دژایەتی ئیسلام لە ڕێگای ڕۆمانەوە

وتار/ 16/04/2021 412 جار بینراوە

هوشیار جەمال

دژایەتی ئیسلام لە ڕێگای ڕۆمانەوە

هۆشیار جەمال
  لە کوردستاندا تەکنەلۆجیا تەواوی ژیانی زۆرینەی کۆمەڵگای داگیرکردوە، خوێنەری کتێب کەمە لە ناو ئەو کەمە خوێنەرەی هەیە لە کوردستان هەر کۆمەڵەی لە بواریكی دیاری کراو یان زیاتر لە بوارێک دەخوێنێتەوە، بەڵام بە گشتی زۆربەی گەنجان و نەوجەوانان خوێنەری ڕۆمانن. کە ژانەرێکی ئەدەبە و لە ئێستادا لە کوردستان خوێنەری بە بەردەوامی ڕوو لە زیاد بوونە، کە ڕۆمانیش چەندین جۆری هەیە وەک (مێژووی، سیاسی، خەیاڵی، هتد..)
ئەوەی جێگای سەرنجە بەشێکی زۆر لە نووسەرانی ڕۆمان و بە دیاری کراوی بەشێك لە نووسەرە عیلمانیەکان هەرچۆن ڕۆمان بنووسن و لە هەر جۆرێکیدا کاربکەن ئیتر ڕۆمانەکە خەیاڵی بێت، یان سیاسی یان ڕووداوێكی مێژووی بکەن بە کەرەستەی ڕۆمانەکە دەبێت سوچێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی دژایەتی ئیسلامی پێ بکەن و بە تەنزەوە قسەی لەسەر بکەن و ڕەخنەی لێبگرن، کە من پێم وایە ئەم جۆرە نووسینانە وەک هێزێکی نەرم وایە زۆر زوو کاریگەری لەسەر گەنجان و نەوجەوانان جێ دەهێڵێت وەک لە کتێبێکی ڕەخنەی لە ئاینی ئیسلام، چونکە زۆربەی ئەو کتێبانە وەڵامی پێویست دراونەتەوە لە ڕابردوودا، بەڵام ڕۆمان چونکە لە بەشێک یان لە چەند لاپەڕەیەکی کورت یان چەند دێڕێک گومان دەخانە سەرباوەڕی مرۆڤەکە کەمتر کاری لەسەرکراوە کە وەڵام بدرێتەوە بەڵام زۆرتریش کاریگەری هەبووە.
لە یەک لە ڕۆمانە کوردیەکان کە نووسەرەکەشی کوردە، کە نامەوێت ناوی ڕۆمانەکە و نووسەرەکەی بنووسم بۆ ئەوی نە بێتە ڕیکلام بۆی، ڕوداوێکی مێژووی کراوە بەهەوێنی ڕۆمانەکە، بەڵام نووسەر لە چەندین شوێن دێر و وشەی ناو ناخی خۆی کە دژایەتی ئیسلامە بەکارهێناوە بۆ ڕەخنە گرتن لە ئیسلام، ئەو لە دێڕێک دا لە جیاتی بنوسێت ئاینی ئیسلام نووسیویەتی ئاینی بیابان. لە کاتێكدا تەنها یەک گەڕانی بچوک بە نێو مۆبایلەکەی بەردەستمان هەموو زانیاریەکمان لە سەر هەر بابەتێك پێدەدات، بەسە بۆ ئەوەی بزانین کە ئاینی ئیسلام ئاینی کەسێك و  شوێنێکی دیاری کراو نیە، بەڵکو ئاینی ئیسلام ئاینی هەموو جێگا و وڵات و کەسێكە ئامارەکانی زیادبونی ژمارەی مسوڵمانان لە جیهان دەبینین و گەشەسەندی بەردەوامی ئاینی ئیسلامیش شاهیدی ئەو قسەیەن کە نووسیومە.
لە دێڕیکی تردا کە باسی شوێنی جولەکەکان دەکات نوسیویەتی " هاخام (پیاوی ئاینی جولەکە) شەو و ڕۆژ لە کنێسەکە دەمایەوە، لە بەرامبەریشی مزگەوتێک قوت کرابوویەوە ڕۆژی پێج ژەمە وەک کەڵەشێر دەیخوێند  بەسەر کەنێسەکەدا."
ئەم دێرە ئەگەر نووسەرێکی ئیسلامی بینووسیایە و لە جیاتی مزگەوت باسی شوێنی ئاینی جولەکە  و مەسیحیەکانی بکردایە ڕاستەوخۆ بە دژی پێکەوە ژیانی ئاینی لە قەڵەم دەدرا و بە کۆنەپەرست ناوزەند دەکرا ، بەڵام بۆ نووسەری ئەو ڕۆمانە ڕۆشنبیریە و هیچ  کەموکورتیەکی نیە لای ئەوان. لە کاتێکدا نووسەر لە جیاتی هەڵبژاردنی ڕووداوێكی مێژووی لاوەکی بۆ ڕۆمانەکەی ئەگەر بە گیانی ڕقەوە کاری لەسەر ئیسلام نەکردایە، دەیتوانی کار لەسەر مێژووی مزگەوت و کاریگەری مامۆستایانی ئاینی بکات لە پێگەیاندنی لاوان خەڵکی کوردستان بۆ خوێندەواری، چونکە ڕابردوو شاهیدە هەموو نووسەر و شاعیرە گەورەکانی کورد کە ڕۆڵیان لە پاراستنی ئاین و کلتور و زمانی کوردی بینیوە لە مزگەوت فێری خوێندەواری بوون و بڕوانامەیان بەدەست هێناوە، بەرهەمی مزگەوت دیارە کە چۆن تا سەرەتای سەدەی بیستەم ڕۆڵی خۆی گێراوە لە کۆمەڵگا و خوێندەوار و قەڵەم بەدەستانی چیان بۆ نەتەوەی کورد کردوە، بەڵام خوێندنی دوای هاتنی دەوڵەتی داگیرکەری بەریتانیا و دەوڵەتی عێراق قۆناغ بە قۆناغ مامۆستایانی زانکۆی ئەمڕۆ و نووسەران و شاعیرانی ئەم سەردەمەیان دروستکرد، کە هەموو ڕۆشنبیرەکەیان لە دژایەتیکردنی ئایندا کۆکردۆتەوە. هەڵوەشانەوەی خێزانەکان و دروستبوونی سەدان گیروگرفتی هاوڵاتیان لە دادگاکان و  زۆربوونی شوێنەکانی ڕابواردن و کەمبوونەوەی زانستی ڕاستەقینە و بڵاوبوونەوەی سەدان کلتوری ناشرین گەواهی دەری ئەم جیاوازیەن.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌