چی ڕوویداوە؟ مووچە بۆ دابەش ناکرێت و دوادەکەوێت؟

وتار/ 08/07/2021 339 جار بینراوە

عومه‌ر گوڵپی

چی ڕوویداوە؟ مووچە بۆ دابەش ناکرێت و دوادەکەوێت؟ لێبڕین بۆ بەردەوامە، دامەزراندن و هەلی کار بۆ نیە؟

 
ئەمە ئەو پرسیارانەن بەردەوام لێمان دەکرێن، لەلایەن هاووڵاتیان و ڕۆژنامەنووسانەوە، بەتایبەت لە کۆتایی هەر مانگێک و کاتی دابەشکردنی مووچە، بە یەقینەوە وەڵام دەدەمەوە:
١- هیچ کێشەیەک لە ناردنە دەرەوەی نەوت و فرۆشتنی ڕووی نەداوە و ناردن و فرۆشتنی بەردەوامە.
٢- هیچ کێشەیەک لە خاڵە سنورییە گومرگییەکان ڕووی نەداوە و جوڵەی بازرگانی وەک خۆیەتی.
٣- لە باجەوە داهات بەردەوام دەگەڕێتەوە فەرمانگەکانی کۆکردنەوەی باج.
٤- لە ڕسوماتەوە داهات وەک خۆیەتی.
تەنهاو تەنها ئەوەی بووەتە کێشە، هەردوو حزبى دەسەڵاتن، کە سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتیش هى خۆیانن، پۆستە گرنگ و هەستیارەکانیش هەر هى خۆیانن، کەچى دەستیان بەسەر داهات و قوتی خەڵکی کوردستاندا گرتووەو هەریەکەیان بۆ فشار لەسەر ئەویتریان بەشێک لە داهات ناگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی دارایی.
داهات چەندە؟
جاری تریش ڕوونمان کردووەتەوە، بە هێندێک لێپێچینەوەی سادە، داهاتی ڕاستەقینە بۆ مانگێک بەمجۆرەیە:
- نزیکەی ٦٥٠ ملیار دینار لە نەوتەوە.
- نزیکەی ٣٠٠ ملیار لە گومرگەوە.
- - نزیکەی ٩٠ ملیار لە باجەوە.
- نزیکەی ١٠٠ ملیار لە ڕسومات و سەرچاوەی ترەوە.
ئێمە ئەم ڕاستیانە دەزانین و ئاگادارین، فشاریشمان بۆ ئەوەیە ئەم داهاتانە بگەڕێنەوە خەزێنەی گشتی و بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان، مووچە، دامەزراندن و هەلی کار و خزمەتگوزاریى، بەکاربهێنرێن، لە خوا دەپاڕێمەوە لە ئەرکەکەماندا ئێمەو خەڵکى کوردستان سەرکەوتووبین.
عومەر گوڵپی
ئەندامی لیژنەى دارایى لە پەرلەمانی کوردستان

نوێترین نوسینەکانی عومه‌ر گوڵپی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌