ئەوساو ئیستای شۆڕش!

وتار/ 14/12/2016 693 جار بینراوە

شێرکۆ شێخ نوری

ئەوساو ئیستای شۆڕش!
 شێرکۆ شێخ نوری..


بەراستی ئەوساو ئیستاش شۆڕش هەرناقسەبە بوەو هەرهی مەستان بووە وەک شێت بە عەقڵی خامەوە بەرو شۆرش چوین و بەسۆزو عاتیفەوە شۆڕشمان کردووە ماندو نەناسانە سەرمەستانە بەدڵ پاکی و دڵسۆزی و دروێشانە قوربانیمان داوەو بوینەتە کۆچی قوربانییەکان و لەهەمو قۆناغەکانی شۆڕش لەگەڵدابوین و خۆبەخشانەو بوێرانە بوینەتە قەڵاو شورەو سەنگەر و بوینەتە ڕێبوارو لەگەڵ کاروانا کەوتوینەتەرێ جا رێ جەندە سەخت و هەڵدێرو دوربوبێت تادوا مەنزڵی کاروان لەگەڵدابوینو چاوەڕێ ی هیچ جۆرەپاداشتێکیشمان نەکردووە بەڵام سەد داخ و مەخابن ئەمڕۆ پێمان دەڵێن بەڕابردوی خۆت مەنازە خەبات لەگەڵ خی یانەت چ جیاوازە بەڵێ راستەو سەد جار ڕاستە ئێمەی پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەوت و قاڵاوەی ناو کورەی خەباتو باوکی فرمیسک و کوڕی ژان لەگەڵ خۆ ویستو گەندە خۆرو مشەخۆرەکانی هاتونەتە سەرحازریو کەمیان کردووەو زۆریان بردووە ج جیاوازیەکمان هەیە ئەمان ئەمڕۆ بونەتە خاوەنی شۆرش و قەزیەکەو بونەتە کوێخاو زورناژەن و دەهۆڵ کوت و پاڵەوانی ئەم سەردەمەو خۆیان بەخاوەنی هەڵگرسانەوەی شۆڕس و دینەمۆ و پاڵەوان و قارەمان دەزانن تەنانەت ئیمە مانانو هەڤاڵان و پیشمەرگە دێرینەکانو سەرجەم تکۆشەرە دێرینەکانیش لەئاست خۆیدابە گەوج و نەزان دەزنێ و بەئەقڵی خاوی خۆی وادەزنێ و جادەکەی هەرواتەخت بووە ئێمە مانان وەک ئەم شاکرە شعرەی کامیل مان بەسەر هاتووە کە هونەرمەند ماملێ بەم ئاوازە پرلەسۆزە،دەیچرێ {لەوهەموچونو نەچونە سەری سوڕما کامیل } ئێمەش خەریکە توشی شۆک دەبین و کاڵ دەبینەوەو خەریکن هەرهەمو خەباتو قوربانیدان و ماندوبونەمان بەدەست و هزری کۆمەڵێ گەندە خۆری تازە بەسەرداکەوتو کەبەقودرەتی قادر بون بە شت و ئەمڕۆ دەوری فس فس پاڵەوان دەبینن لافو گەزافمان بەسەردا لێ دەدەن لە تەڕی دەخۆن و لەوشکی دەخەون بەکاملی ئیسراحەت لەسەرلاتڕیك قسەی زل و بریقەداری بێ کردەوە دەکەن و لەسەد ئاش دەکەن و لەهیچیان نای ماڵنەوە هەروەک پیرە میردی بیرمەند دەفەرموێت 🔱🔱🔱🔱🔱پیرەمێرد 🔱🔱🔱🔱🔱 ئەوەی لەم رۆژە قسەی حەق بکا ئەبێ چاورەی زلە و شەق کات ماستاوچیەکان ئەمرۆ پیاو چاکن زۆر بڵی و دەم روت لای خەلکا پاکن خاکمان سەرتاپای غەرقی گێژاوە چونکە لە خەمی کەم کەسێ ماوە چەن سەیرە دنیا ئاخ چۆن گۆراوە پیاو چاک زەلیلە و جاش خۆی حەساوە

نوێترین نوسینەکانی شێرکۆ شێخ نوری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌