سورەتی (ڕوم) و ململانێکەی فەلەستین و یادخستنەوەی چەند هاوکێشەیەکی ئیمانی بۆ هەندێک تاکی عەلمانی کورد:

وتار/ 24/05/2021 462 جار بینراوە

د.خالید محمد صاڵح

سورەتی (ڕوم) و ململانێکەی فەلەستین و یادخستنەوەی چەند هاوکێشەیەکی ئیمانی بۆ هەندێک تاکی عەلمانی کورد:

• ئەم سورەتە لەسەر ململانێی نێوان ئیمپراتۆرییەتی فارس و ڕۆم هاتە خوارەوە، کە فارسەکان ئەو کات مەجوس و ئاگر پەرست بوون و ڕۆمەکان مەسیحی و پێڕەوی پەیامی ئاسمانی ئینجیل بوون.
• لەو کاتەی کە ململانێی نێوان بێباوەڕانی مەککە و بڕواداران لە ترۆپکدا بوو، فارسەکان هەڵیانکوتایە سەر ڕۆمەکان لە فەلەستین و شام و شکاندیانن.
• بێباوەڕانی مەککە ئەم سەرکەوتنەی فارسیان زۆر پێ خۆشبوو؛ چونکە بەسەرکەوتنی بەرەی بێباوەڕی دژە دینیان دەزانی بەسەر بەرەی باوەڕ و دینداریدا، و بڕوادارانیش بەشکستی ڕۆمەکان نیگەران بوون لەبەر هەمان مەبەست.
• خوای گەورە ئەم هاوخەمییەی بڕوادارانی بەهەند وەرگرت و بەرز نرخاند وبۆ دڵدانەوەی بڕاواداران و داخبەدڵداکردنی بێ باوەڕان و بێهیوا کردنیان لە چارەنووسی ململانێ بێ ماناکەیان، ئەم سورەتەی ناردە خوارەوە و سەرەتاکەی بەمژدەی ئەوە دەستی پێ کرد کە لەچەند ساڵی داهاتوودا ڕۆمەکان بەسەر فارسەکاندا سەردەکەونەوە.
• ئەم سورەتە بەسورەتی (ڕۆم) نانراو و ئەو سەرکەوتنەیش بەسەرکەوتنی خوای گەورە و ئەو هەواڵەیش بەدڵخۆشییەک بۆ بڕواداران.
• ئەمە لەکاتێکدا کەخوای گەورە و پێغەمبەر و بڕاوادارانیش باشیان دەزانی کە ڕۆمەکان لە ڕێبازی مەسیح و پێڕەوی ئینجیل تەواو لایان داوە؛ بەڵام هەرچۆنێک بێت لەفارسە ئاگرپەرستەکان باشترن و خاڵی هاوبەشیان لەگەڵ بڕواداران زیاتر
• ئێستا با ئەم هاوکێشەیە بەسەر ئەم ململانێ نوێیەی فەلەستیندا جێبەجێ بکەین و بزانین هەڵوێستی تاکی عەلمانی کورد وباوەڕەکەی لە چ بەرەیەکدایە.
• ئێستا ململانێ فەلەستین لەسەر ڕووگەی یەکەمی موسوڵمانان و دووەم پەرستگای دێرینی دونیا و سێیەم حەرەمی پیرۆزی موسوڵمانانە بێ جیاوازی نەتەوەو ناسنامەیان لەبەرامبەر ڕژێمێکی ڕەگەزپەرستی دامارگیردایە.
• ململانێکە لە نێوان گەلێکی موسوڵمان و دەسەڵاتێکی فراوانخوازی زایۆنیدایە.
• ململانێکە لەسەر خاکێکی داگیرکراو خەڵکێکی ستەمدیدە و دەسەڵاتێکی داگیرکەر و ستەمکاردایە.
• ئێستا و بەلێکدانی ئەو دوو ڕووداوەی دوێنێ وئەمڕۆی سەرخاک و خەڵکی فەلەستین ئیمانی هەندێک تاکی عەلمانی کورد و هەڵوێست و هاوسۆزی لەکام بەرەدایە، بەرەی ئەبوجەهل و قوڕەیش و ئاگر پەستی و داگیرکاری و ستەمکاری زایۆنییەت، یان بەرەی باوەڕ و خواناسی و خەڵکانی بەشمەینەتدایە؟!!!.
پڕۆفیسۆر خالید محمد صاڵح

نوێترین نوسینەکانی د.خالید محمد صاڵح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌