با نەبینە بڵندگۆی دەنگی دوژمنانمان

وتار/ 31/07/2018 551 جار بینراوە

د.خالید محمد صاڵح

با نەبینە بڵندگۆی دەنگی دوژمنانمان

خۆشەویستان زۆر جار تێبینی ئەوە دەکرێت خەڵکانێکی بچوک وپەراوێز کەوتو بێڕێزی بەرامبەر ئیسلام وچەمک ودروشم وشوێنکەوتەکانی دەکەن وخەڵکانێکی سادە ودڵسۆزیش دەچن بەبیانوی جۆراو جۆر بابەت وبەرهەمەکانیان بڵاو دەکەنەوە.
ئەمەیش کارێکی یاساغ وگوناهێکی گەورەیە لەڕوی شەرعەوە لەبەر ئەم خاڵانەی لای خوارەوە:
- ئێمە دەبینە بڵندگۆی بڵاوکردنەوەی ئەوەی کوفر وبێدینی وسوکایەتیانە وئەمەیش کارێکی یاساغە لەڕوی شەرعەوە.
- ئێمە ئەو کەسە بچوک وبێ ئەرزشانە بەخەڵکی دەناسێنین وگەورەیان دەکەین، ئەمەیش ڕێگا بۆ خەڵکانی بچوکی هاوشێوەی ئەوان خۆش دەکات کە هەمان کاری ئەوان بکەن ئەگەر بیانەوێت باس بکرێن .
- زۆر جار ئەوانە نانیان لەسەر ئەو کارەیە وئێمەیش بەبێ ئەوەی هەست بکەین بازاڕ بۆ کاڵاکانیان گەرم دەکەین وبۆیان ساغ دەکەینەوە.
- هەندێکیشیان بەو کارانە ختوکەی هەستی موسوڵمانان دەدەن بەڵکو خوایە موسوڵمانێکی سادە ودڵگەرم قسەیەکی سارد یان گەرمیان پێ بڵێت یاخود هەڕەشەیەکیان لێبکات ئەو کات ئەوان بەمەرامی خۆیان دەگەن ویەکسەر داوای پەنابەری لەوڵاتێکی ڕۆژئاوا پێدەکەن.
- بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە بێڕێزی وسوکایەتیانە هێدی هێدی لەپێش چاوی خەڵک کاڵ وئاساییان دەکاتەوە ولەوانەیە خەڵکانی تر چاویان لێبکەن.
- ئەگەری ئەوە هەیە ئەو ژەهر وگومانانەی لەقسەکانیاندا هەیە لەدڵی خەڵکانی سادە ونەشارەزا جێی خۆی بکاتەوە وچەکەرە بکات.
- بڵاو کردنەوەی ئەو جۆرە کارانە هەستی موسوڵمانان بریندار دەکات ودڵیان ئازار دەدات ئەمەیش پێچەوانەی هەموو ئەو دەقە شەرعیانەیە کەباس لەپاداشتی مژدە بەخشین وخۆشی خستنە دڵی موسولمانانەوە دەکات.
لەبەر ئەم هۆکارانە ودەیەها هۆکاری تر تکا لەو براوخوشکە دڵسۆزانە دەکەم کەنەبنە بڵندگۆی بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە شتە بێ ئەرزش وقێزەونانە وهەر کاتیش شتێکی وایان بەرچاو کەوت ووزانیان شایەنی قسە لەسەر کردن و وەڵامدانەوەیە ئەوە بەبێ دەنگی بیگەیەننە دەستی خەڵکانی پسپۆڕ وشارەزا تا ڕونکردنەوەی لەسەر بدەن ووەڵامی بدەنەوە، ئەگەریش شایەنی وەڵامدانەوە نیە ئەوە هەر لەشوێنی خۆیدا بیمرێین وبڵاوی نەکەنەوە.

نوێترین نوسینەکانی د.خالید محمد صاڵح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌