حزبی بارزانی و دیموکراسی
وتار/
16/03/2021
684 جار بینراوە
میر ئاکرەیی
حزبی بارزانی و دیموکراسی
میر ئاکرەیی / نووسەر لە
کاروباری ئیسلامی و کوردستانی
لە ساڵی 1946 حزبێک لە بەغدا
دامەزرا بە ناوی ( پارتی دیموکراتی کورد ) لە لایەن کەسایەتی جوراجور لە روی کومەڵایەتی
وخوێندەواری وهزری وباوەری ، وەکو : سالح یوسفی ، میرحاج ئاکرەیی ، هەمزە عەبدوڵڵە
، مستەفا بارزانی ، عەلی عەبدوڵڵە ، تاها محیەدین مەعروف ، شێخ لەتیف شێخ مەحمود ،
دکتور جەعفەر کەریم ، کاکە حەمە زیاد وکەسانیتر . وە یەکەم کونگرەی لە بەغدا بەسرا
ومستەفا بارزانی هەڵبژێدرا بە سەروکی حزب ولە کەنگرەی سێەمی حزب کە لە ساڵی 1953 لە شاری کەرکوک دامەزرا ناوی گوڕا بە
( پارتی دیموکراتی کوردستان ) .
بەڵام ئەوەی جێگای سرنجە
بنەماڵەی بارزانی وای بو دەڕون کە مستەفا بارزانی حزبی دیموکراتی کوردستانی دامەزراندوە
وئەمە لە راستیدا پێچەوانەی هەمو راستییەکانی مێژوویە ، ئەو تەنیا یەکێک لە دامەزرێنەکان
بوە ، وە تەنانەت لە گوگڵیش بڵاویان کردوە ونووسویانە کە مستەفا بارزانی دامێزرێنەری
حزب بوە ! .
بە هوی ئەمە حزبی دیموکراتی
کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دامەزرێنەکانی خاوەنی بیروبوچوون وهزر وباوەر
وئاستی جوراجور بون ، وەکو خوێدەواروروناکبیروکەم خوێندەوارپاش ساڵانێک چەندین
جاربەرینگاری یەک بونەوە ودووبەرەکیان کەوتە نێوانیان وتاگەیشت بە لە یەک جیابوونەوە
لە ساڵی 1964 ، وە بوون بە دوو بەرە : بەرەی مەکتەبی سیاسی کە پێکهاتبو لە ئیبراهیم
ئەحمەد وجەلال تالەبانی وکەسانیتر ، بەرەی دووەم پێکهاتبو لە مستەفا بارزانی وهاوڕێیەکانی .
وە هەر لە ساڵی 1964
تاکو ساڵی 1998 جەنگ وشەری خوێناوی نێوانیان روی داوە وهزاران کورد بوون بە سوتەمەنی
وقوربانی ململانێ حزبی وبنەماڵەکانیان .
لێرەدا خاڵی هەرە سرنج ڕاکێش
ئەمەیە لە گشت کونگرەکانی حزب مستەفا بارزانی هەڵدەبژێردرا بە سەروکی وتەنانەت کە
لە کوردستانیش دەرچو وپەنای بردە یەکێتی سوفیەتی پێشو لە گەڵ هاوڕیەکانی کە زورتر
بارزانی بون ساڵی 1946 وتاکو گەرایەوە بو عیراق ساڵی 1958 ئەو هەر سەروکی حزب بو ،
بەڵکو تامردیش لە ساڵی 1979 هەر سەروکی حزب بوە کە دەکاتە سی وسێ ساڵ . هەڵبەت لە
ساڵی 1976 لە شاری کەرەجی ئێران جوتە کورەکەی مستەفا بارزانی ئیدریس ومەسعود وبەهاوکاری
سامی عەبدولرەحمان وجەوهەر نامیق شێوە سەرکردایەتیەکی نوێیان دامەزراند بو حزبەکەیان
بە ناوی ( پارتی دیموکراتی کوردستان – سەرکردایەتی کاتی ) ، بەڵام ئەوەی راستیە سەرکردایەتیەکەی
تەنها بە دەستی ئیدریس ومەسعود بو ، هەر لە بەر ئەم هویە سامی عەبدولرەحمان وجەوهەر
نامیق لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەرچون وپارتەکیتر بە ناوی ( پارتی گەلی دیموکراتی
کوردستان ) یان دامەزراند دوای جیابونەوەیان لە کونگرەی نویەمی پارتی دیموکراتی
کوردستان کە لەشاری ورمێ ئێران لە هاوینی ساڵی 1979 دا بەسترا ومەسعود بارزانی بو
بە سەروکی پارتەکە وکە تا ئەمروش هەر ئەو سەروکە . ئنجا لەو کاتەوە وتا ئەمرو حزبەکە
بە حزبی بارزانی ناسراوە وهویەکانیشی دیار وئاشکران ، چونکە هەر لە دامەزراندنیەوە
وتا ئەمرو سەرکردایەتییەکە لە بنەماڵی بارزانییەوە دەرنەچوە وبە شێوەێکی زور توند
کونترواڵ کراوە لە چوارچێوەی یەک بنەماڵەوە ! .
ئنجا حزبی بارزانی نەک هەر
حزبێکی دیموکرات وئازادیخواز ودیموکرات خواز نیە ، بەڵکو زور دورە لە دیموکراسی وتەنانەت
دژی بنچینەکانی دیموکراسی ودادگەری کومەڵایەتیە وبەکردەوەش سەلماندویەتی .
دیموکراسی لە راستیدا حوکمڕانی ئی کومەڵگایە وبو
کومەڵگایە وسەروک هەڵدەبژێردرێ بە شێوەێکی رون وئاشکرا وبو ماوەێکە دیاریکراو . وەلە
دیموکراسیدا نابێ سەروک هەر لە یەک بنەماڵێک بێ ، بەڵکو کونتروڵ کردنی بنەماڵێک بو
حزبێک راستەوخو دژایەتیەکی ئاشکرایە لە گەڵ بنەمایەکانی دیموکراسی ودادگەری کومەڵایەتی
، وە بێجگە لەوەش کە حزبی بارزانی حزبێکی دیکتاتور وچەوسێنەروتوقێنەرە وئەم بابەتە
پێویستی بە وتارێکیتر وتایبەتە ..
نوێترین نوسینەکانی میر ئاکرەیی
-
میر ئاکرەیی
16/03/2021
-
میر ئاکرەیی
01/10/2020
-
میر ئاکرەیی
27/09/2020
-
میر ئاکرەیی
26/08/2020