دەسەڵات بۆتە وەستای قسان و کۆڵەواری دەستان!

وتار/ 20/04/2021 493 جار بینراوە

شەریف عەلی باپیر

دەسەڵات بۆتە وەستای قسان و کۆڵەواری دەستان!

شەریف عەلی باپیر
دەسەڵات هەژاریی و خراپەکاریی و بێ ئومێدیی وەك گورگی هار بەرداوە لەنێو کۆمەڵگادا، هاوشێوەی گیسکەکەی هەیاس، لەلایەك بەرنامەی پێکەنین و فیلمی دڵداریی کەناڵەکانیان؛ دونیا وەك بەهەشت پێشانی خەڵکی دەدەن، لە ڕاستیشدا ژیانیان لە خەڵك کردۆتە دۆزەخ! کۆمەڵگایان تووشی چەندان نەخۆشی دەروونیی کردووە! هیچ ڕێز و شکۆیان بۆ یاسا و دادگاکان نەهێشتووە، شیرازەی کۆمەڵگایان وا شێواندووە: برا خوشکی دەکوژێ، ژن مێردی، منداڵیش بابی دەکوژێ.

لەدوای هەموو ئەمانەش، دەسەڵاتداران بە تەمبەڵییەوە دێنە دەنگ و دەڵێن پێمان ناخۆشە! وەك ئەوەی خۆیان هۆکاری سەرەکی نەبووبن! بە کردەوە هەموو شتێکی خراپ دەکەن و بە قسەش دەیانهەوێ پاڵەوانی هەموو داستانەکان بن! دەبوو دەسەڵات تێکڕای کۆمەڵگا وەك خێزانی خۆی ببینێ نەوەك بازرگانی بە خوێن و خاكی خەڵکیەوە بکات و کۆمەڵگا بکاتە دارستان! لێبگەڕێن خەڵك ببنە خاوەنی هەناسەیەکی ئازاد و پارووێکی حەڵاڵ و ژیانێکی شایستە، بەشێكی خەڵکیشتان پێ بێدەنگ بکرێ، خوای ئەو خەڵكە هەروا لێتان قبووڵ ناکات!

نوێترین نوسینەکانی شەریف عەلی باپیر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌