وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئیبراهیمی ئایینه‌كی نوێ بۆ یه‌كخستنی جیهانی ئیسلامی..!!
وتار/
07/09/2020
559 جار بینراوە
د.عبداللطيف ياسين كوردی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئیبراهیمی
ئایینه‌كی نوێ بۆ یه‌كخستنی جیهانی ئیسلامی..!!
د.عبداللطيف ياسين
ئایین ئه‌و زاراوه و چه‌مكه‌یه
ته‌مه‌ني هاوشانی ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تیه بۆیه له هیچ قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی
مرۆڤایه‌تی نه‌زانراوه باسی مرۆڤ كرا بێت و باسی ئایین نه‌كرا بێت..!!
جا ئه‌و ئاییینه بت په‌رستی
بێت یان یه‌كتاپه‌رستی، ئاسمانی بێت یان زه‌وی.
ئه‌وه‌ی جێگای جیاوازی نیه
ئه‌وه ئایین هاوشانی بوونی مرۆڤایه‌تیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستای جیهان
له قۆناغێكی مه‌ترسیدار دایه به‌رامبه‌ر به كۆڕۆنا كه تا ئێستا نه‌توانراوه پێناسه‌یه‌كی
ته‌واوی بۆ بكرێت، كه تا ئێستا پێناسه‌ی بۆ نه‌كراوه و هه‌ر رۆژه‌و قسه‌یه‌ك ده‌باره‌ی
ده‌گوترێت، چ سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی یان نیشانه‌كانی یان شێوازی
گوساتنه‌وه‌ی یان شێوازی پێكهاته‌ی، ئه‌وانه‌ی له رووی زانستیه‌وه كه‌م كوڕی له
پێناسه‌ی دروست ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ژمونه‌ی ئه‌و په‌تایه ده‌بینین دۆناڵد
ترامپ ناو له رێكه‌وتنامه‌ی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ده‌نێت به ئیبراهیمی..؟؟
دیاره ئه‌و زاراوه‌یه له
ناو فه‌رهه‌نگی جیهان پانتایه‌كی زۆری داگیر كردوه، ئایینی حه‌زره‌تی ئیبراهیم،
له‌ناو هه‌رسێ ئایینه سه‌ره‌كیه‌كی جیهان شوێن و پێگه‌و هێزی خۆی هه‌یه، بۆیه
كارێكی ئاساییه له ئه‌دبیات و فه‌رهه‌نگ و كلتوری گه‌لان و له‌میبنه‌ره جیاجیاكان
قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و ته‌وه‌ره‌ی باس وخاس بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره، كاتێك رێكه‌وتنامه‌ی
نێوان وڵات وئیماراتی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل مۆر كرا ناوی بنێن به رێكه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمی
ئه‌وه كارێكی سه‌ر پێی و ته‌نیا فڕێدانی وشه نیه به‌ڵكو قالبێكه بۆ دراشتنی چه‌مكێكی
نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له‌كاتێك زۆربه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌لێم
هه‌موو ئه‌و رێكه‌وتنامانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان مور ده‌كرێت تا كۆنگره‌كانیش ناوی
ئه‌و شاره یان ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵده‌گرێت كه لێ ده‌به‌سترێت و لێ ئه‌نجام ده‌درێت،
به‌ڵام ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه به‌ناوی حه‌زره‌تی ئیبراهیم كراوه..!!، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك
ئاماژه‌ی گرنگ وكاریگه‌ر هه‌ڵده‌گرێت.
یه‌كێك له‌وانه: پێغه‌مبه‌ری
خوایه
دووه‌م: هه‌رسێ ئاینی سه‌ره‌كی
له جیهان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه كۆكن.
سێیه‌م: ئاینه‌كه‌ی یه‌كتاپه‌رستی
بووه.
چواره‌م: ئایینی دیكه‌ش هه‌ن
به‌ڵام شوێنكه‌وته‌یان له ئاست ئه‌و سێ ئایینه كه‌متره یان كاریگه‌ریان كه‌متره.
ئه‌و خاڵانه سیمایه‌كی كۆكن
- ته‌نیا باسی یه‌كتا په‌رستی نه‌بێت كه جێگای جیاوازیه – له‌نێوان ترامپ كه وه‌ك
مه‌سیحیه‌ك راوه‌ستاوه و ئیسرائیل كه نوێنه‌ری یه‌هوده و ئیمارات كه نوێنه‌ری
ئیسلامه(باسی رواله‌ته)، ئه‌و وێنه‌یه له ئاماده‌بوونی ئه‌و سێ لایه‌نه وه‌رده‌گیرێت،
ئاماژه‌كان زۆر قولن و دیلاله‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌لام ده‌بی زۆر وردتر سه‌یری
ئه‌و بابه‌ته بكرێت و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
به‌پێ ئه‌و توێژینانه‌وه‌ی
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراون سه‌ره‌تای ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌رێته‌وه ساڵی نه‌وه‌د،
به‌وه‌ی ئه‌و ئایینه نوێه ده‌توانێت كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر
بكات، به‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كان نێوان ئه‌و سێ ئایینه بنوسرێته‌وه‌و خاڵه جیاوازه‌كان
به‌لاوه بنرێت.
ئه‌وه‌ی ده‌نوسرێته‌وه ببێته
كتابێكی پیرۆزی تایبه‌ت و وه‌ك مه‌رجه‌عێك سه‌یر بكرێت.
خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ ده‌قه
پیرۆزه‌كان بكرێت، و هه‌ڵێنجانی چه‌ند ده‌قێكی كۆكبوو له‌نێوان ئایینه‌كان دیاری
بكرێت و سیفه‌ی پیرۆزی پێ ببه‌خشرێت.
دواتر نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی تایبه‌تی
هه‌بێت وكیانێكی سه‌ربه‌خۆ بێت له‌سه‌ر بناغه‌ی ویلایات دابه‌ش بكرێت و خاوه‌ن
پاسپۆرتێكی تایبه‌ت بێت.
له ساڵی 2013 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا كه ئه‌و كاته هیلاری كلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو، له‌سه‌رده‌می
باراك ئۆباما سه‌د كه‌سایه‌تی جیهانیان كۆكرده‌وه كه نیوه‌یان دیپلوماتكار بوون
و نیوه‌كه‌ی تریشی زانای (یه‌هودی و مه‌سیحی و موسڵمان ) بوون كه تێدا ره‌چاوی مه‌زهه‌به‌كانی
هه‌ر سێ ئایین كرا بوو، وه‌ك سوننه‌و وشیعه و ئه‌رسۆزۆكس و كاسۆلیك و هتد.. به‌م
شێوه‌یه پیرۆزی له ته‌ورات و ئینجیل و قورئان ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و به كتابه نوێه‌كه
ده‌به‌خشرێت، و شوێنه پیرۆزه‌كانیش پیرۆز نامێنن ته‌نیا ئه‌وانه‌ی تازه پیرۆزی
وه‌رده‌گرن واته وشوێنی نوێ دروست ده‌كرێت و پیرۆیز پێ ده‌به‌خشرێت، شوێنی نوێ په‌رستش
داده‌مه‌زرێت، ئه‌و پرۆژه‌ش هه‌نگاوی زۆری بۆ نراوه‌و زۆر به فراوانی كاری بۆ ده‌كرێت
و چه‌ندین لیژنه‌ی بۆ دروست كراوه، كه‌سایه‌تی تایبه‌ت به‌و ئایینه نوێه دروست
ده‌كرێت كه وه‌ك مه‌رجه‌ع و خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگا سه‌یر بكرێن
شتێكیان دروست كردوه كه به‌ناوی
(تۆڕی تۆڕه‌كان) ناسراوه ئه‌وه له شێوازی سه‌ركردایه‌تی گشتی دێت بۆ ئه‌و بابه‌ته،
هه‌روه‌ها دروست كردنی چه‌ندین لیژنه، ئه‌و لیژنانه‌ش وه‌ك سه‌ركرده روحیه‌كان و
سه‌نته‌ری لێكۆلینه‌وه‌و لیژنه‌ی ئاشته‌وایی (خێزانی ئاشتی)، ئه‌و خێزانانه له زۆربه‌ی
وڵاتان ده‌ست به‌كار بوینه، و چالاكیشیان هه‌یه، پشت به كه‌سایتیه دیاره‌كان
ده‌به‌ستن و ته‌جنیدیان ده‌كه‌ن.
تۆنی بلێر سه‌رۆكی وه‌زیرانی
به‌ریتانیای پێش‌و دوو رێكخرای هه‌یه یه‌كێكیان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته دووه‌میان
بۆ ئه‌فریقیایه بۆ پشتیوانی گفتوگۆی ئیبراهیمی و په‌رستشی ئیبراهیمی واته شعائری
تایبه‌ت به‌و ئایینه نوێه. ئه‌و بنكانه زۆرن له به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و ئه‌لمانیا
به‌لام چاڵاكیان له جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ئه‌نجام داوه.
زانكۆی هارڤارد وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی
ئایینی رۆحانی خستیه روو دواتر له زانكۆی فلۆریدا كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌و
پرۆژه‌یه ده‌كرێت به هه‌ما هه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی هارڤارد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا و لایه‌نی تریش.
سه‌یر نیه به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی
به‌ناو وڵاتانی ئیسلامی خرابنه نێو ئه‌و پرۆژه‌یه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئینقلابه‌كانی میسر و سودان
و كاول كردنی سوریا و عیراق و یه‌مه‌ن و لیبیا و دروستكردنی داعش. هه‌مووی خزمه‌ت
به‌و پرۆژه‌یه ده‌كات چونكه ئه‌و ناوه كه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئیبراهیمیه
نه‌خشه‌كه‌ی رێك نه‌خشه‌ی ئیسرائیلی گه‌وره‌یه.
نوێترین نوسینەکانی د.عبداللطيف ياسين كوردی
-
د.عبداللطيف ياسين كوردی
02/08/2021
-
د.عبداللطيف ياسين كوردی
05/01/2021
-
د.عبداللطيف ياسين كوردی
07/09/2020
-
د.عبداللطيف ياسين كوردی
27/06/2020