دەسەڵاتی پەڕپووت و دادگای بووکەڵە

وتار/ 24/02/2021 539 جار بینراوە

شەریف عەلی باپیر

دەسەڵاتی پەڕپووت و دادگای بووکەڵە

جگە لە دەسەڵاتدارە دیکتاتۆر و خۆسەپێنەکان، دەنا دادگا بەرزترین و سەربەخۆترین دەسەڵاتەو چەوساوەکان زۆرترین ھێزیان پێ دەدرێ، لێرە دادگاو بەشێك لە دادوەران خزمەتکار و بوکەڵەی نێو چنگی تاقمێکی حیزبن! داواکاری گشتی و دادگاکان لە بەرانبەر شەهیدکردنی خۆپێشاندەران و بەشکردنی بیرە نەوتەکان و قاچاخی خاڵە سنوورییەکان و خاکفرۆشیی و چەندان تاوان، چاو دەنوقێنن، بەوەش ناوەستن، لەسەر داواکردنی ماف و مووچەو قووتی خەڵك، خەریکە کۆمەڵێك خەڵکی بێتاوان بکەنە سوتەمەنیی بۆ چاوشکاندنی تێکڕای خەڵکی! ئەوان لەسەر پشتی خەڵکی هەر ڕۆژەی کۆشك و بزنسێك قیت دەکەنەوە، کەچی سەرانە لە کاسبکاری عەرەبانەچیش وەردەگرن! بۆ سوکە سەرئێشەو نەرمە کۆخەیەك دەگەنە (ئەوروپا)، ھاوڵاتیانیش لە نێوان دوو شاردا بە چەندان بازگەو لێکۆڵینەوەدا تێدەپەڕن!

لە (٤) ساڵی دەسەڵاتی (تڕەمپ)ی سەرۆکی زلھێزترین وڵات، دادگاکان تەواوی دەسەڵاتەکەیان سنووردار کرد و نووقەیان لێ بڕیبوو! لە (٢٠٠٧) دادگایەکی (ئەمریکا) لە بەرامبەر تۆمەتێکی ناڕاست (ڕۆی پیەرسین)ی دادوەری بە (٥٧ ملیۆن دۆلار) سزادا لەسەر شکایەتێکی ساختە! دەبێ سزای دەسەڵات و دادوەرانێك چی بێ کە بە هاوکاری یەکتر بوختان و سزا بۆ (٥) کەسی بێتاوان دادەتاشن؟

دیواری ترس لە نێوان ژیانێکی ئاسوودە و ئەم دۆزەخەی دەسەڵاتدا هەیە - تەنها بە ڕووخاندنی ئەو دیوارە ئێمە دەگەینە ژیانێکی ئارام و شایستە. پێویستە هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان یەك دەنگ و کۆدەنگ بن تا دەسەڵات ناچاربکرێت خۆی چاك بکات یان چۆڵی بکات!
-
شەریف عەلی باپیر

نوێترین نوسینەکانی شەریف عەلی باپیر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌