شه‌ره‌ف...!!

وتار/ 05/01/2021 450 جار بینراوە

د.عبداللطيف ياسين كوردی

شه‌ره‌ف...!!
د. عبداللطيف ياسين
یاساكان زاده‌ی بیرۆكه‌ی مرۆڤن هه‌رچه‌نده‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌ جۆری سه‌رچاوه‌كان، سه‌رچاوه‌ سه‌ركیه‌كه‌و داهێنه‌ره‌كه‌ شه‌ریعه‌تی ئاسمانه‌، ئه‌و كاته‌ مرۆڤی بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی زه‌وی نارد چه‌كداری كرد، به‌ په‌یامی ئاسمانی به‌شێكیش له‌و په‌یامه‌ دانانی یاسای په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان بوو، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ تائێستا مرۆڤه‌كان سه‌رقاڵی رێكخستنی نێوان مرۆڤه‌كان و كیانه‌كانن چ وه‌ك هۆز و قه‌بیله‌ وعه‌شیره‌ت ودواتر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات بۆ به‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان وله‌هه‌ر قۆناغ و چه‌رخ وسه‌رده‌مێك شێوازێكی جیاوازی به‌خۆیه‌وه‌ بینی وه‌ك ئاشوریه‌كان وبابلیه‌كان و یۆنانیه‌كان و چینیه‌كان و  تا ده‌كاته‌ سه‌رده‌می ئێستا، یاسا و میكانیزی رێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌كان، له‌لایه‌ك وه‌ك په‌رستش سه‌یری ده‌كرێت، وله‌لایه‌كی تر وه‌ك پێداویستیه‌كی لۆژیكی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یر ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌ ئاسمانیه‌كان زۆر كاریان له‌سه‌ر پێگه‌یاندن تاك كردوه‌ كه‌ هه‌رده‌م قوربانی ده‌رو خۆنه‌ویست بێت به‌رامبه‌ر به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌لام ناخی مرۆڤ پێویستی به‌ یاسا هه‌یه‌ به‌واتا فراوانه‌كه‌ی وبه‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی.
پشت گوێ خستنی یاسا واتای فه‌وزاو بێ سه‌روبه‌ری، كه‌مترین پێناسه‌ی بریتیه‌: به‌رپا بوونی ناعه‌داله‌تی له‌ كۆمه‌ڵگا،  عه‌قلی مرۆڤ هه‌ر به‌وه‌نده‌ نه‌وه‌ستا مرۆڤ به‌یاسا په‌یوه‌ست بكات، چونكه‌ یاسا ماده‌یه‌كی وشك و جامده‌ ده‌كرێ له‌پیاده‌ كردن زولم و ناعه‌داله‌تی لێ بكه‌وێته‌وه‌ ولانگیری پێوه‌ دیاره‌ بۆ مرۆڤه‌كان پێویستیانه‌ به‌ میساقێكی شه‌رف بوو بۆ پاراستنی ره‌و ره‌وه‌ی یاسا و رێساكان، هه‌ر ئه‌وه‌ش قورئانی پیرۆز جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌(يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنْتُمْ بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَاكْتُبُوهُ وَلْيَكْتُبْ بَيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ وَلَا يَأْبَ كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ اللَّهُ فَلْيَكْتُبْ وَلْيُمْلِلِ الَّذِي عَلَيْهِ الْحَقُّ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلَا يَبْخَسْ مِنْهُ شَيْئًا) سوره‌تی البقره‌ ئایه‌تی 282
(وَإِنْ كُنْتُمْ عَلَى سَفَرٍ وَلَمْ تَجِدُوا كَاتِبًا فَرِهَانٌ مَقْبُوضَةٌ فَإِنْ أَمِنَ بَعْضُكُمْ بَعْضًا فَلْيُؤَدِّ الَّذِي اؤْتُمِنَ أَمَانَتَهُ وَلْيَتَّقِ اللَّهَ رَبَّهُ وَلَا تَكْتُمُوا الشَّهَادَةَ وَمَنْ يَكْتُمْهَا فَإِنَّهُ آثِمٌ قَلْبُهُ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيم) سوره‌تی البقره‌ ئایه‌تی 283
((يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِين) سوره‌تی النسا‌و ئایه‌تی 135
(يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ) سوره‌تی المائده‌ ئایه‌تی 8
ئه‌وانه‌و چه‌ندین ئایه‌تی و مه‌نزومه‌ی ته‌واوی قورئان چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌لێرانه‌ مرۆڤایه‌تی به‌ناچاری په‌نای بۆ ئه‌و چه‌مكه‌ قورئانیه‌ برد و میساقی شه‌رفی داهێنا، وهه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای گرته‌وه‌، پزیشك: به‌ڵی پزیشك كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و ده‌ستهه‌قی خۆی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌موو ده‌زانێت كه‌ به‌شێكی زۆری پزیشكان زۆر به‌نه‌رمی سه‌روه‌ری یاسایان شكاندوه‌ و بۆنه‌ته‌ بازرگان، بۆیه‌ میساقی شه‌رفی كاریان بۆخۆان دانا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر سه‌رپێچی به‌رده‌وامه‌، هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌ كارێكی گرنگ و مرۆڤانه‌یه‌ وه‌ك پزیشك به‌لام ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌ ئیش بكات ده‌زانێت به‌زاندنی سنوری یاسا چه‌ند ئاسان بۆ ئه‌وان زۆر به‌ئاسانی ده‌توانن لێ لابده‌ن و فه‌رامۆشی بكه‌ن. رۆژنامه‌ نووس كارێكی به‌رێز و حاجه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ به‌لام كاتێك له‌خه‌ت ده‌رده‌چێت ئه‌ویش وه‌ك پزیشك وپارێزه‌ر ده‌بێته‌ بازرگانی وشه‌.
هه‌روه‌ها مامۆستا و ئه‌ندازیار و هه‌موو ئه‌و توێژانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگا هه‌ن، پێویستیان به‌ میساقی شه‌رف هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیفه‌و كاره‌كانیان بۆ مه‌رامی شه‌خصی وبازرگانی كردن به‌كار نه‌هێنن، خودی بازرگان ته‌نیا مه‌هامی پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ نیه‌، نه‌خێر بازرگانیش وه‌ك هه‌ر پیشه‌یه‌كی تر هیوایه‌ت و خولیایه‌ كه‌سانێكی حه‌زی لێ ده‌كه‌ن بۆ ده‌بینین به‌خشین له‌ نێوانیاندا زۆر فراوانه‌ و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن،  چ جا كه‌سێكی پزیشك یان مامۆستا یان پارێزه‌ر یان سیاسی ببێته‌ بازرگانی كه‌ر به‌ قوت و ئاینده‌ی خه‌ڵكی و ته‌قوا و له‌خوا ترسان له‌ كاره‌كه‌ی به‌كار نه‌هینی، كاتێك هه‌ر یه‌كێك له‌و توێژانه‌ وكه‌سێك تێاندا ئه‌و هه‌موو یاسا و رێسا و میساقانه‌ وه‌لا بنێت ئه‌وه‌ میساقی شه‌ره‌فی تێك شكاندوه‌ و ته‌نیا حه‌زه‌ كوشنده‌كه‌ی خۆی كردۆته‌ خوای خۆی و شوێنی ده‌كه‌وێت.
له‌و قوناغ و كاتانه‌دا هه‌موو به‌ها و خوره‌وشته‌ به‌رزه‌كان ده‌كه‌وێته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان و له‌ناو چوون.

نوێترین نوسینەکانی د.عبداللطيف ياسين كوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌