كاتێك میزاجی عام تێك ده‌چێت..؟؟

وتار/ 02/08/2021 359 جار بینراوە

د.عبداللطيف ياسين كوردی

كاتێك میزاجی عام تێك ده‌چێت..؟؟

دكتۆر : عه‌بدولله‌تیف یاسین عه‌لی
من ئه‌ندامی یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلام كوردستان نیم، به‌ڵام وه‌ك كه‌سێكی موسلمان و خاوه‌ن رۆشنبیریه‌كی ئیسلامی رێگه‌ به‌خۆم ده‌ده‌م چه‌ند روونكردنه‌وه‌یك له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر ئه‌و یه‌كێته‌ بده‌م له‌ بابی به‌رپرسیاریه‌تی قیامه‌تی:
یه‌كه‌م: ئێمه‌ هه‌موومان ده‌زانین كه‌ سیستمی جیهان وبه‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ژمونی به‌سه‌ر جیهاندا هه‌یه‌، و كوردستانیش به‌شێكه‌ تێدا ئیسلامی قه‌بول نیه‌، و به‌هه‌موو هێزو توانای ده‌یه‌وێت ئیسلام گۆشه‌گیر بكات و په‌راوێزی بخات، یه‌كێنی زانایان به‌شێكه‌ له‌و به‌شه‌ی كه‌وتۆته‌ به‌ر ئه‌و هه‌ژموونه‌، فشارێكی زۆری له‌سه‌ره‌.
دووه‌م: سیسته‌مه‌كه‌ به‌جیدی هه‌وڵ ده‌دات ئایینی ئیسلام گۆشه‌ گیر بكات به‌وه‌ی ئایین په‌یوه‌ندی به‌ ده‌وله‌ت و حوكمڕانی نیه‌، بۆیه‌ ده‌بی ته‌وقعی ئه‌وه‌ بكه‌ین ئه‌وه‌ هه‌ژموون له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كێتیه‌ زیاد ده‌كات.
سێیه‌م: ئه‌وه‌ راسته‌ عه‌لمانیه‌ت ده‌یه‌وێت ئایین په‌راوێز بخات، مه‌به‌ستیش له‌ ئایین یسلامه‌ ئه‌گه‌ر نا له‌گه‌ل ئه‌وانی تر گرفتیكیان نیه‌ ئه‌گه‌ر پشتیوانیان نه‌بن.
چواره‌م: زۆر جاریش عه‌لمانیه‌ت ده‌یه‌وێت و واشی كردوه‌ ئایینی بۆ مه‌رامی خۆی به‌كار هێناوه‌، ئه‌وه‌ سه‌یر نیه‌ له‌كاتێك ده‌سه‌ڵات په‌نا بۆ هه‌موو تشێك ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گی خۆی دابكوتێت و ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكات.
پێنجه‌م: سه‌یریش نیه‌ بیانه‌وێت له‌ هه‌ندێك قۆناغ ئایین به‌سوكی وێنا بكه‌ن.
شه‌شه‌م: به‌لام ئه‌وه‌ی تا ئێستا عه‌لمانیه‌ت نه‌یتوانیه‌ بیكات..!! ده‌رهێنانی ئیسلامه‌ له‌ناو ناخی هاوڵاتیان وتاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵگاكانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی كوردستان خه‌ڵك موسڵمانه‌و ئیسلام ویسته‌ بڕۆن سه‌یر كه‌ن و به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن بزانه‌ چه‌ند مزگه‌وت له‌سه‌ر ئه‌ركی كه‌سی دروست كراوه‌,؟ بزانه‌ ئه‌وانی بێ باوكان به‌خێۆ ده‌كه‌ن كێن؟ بزانن ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌ن كێن؟ بزانن ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی لێقه‌وماو نه‌داران ده‌ده‌ن به‌ پاره‌ ده‌رمان و نه‌خۆشخانه‌و خانو كردن كێن؟ ئه‌و خه‌ڵكه‌ موسڵمانه‌ و ولائی بۆ ئیسلام هه‌یه‌ .
حه‌فته‌م: ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ باسم كرد ده‌بێ به‌رچاو رون بێت به‌رامبه‌ر به‌ ئایینه‌كه‌ی خۆی كه‌ له‌ژیانی رۆژانه‌ی خۆی موماره‌سه‌ی ده‌كات، یاری كردن به‌ ده‌زگایه‌ك كه‌ تا ئێستا پێم وایه‌ خێری زۆری تێدایه‌ به‌وه‌ی خه‌ڵكی باشی تێدایه‌ لێدانی ژێر خانی خۆمانه‌ ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی نایه‌وێت باس له‌هه‌ندێك شت بكات كه‌ زیان به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت .. ئه‌وه‌ پرۆژه‌ی ئه‌وه‌ تۆش هه‌ستی رێگه‌ نه‌ده‌ی قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ بكات به‌وه‌ی كه‌ شتی بچوكن ئیدی پرۆژه‌ی عه‌لمانی ته‌واو ده‌كه‌ی نه‌وه‌ك شتی تر ئه‌وانه‌ی تا ئێستا لیژنه‌ی باڵای فه‌توا باسیان ده‌كات شتی رۆژانه‌ن وپێویسته‌ خه‌ڵك بیزانێت بۆ ئه‌وه‌ی توشی حه‌رام نه‌بن .
هه‌شته‌م: دراوی ئه‌لیكترۆنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدی جیهانیه‌ ده‌بی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، بابه‌تی ته‌جمیل ده‌بێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ ملیونه‌ها دۆلار مانگانه‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، به‌شی زۆر وڵاتانی رۆژئاواش له‌كاتی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌عمی جوانكاری ناكات، به‌ڵی ده‌بی ده‌زگایه‌ك ئه‌ركی روونكردنه‌وه‌ بخاته‌ی ئه‌ستۆی خۆی ئه‌و ده‌زگایه‌ش ته‌نیا به‌یان ده‌كات به‌ تانك و زریپۆش و كۆماندۆس نه‌چویته‌ به‌رده‌م ئه‌و شوێنانه‌ی تایبه‌تن به‌ جوانكاری (تجمیل) كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تریش .
نۆیه‌م: سوككردنی ئه‌و ده‌زگایه‌ خزمه‌ت به‌كه‌س ناكات جگه‌ له‌ زیان نه‌بێت به‌ ژێر خانی كوردستان.
ده‌یه‌م: به‌ڵكو ده‌بێ ده‌عم بكرێت و خزمه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌ن پێگه‌و بڕیاری خۆی ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕیه‌كیشی هه‌یه‌ ده‌بێ هه‌وڵی چاككردن و به‌هێز كردنی بده‌ین هه‌نگاوێكی باش بوو كه‌ زیاتر له‌ چه‌ند ره‌نگێك چوونه‌ ناو ئه‌و یه‌كێتیه‌ وكه‌سی باش چونه‌ته‌ ناوی .
هیوا دارم ئه‌و ده‌زگایه‌ وه‌ك سه‌رمایه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری بكرێت و هاوكاری ورێنموی بكرێت به‌مه‌نهه‌جێكی نه‌به‌وه‌ی دوور له‌ته‌شهیر و ته‌عن كردن وئومێدی گه‌وره‌ی بۆ بخوازین و له‌ كۆتای ئه‌وه‌ رینموی كردن و روونكردنه‌وه‌و به‌یان كه‌سی موسڵمان ئه‌گه‌ر زانی ئه‌وه‌ راسته‌ و دڵی بۆی ئۆقره‌ی گرت ئه‌وه‌ نورون عه‌لا نوره‌ ئه‌گه‌رنا دوعایان بۆ بكات و ئه‌گه‌ر هه‌یتی به‌به‌ڵگه‌ی زانستی ده‌وڵه‌مه‌نه‌دیان بكات با واعتصموا بحبل الله دروشمان بێت.

نوێترین نوسینەکانی د.عبداللطيف ياسين كوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌