ترسی دوای ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

وتار/ 06/04/2021 453 جار بینراوە

پشتیوان جەمال

ترسی دوای ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

پشتیوان جەمال
بەدرێژای مێژووی  ڕابردوو تیمی دانوستانکاری کورد لەگەڵ هەردەوڵەتێک ڕێککەوتنی کردبێت، هەرلە سەفەویەکان و عوسمانیەکان ، لەڕێککەوتن نامەی سیڤەرو،لۆزان وهتد... تادەگات بەڕێککەوتن نامەی 11ی ئازاری 1970ی نێوان حکومەتی عێڕاقی و سەرکردایەتی شۆڕشی کورد، هەمیشە میللەت کورد باوەڕی بەبەڵێنەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد هەبووە،بەڵام لەپاش گەزبونەوەی دەوڵەت و لایەنی بەرامبەری ترساوە کە خاوەنی بەڵێن و بڕیارەکانی سەرکاغە ز نەبێت،بەڵام لەعصری ئەمڕۆدا دۆخەکە پێچەوانەبۆتەوە، لەگەڵ هەر ڕێککەوتنێک میللەت دەستی لەسەردڵیەتی و ترسی پابەند نەبونی لایەنی کوردیەتی بەبەڵێنەکانەوە ، ژیان و قوتی میللەتێک بکرێت بەقوربانی کێشەی شەخسی و تاکە حزبێک کەئەمڕۆ دەستی گرتوە بەسەر لایەنی ئابوری ویاسایی وسیاسەتی هەرێم قۆرغ کردووە کەتنها لەدوای بەرژەوەندی سەرۆکەکەی و حزبەکەیەتی.
لەدوای دەیان جارچونی وەڤدی حکومەتی هەرێم بۆبەغدا لەکۆتایی دا گەیشتنە ڕێککەوتێنێک لەسەر جێگیرکردنی پشکی هەرێم لەبوجەی حکومەتی عێڕاقیدا، ڕێککەوتنەکە دەرئەنجامەکەی هەرچۆنێکە پارتی بەدەستکەوتی خۆی دەزانێت وچەپڵەی سەرکەوتنی خۆی بەکادیرەکانی لێدەدات،وەک فریادڕەسی ڕێککەوتن خۆیان نیشان دەدەن،بەڵام هاوڵاتی ئەو هەرێمە ئەوەی تەواوفام دەکات دەستی لەسەردڵ وترسی پابەند نەبونی پارتیەتی بەوڕێککەوتنەکەوە،وەک هاوشێوەی ڕێککەتنەکانی تر،چونکوم هەموان دەزانن پارتی گەورەتر لەمیللەت بیردەکاتەوە کەحزبەکەیەتی نەک گەورەتر لەحزبکەی کەمیللەت بێت
ڕەنگە ڕێککەوتنی حزبەکەی لەگەڵ تەیاری "مقتدا الصدر" بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگربێت،لەکاتێکدا تەواوی فراکسیۆنەکان بەپێی حەجم و هێزیان سەرقاڵی ڕێگاخۆشکردن بون بۆ زامنکردنی پشکی کوردلەبەغدا، کەچی فڕاکسیۆنو سەرکردەکانی پارتی سەرقاڵی ڕێککەوتن بون لەگەڵ صدری شیعە، ئەوشیعەی کەبەزمانێک وەسفیان دەکرد، ئە گەرهەرحزبێک لێیانەوە نزیک بێتەوە ئیتر جاشی ئاخوندەو دژی ستاتۆی هەرێمی کوردستانەو بەجاش ناوزەدیان دەکرد،بەڵام وەک دەڵێن" هەمو حەرامێکی سیاسی بۆپارتی حەڵالەو بۆ ئەوانی ترحەرام" حەرامی ئەم جارە لەپێناو سەرۆکی حزبەکەیان کەبەزۆر ناوێکی پێوە بلکێنن وبیکەن بەمەرجەع ،پۆستی سەرکۆماریان بۆوەربگرن شان و ملیی شیعەکان ماچ و بۆن دەکەن.لە هەمودونیای دیموکراسیدا تەنها پەرلەمان سەنگی مەحەکەو مەرجەعە نەک شەخص.ئەوەیە کەپارتی لەمیللەت گەورەتر بیری لێدەکاتەوە سەرۆک و حزبەکەیەتی نەک خەمی باشبونی دۆخی دارایی وسەقامگیری ستاتۆی ئەم هەرێمە، هەرکات ئەومەرجانەی لەسەرەوەباس کران بۆپارتی نەلوا ئیتر ڕێککەوتن ئەرزشێکی نییە...

نوێترین نوسینەکانی پشتیوان جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌