ئەمە چ جۆرە حوکمڕانییەکە؟

وتار/ 09/05/2021 460 جار بینراوە

پشتیوان جەمال

ئەمە چ جۆرە حوکمڕانییەکە؟

پشتیوان جەمال
 نمونەی  ئەم حوکمڕانیەی مەسڕوربارزانی پەیڕەوی دەکات لەهیچ شوێنکی دونیادا بوونی نییە ، تیرۆری دەنگی ئازاد بکەیتوخۆڵ بکەیتەچاوی خەڵکەوەو وەڵامێکی مەنتیقیت نەبێ  بۆ ڕای گشتی، لەوانەش سەمەرەتر ئەوەیە  نەحساب بۆ دادگاو یاسا دەکات، نە ترسی هەیە، خۆی بڕیاری پێشوەختە تۆمەتبارکردن دەدات. حوکمدانی ئەم پۆلە ڕۆژنامە نووسەو تۆمەتبارکردنیان بەرلەبڕیاری دادگا هێمایە بۆ کوشتنی ئازادی لەهەرێمی کوردستان..ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر سياسه‌ت وه‌ك "نیکۆلۆ" ته‌عريفى بۆ كردووه‌ كه‌ "به‌ده‌ره‌ له‌ئه‌خلاق و، ئامانجى سه‌ره‌كى سياسه‌تيش به‌ پێى ته‌عريفى ئەو له‌پێناو گه‌يشتن به‌ ئامانج هه‌موو شتێك ڕه‌وايه‌" ئه‌مه‌ش رێك ئه‌و سياسه‌ته‌يه‌ كه‌ به‌درێژايى ته‌مه‌نى پارتى له‌لايه‌ن سه‌ركردايه‌تى بنه‌ماڵه‌ى بارزانييه‌وه‌ په‌يڕه‌وی لێ دەكرێت. ئەگەردانیشتن لەگەڵ کونسوڵیەی وڵاتان لەهەرێم کاری سیخوڕی بێت بەلای  سەرۆکی حکومەت،ئەی بۆچی دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ دەوڵەتی تورک تاوان نیە؟ پارتی  بەس ماوە جلوبەرگی جەیشی تورک لەبەرکات و دژی گەریلاکانی پەکەکە لەقەندیل و، یەپەگە لەڕۆژئاوا شەربکات! تەسلیم کردنی هەزاران لەژن ومنداڵی ئێزیدی تاوان و خیانەت نەبوو پارتی کردی،بۆچی کەسیان لەسەرنەدا بەدادگا؟ دۆڕاندنی کەروکوک ونیوەی خاکی هەرێم بەبۆنەی ڕیفراندۆمی نەکوڵیو تاوان نەبوو، بۆ کەس نادات بەدادگا؟
ئەوەی پارتی دەیکات هەتکردنی دادگاو بێ ئەهمیەت کردنی سیادەی هەرێمەلەپێناوگەیشتن بەوئامانجەی خۆی گەرەکیەتی....

نوێترین نوسینەکانی پشتیوان جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌