ئەردۆغان

وتار/ 13/07/2021 430 جار بینراوە

هوشیار جەمال

ئەردۆغان


کورتە وتار/هۆشیارجەمال

بازاڕەکانی باشوری کوردستانی پڕکردوە لە کاڵای بێ کوالێتی تورکی.
چەندین کیلۆمەتری لە خاکی باشوری کوردستان داگیرکردوە.
چەندین ناوچەی لە ڕۆژئاوای کوردستان داگیرکردوە.
عەفرینی تەعریب و وێران کردوە.
دار و زەیتوونی کوردستانی بڕیوە و بردوە.


ناوی شار و ناوچە و منداڵەکانی کوردی گۆڕیوە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەر جوڵانەوەیەک هەبێت دژیەتی.
ڕۆژانە گەریلا و هاوڵاتی شەهید دەکات.
باکوری کوردستانی بێ خزمەتگوزاری کردوە.



ڕۆژانە مێشکی منداڵ بە منداڵی تورک پڕ ئەکات لە دژایەتی کورد.
زیندانەکانی پڕکردوە لە گیراوانی کورد و سیاسەتمەداران.
ڕێگە بە ئازادی کارکردنی سیاسی کوردەکان نادات.
بۆ گەشتکردن لە باشورە وە بچۆرە باکوری کوردستان و لەوێ هێرش دەکاتە سەرت.


هەموو ئەمانە نابنە بابەتی میدیا لە باشوری کوردستان، بەڵام کاتێک ئەردۆغان بە کوردی شیعرێک بڵێت یان چەند دێڕێک گۆرانی بە کوردی بڵێت کە مەبەست و مەرامێکی سیاسیی تری هەیە، میدیای کوردی و بە تایبەت سۆشیال میدیا پڕ دەبێت لە ئەردۆغان.


لە ناو نەتەوەی کوردا نەبێت لە کوێی دونیا شتی وا هەیە؟ ئاخر جولەکەیەک دیوە لە هیچ سوچێکی ئەم دونیایە وەسفی هیتلەر بکات؟ ئێرانیەکەی نەتەوە فارست دیوە بە شانوباڵی سەدام دا هەڵبدات؟

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌