لە مووچەی کابانی ماڵەوە تا سەری مەنهۆڵ/1
وتار/
06/04/2021
565 جار بینراوە
هوشیار جەمال
لە مووچەی کابانی ماڵەوە تا سەری مەنهۆڵ/1
هۆشیار جەمال
بزوتنەوەی گۆڕان وەک حیزبێکی پۆپۆلیستی لە چرکە ساتی دامەزراندنیەوە
بە گوتارێکی توند و زمانێکی سادە و زۆربەی جار بازاڕی هەڵمەتی میدیای دژی نەیارەکانی دەگرتە بەر و میدیاکەشی، لە جیاتی ئەوەی
وەک میدیایەکی مۆدێرن ئیشەکانی بکات ناوی نابوو تۆپخانەکە!
ئەم بزوتنەوەیە ڕۆژگارێک بوو لە بارەی سیستەمی پەڕلەمانی
و کاری پەڕلەمانییەوە گەورەترین هێرشی دەکردە سەر هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار و پەڕلەمانی
بە دیوەخان ناو دەبرد. بەتەنز و گاڵتە جاڕییەوە لە تۆپخانەکەیانەوە ئەیان وت "پەڕلەمانی
کوردستان تەنها بە بابەتی لاوەکیەوە سەرقاڵە، وەک خەتەنە کردنی مێینە و یاسای قەدەغە
کردنی جگەرە کێشان بووە بە کاری لە پێشینەیان".
لە بەرامبەردا قسەی سەرزاری ئەم بزوتنەوەیە شەو و ڕۆژ چەسپاندنی عەدالەت
و هەلی کار و دامەزراندنی هاوڵاتیان، بڕینەوەی
مووچە بۆ کابانی ماڵ و دابینکردنی ژیانێکی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت بوو. ئەم
گوتارانەی گۆڕان تەواوی هزری گەنجانی داگیرکردبوو وە گەنجان ئامادەی هەموو قوربانیەک
بوون لە پێناو ئەم بزووتنەوەیەدا و ئەوەی پێیان کرا کردیان.
بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان هەر زوو دەستەکەی کەشف بوو کە خەون
و ئاواتی کێكی دەسەڵاتە و گوتاریشیان چاکسازی و خزمەتکردنی خەڵكە. بەڵام ئایا
وابوون؟ دەکرێت لێرەدا تەنها لەسەر چەند دروشمێکی کەمیان کاربکەین و بنووسین کە دڵۆپێکە
لە دەریایەک بەڵێن کە بەگەنجە خێر لە خۆنەدیوەکانی کوردستانیان داوە.
یەکەم/ چەسپاندنی عەدالەت، ئەمە یەکێک بوو لە دروشمە هەرە
زەقەکەی بزوتنەوەی گۆڕان کە هەموو قۆناغی ئۆپۆزسیۆن و تەنانەت ئەو کاتەی لە دەسەڵاتیش
دەکرابوون. ئێستاش کە بە دەست و قاچ و هەموو هێزیانەوە کە (هێزێکی لاوازە) دەستیان
بە حکومەتەوە گرتووە و باری لاری بۆ ڕاست دەکەنەوە بە ڕۆژ پشتیوانی دەکەن و ڕازین
و بە شەو دژایەتی دەکەن، لە سەر جۆرێک لەم گوتارانە بەردەوامن کە دۆخی کوردستانیش
سەلماندویەتی کە نوێنەرانی گۆڕان نەیان توانیەوە بەردێک بکەنە سەربەرد، چ جای چەسپاندنی
عەدالەت.
دووەم/ هەلی کار
و دامەزراندن وێردی سەرزاری ئەم بزوتنەوەیە بوو، بەڵام کە گەیشتن بە دەسەڵات نەک هەر نەیان توانی هەلی کار و دامەزراندن لە کەرتی گشتی و حکومی بۆ گەنجان
و لاوان بڕەخسێن، بەڵكو لە دابەشکردن و وەرگرتنی پۆستەکانی حکومەت و حیزبیشدا گەندەڵی
کراو بە پێی تەکەتول و باڵباڵینە و خزم خزمێنە پۆستەکان دابەشکران و کەسی شیاو لە
جیاتی شوێنی شیاو، بە ڕۆژ ڕەوانەی خواروی گردەکە کراو بە شەویش لە پەیجە سێبەرەکانیانەوە
تیرباران دەکران.
سێیەم/ بڕینەوەی مووچە بۆ کابانی ماڵ و ژیانی شایستە بۆ
خاوەن پێداویستی تایبەت دروشمە زێڕینەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بوون کە یەکەمیان تەنها
ئاسەوارێکی کە مابێت ئێستا وەک تەنز هاوڵاتیان دەیدەنەوە لە ڕوویاندا و ناشتوانن
پاکانە بکەن بەوەی لە پەرلەمان و لە کاتی
ئۆپۆزسیۆن بوون یەکێتی و پارتی ڕەتیان کردۆتەوە. ئەوسا نەکرا خۆ ئێستا وەزیری دارایی
و وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی گۆڕانن بۆ کاری لەسەر ناکەن؟
ژیانی شایستەش بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت کە دروشمێکی تریانبوو
بوو بە تۆزی بەربا، چونکە بەناوی چاکسازییەوە مووچەی بەشێكیان بڕا و یەک دیناریش
مووچەیان بۆ زیاد نەکرا.
لە دوای ئەمانەش لە پەڕلەمانی کوردستاندا، کە ئەوان بەڵێنیان
دابوو بیکەنە شوێنی بەرگری کردن لە هاوڵاتیانی کوردستان لە دۆسیەی نەوت و غاز و
مووچە و لێبڕینی موچە و ئایندەی منداڵانی کوردی تێدا بکۆڵنەوە و یاسای هەمەچەشن و
تایبەت دەربکەن و جگە لە پەرلەمانتارەکانی خۆیان هەموو پەرلەمانتاری حیزبەکانی تریان
بە نەخوێندەوار و پارە خۆر و ژیانی شاهانە تۆمەتبار دەکرد، بەڵام ئێستا کە لە حکومەتدان
ئەگەر کەسێک باسی ئەم قسانەیان بۆ بکات پێکەنییان بە قسەکانی دێت و لە دواین داهێنانیاندا
پێشنیاریان کردوە لە جیاتی قەباغی مەنهۆڵ سەری مەنهۆل بەکاربێت!
ماویەتی....
نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال
-
هوشیار جەمال
12/09/2021
-
هوشیار جەمال
13/07/2021
-
هوشیار جەمال
20/04/2021
-
هوشیار جەمال
16/04/2021
-
هوشیار جەمال
06/04/2021
-
هوشیار جەمال
24/03/2021