وەڵامێك بۆ شێرەکانی ماڵێ و زەلیلەکانی بەردەستی بێگانە

وتار/ 14/08/2020 803 جار بینراوە

شەریف عەلی باپیر

وەڵامێك بۆ شێرەکانی ماڵێ و زەلیلەکانی بەردەستی بێگانە

وەك دەڵێن کابرا بەس بۆ خاڵی خۆی ئازایە. ھێرش دەکەنە سەر مامۆستایانی ئاینیی و سوکایەتییان پێدەکەن بەڵام گەورەکانیان لە بەرامبەر وتارەکانی (ئۆردوگان) کە سوکایەتیی پێکردن و بە خێڵەکی ناوی بردن، بەیەك وشەش نەیان توانی وەڵامی بدەنەوە! بینیمان چۆن بۆ ئافرەتێکی پرچ زەردی چاو شین هاتنە سەرچۆك و کڕوزانەوە پاش ئەوەی سوکایەتیی بەخۆیان و تەواوی کوردستان کردبو! بینیمان (موستەفا کازمی) ڕایگەیاند ئەوان بە کوردی جنێوی پێدەدەن و بە عەرەبی لێی دەپاڕێنەوە! ئێوە کە جورئەتی دەرکردنی بەیاننامەیەك ناکەن دژی ئەو هەموو هێرش و وێرانکارییە ڕۆژانەی تورکیا لە خاکی کوردستان دەیکات، بۆچی کەڵبەو شیرتان هێند تیژە بەرانبەر خەڵك و جەماوەر؟!
ئێوە کە ناتوانن سەعاتێك کارەباو بەرمیلێك ئاو و مەعاشێك بە چاکی بدەنە خەڵکی، بۆ ڕیشیان دەسوتێنن و دەیانگرن و سوکایەتییان پێدەکەن کاتێك دەڵێین برسین؟
چاك دیارە باڵێکتان بەرانبەر هەندێ کەس زۆر نەرم و باڵەکەی ترتان تووڕەو توند، بەپێچەوانەوەش - پێم وایە میلەت باجی ناکۆکیی و ناتەبایی و باڵ باڵێنی ناوخۆی ئێوە دەدات بەڵام ئێوە بە خەڵکی تر و بابەتی تر دەتانەوێ پەردەپۆشی بکەن.

شەریف عەلی باپیر

نوێترین نوسینەکانی شەریف عەلی باپیر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌