانی بەھێزترە.. یانیش تەوزیع ئەدوارە..؟؟

وتار/ 23/06/2020 828 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

ئایا ھیچ دەسەڵاتێک لە دەسەڵاتی لاھور تاڵەبانی بەھێزترە.. یانیش تەوزیع ئەدوارە..؟؟

لاھور تاڵەبانی لەدوا کۆنگرەی یەکێتی توانی ببێتە خاوەنی نزیکەی ٩٠ ئەندام لەکۆی ١٢٠ ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی ..
ھەر بەم پێوەرەش خاوەنی ٢ لەسەر ٣ ی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیە..

🔴پرسیار لێرەیە بۆ لاھور بەپێچەوانەی بەیاننامه‌کەی دوێنی شەو تیووتێک لە تویتەر دەکا.. رێک پێچەوانەی بڕیارەکەی بەیاننامەکەی مه‌كته‌بی سیاسیه‌کەیەتی..؟

🔳ئایا لاھور تاڵەبانی لەبێ دەسەڵاتیە.. کەلەدەرەوەی ( ڕەو.. سرب) دەفرێ.. ھاوسەرۆکەکەی باڤێڵ تاڵەبانی بۆ شەرمەزارنەکردنی براکەی و پشتگیری کردنی ، لەدرەنگانی شەو بەیاننامەکەیان گۆریە..؟

🔳یانیش ئەمە یاریێک و گەمەیەیەکە .. بەناوی ( دابەشکردنی ڕۆڵ.. تەوزیع ئەدوار..!!) یەکیان بەردەوامی بەپەیوەندیەکان و بەرژەوەندیەکانی نێوان یەکێتی پارتی بدات..
ئەویتریان توڕەیی و بێزاری ئەندامان و لایەنگیرانی یەکێتی ھەڵمبژێ .. کەھێشتا لاھور جێگای ئومێدی یەکێتیەکانە..؟

🔴من ئەم تویتە پڕ لە ھەڕەشەیەی لاھور تاڵەبانی لەچوارچیوەری ئەگەری دووەم دەبینم.. کە یاریەکە لەچوارچیوەری ( تەوزیع ئەدوارە..!!) ئەگەر وانەبێ..

🔳بۆ لاھور تاڵەبانی تویتەکەی نەکردە بەیاننامەیەک
بەناوی مەکتەبی سیاسی بڵاویبکردبایەوە، وەتیایدا ئەو ئیشکالیەتەی یا ئەو گرفتەی تیا ڕونکردبایەوە.. ؟

🔳یانیش بۆ یەک یا دووان لەئەندامی مەکتەبی سیاسی نەھاتن.. لێدوان و ڕوونکردنەویان بدابوایایە.. کەئەم بەیاننامەی بلاوکراتەوە دەستکاری کراوە، وە ناوی بکەرەکەو ھۆکارەکەشیان ڕوونکردبایەوە..؟

 

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌