خاڵە ئەرێنییەکانی ڕووداوەکانی فەرەنسا

وتار/ 02/11/2020 442 جار بینراوە

د.خالید محمد صاڵح

خاڵە ئەرێنییەکانی ڕووداوەکانی فەرەنسا

 
بەڕێزان ڕاستە ڕووداوەکانی فەڕەنسا ناخی هەژاندین و نیگەرانی کردین بەڵام خاڵییش نییە لەخاڵی ئەرێنی لەوانە:
1- موسوڵمانانی بەئاگاهێنایەوە لەوەی کە ئێمە ئەمڕۆ لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بەبرایەتی و یەکڕیزییە؛ بۆیە با ناکۆکییە لاوەکییەکانمان وەلا بنێن و پێکەوە کار لەسەر خاڵە هاوبەش و چارەنووس سازەکانمان بکەین.
2- ئەوانەی دژایەتی موسوڵمانان دەکەن لەژێر ناو و ناتۆرەی جیاوازدا درۆ دەکەن و کێشەیان لەگەڵ خودی ئیسلام و سەرجەم بنەما و بەها و پیرۆزییەکانی دا هەیە نەک ئێمەی موسوڵمان بەڵام ئێمە دەکەنە بیانوو بۆ پەردەپۆشکردنی پیلانەکانیان.
3- ئەو بەناو ئازادی و دیموکراتیی و مافی مرۆڤە ساختەیەی ڕۆژئاوا بانگەشەی بۆ دەکات، تەنها بۆ خۆیانە و ئێمەی موسوڵمان ناگرێتەوە، ئەگەر نا کەی ڕەوایە کەسێک یان دەسەڵاتێک لەژێر پەردەی ئازادیدا سوکایەتی بەپیرۆزییەکانی یەک لەسەر چواری دانیشتوانی سەر زەوی بکات و هەموو ئەوانی تریش لەبری سەرزەنشت پشتیوانی بکەن.
4- پەردەی لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی زۆر دووڕوو بەناو موسوڵمان هەڵدایەوە کە پشتیوانییان لەو بێڕێزییانە کرد و سەنگەریان لە گەل و نەتەوە و ناسنامەی خۆیان گرت و چونە سەنگەری نەیارانیانەوە.
نووسه‌ر: پ. د. خالید موحه‌ممه‌د ساڵح

نوێترین نوسینەکانی د.خالید محمد صاڵح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌