بەرھەمی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و ڕاگەیاندنە دابەستەکانی

وتار/ 27/01/2021 442 جار بینراوە

شەریف عەلی باپیر

بەرھەمی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و ڕاگەیاندنە دابەستەکانی

دەسەڵات ئازادیی بۆ ھیچ شتێك قبوڵ نیە جگە لە بەدڕەوشتیی! سەبارەت بە ئازادیی سیاسیی و بیروڕا، لەسەر نوسینێك پڕدەداتە خەڵکی بەڵام لە ڕێی کەناڵە سەڵیتەکانیانەوە شیرازەی کۆمەڵایەتیان وا تێکداوە، خەڵك لە ژیانی کەسیی (شەخسی) بێگوێدانە داك و باب و ئەخلاق و ئایین، چیان پێخۆش بوو وابکەن مادام زەرەری بۆ پەزەکانی دەسەڵات نەبێ! بۆ نمونە، دەبینن چۆن (نێت تیڤی) و (کورد ماکس) و هاوشێوەکانیان کۆمەڵگایان کردووە بە سەمەڵ و ژەهرخواردوویان کردووە، بونەتە بەڵا بۆ ئەم کۆمەڵگایە! منداڵ لاسایی فلیمەکان دەکەنەوەو بونەتە کەڵەگا، داك و باب تەنھا پەیکەرن. ڕۆژانە چەندان خێزان لەبەریەك دەردێن. وەك دەڵێن، ئەوەی دوژمنانی کورد نەیانتوانی بە کوردی بکەن، دەسەڵات بە کوردی کرد
قەت لە قازانجی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان نەبووە خەڵکی بەئاگا و دیندار و خێزان ڕێکوپێك بێ، بەردەوام مەبەستیانە خەڵك نابوت و بەرەڵا بن، ڵێڵیی و گرفت لە کۆمەڵگا و خێزاندا هەبێ تا خەڵك نەپڕژێنە سەر دەسەڵات. مەگەر (تڕەمپ) دەنا دەسەڵاتەکانی دنیا کار لەسەر پێکەوە ژیان و خۆشگوزەرانی دەکەن بەڵام دەسەڵاتی کوردیی دەبینن چۆن خەڵکیان فێری شارچیەتیی و ڕەگەزپەرستیی و کۆیلایەتیی کردووە، خەڵکیان پڕکردووە لە ڕق و تووڕەیی و بێزاریی، بە ناڕاستەوخۆیی دەڵێن: چ تاوان و خەراپەیەك پێتان خۆشە بیکەن بەڵام بەردەوام پشتان لە ئێمە و ڕووتان لە خەڵکی دی بێ
-
شەریف عەلی باپیر

نوێترین نوسینەکانی شەریف عەلی باپیر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌