بڕیارەکەی پارتی و هەڵوێستێکی کوێخایانە

وتار/ 16/11/2016 1375 جار بینراوە

د.خالید محمد صاڵح

بڕیارەکەی پارتی و هەڵوێستێکی کوێخایانە

دەگێڕنەوە جارێکیان لەدێیەکدا کوێخایەکی گەندەڵ وستەمکار هەبوو، وخەڵکی دێکە بۆ بەڕێکردنی کاری دینیشیان مەلایەکیان هێنابوو، هەموو ڕۆژێکی هەینی مەلا لەگوتارەکەیدا باسی هەرچی بکردایە کوێخا بانگی دەکرد وچینێکی باشی پێدەکرد، ودەیگوت تۆ باسی منت کردوە، ئیتر باسی دزی دەکرد دەیگوت تۆ لەگەڵ منتە، باسی درۆی دەکرد هەروا، باسی گەندەڵی دەکرد هەر بەهەمان شێوە، باسی پیاوکوژی دەکرد هەر لەوە خراپتر، ئیتر مامۆستایش بەناچاری بۆ گوتاری داهاتوو بابەتەکەی دەگۆڕی بەڵام بێسوود بوو هەرچی دەگوت ئەو هەر پێی دەکرد ودەیگوت تۆ لەگەڵ منتە، تا ڕۆژێک مەلا بەناچاری بەکوێخای گوت: قوربان والله من باسی هەرچی دەکەم تۆ مقصود نیت، بەڵام مشمولیت ئیتر من قوڕی کوێ بکەم بەسەرما.

پارتیش ئەو مامۆستا بەڕێزانەی تەنها لەسەر ئەوە لابردوە کە هەرچی خراپەیەک ئەوان باسی دەکەن وخەڵکی لێ ئاگادار دەکەنەوە ئەوان تێیاندایە وادەزانن مەبەستیان لەوانە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان مشمولن نەک مقصود.

بەڵام پارتی دەبێت ئەوه باش بزانێت کەلادان ئەوان بێدەنگ ناکات بەڵکو زیاتر گەورەیان دەکات ولەجیاتی یەک مینبەر دەیەها وسەدهها مینبەری تری نووسراو وبینراو وبیستراو هەیە کە پەیامی خۆیانی لێوە بڵاو بکەنەوە.

دەستخۆشی وسڵاو لەبوێری وبەئەمەکی ئەو مامۆستا بەڕێزانە وسەرجەم مامۆستایانی مێزەر پاکی حەق وێژی میراتگرانی پێغەمبەر (د.خ).

نوێترین نوسینەکانی د.خالید محمد صاڵح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌