یادداشتەکانم لە ئێران : من و خاڵ عەزیز ئاکرەیی(1)

وتار/ 26/08/2020 713 جار بینراوە

میر ئاکرەیی

یادداشتەکانم لە ئێران : من و خاڵ عەزیز ئاکرەیی(1)

         ( ساڵی 1983 )

بەشی یەکەم

میر ئاکرەیی / نووسەر لە کاروباری ئیسلامی و کوردستانی

لە ساڵی 1983 سەردانی شاری قوم لە ئێرانم کرد بو دیتنی چەند دوست وسەردانی کتێبخانەکانی بکەم ، بە رێکەوت لە شوێنێک چاوم بە خاڵ عەزیز ئاکرەییم کەوت ، لە لایەک زورم پێ خوشبو کە چاوم پێ کەوت ، وەلە لایەکیتر پێم سەیر بو کە ئەو لە شاری قومە  .

دوای سڵاو لە یەک کردن وچاک وچونی خاڵ عەزیز پێ وتم : میر چ دەکەی لە قوم وکەی دەگەرێیەوە بو تاران ..؟ ، منیش وتم : خاڵ عەزیز هاتوم بو قوم بو سەردانی چەند دوست وکتێبخانە وبەیانی دوای نیوەرو دەگەرێمەوە تاران . خاڵ عەزیز پێ وتم : میر بەیانی نەگەرێەوە تاران ووەرە مێوانم بە بو چەند روژێک ..؟ ، پێم وت : خاڵە ئایا تو رێ وشوێنت هەیە لە قوم ..؟ ، ئەو لە وەڵامدا وتی : بەڵێ هەمە ودوایی هەمو شتێک بوت باس دەکەم ، منیش وتم : باشە خاڵە .

دوای ئەوە چومە ماڵی ولە گەڵ یەک دانیشتین داستانی هاتنەکەی بو قوم بومنی بەم شێوەیە باسی کرد :

چەند مانگێک بەر لە وەی بچێتە شاری قوم لە تاران چاوی دەکەوێ بە شێخ محمد نجيب بەرزنجی ولە گەڵی ئاشنا دەبێ . ئەو کات شێخ محمد بەرزنجی لە شاری سنە دادەنیشت وسەروکی گڕوپێک بو بە ناوی ( رابطة المسلمين الكرد ) . شێخ محمد نجيب برزنجي خاڵ عەزیزی دەعوت دەکا کە لە گەڵی بگەڕێتە سنە وببێتە مێوانی . خاڵ عەزیزیش قەبوول دەکات وبێکەوە دەگەڕینەوە بو سنە وسێ مانگ میوانی شێخ بەرزنجی دەبێ . شێخ محمد نجيب بەرزنجی حەزی دەکرد کە خاڵ عەزیز پەیوەندی بکات بە گڕوپەکەی بەڵام ئەو رەفزی کرد وپێی وتبوی کە ئەو ئیتر کاری حزبایەتی ناکات .

دوای سێ مانگ کەسێکی ئێرانی بە ناوی ( بەهادوری ) بو خاڵ عەزیز تەلەفون دەکات وپێ دەڵێ : وەرە قوم وخانوێیکت پێ دەدەم وتا لە ئێرانی تیای دابنیشە ، خاڵ عەزیزیش قەبوول دەکات وماڵ ئاوایی لە شێخ محمد نجيب بەرزنجی دەکا ودەگەرێتوە بو شاری قوم ودادەنیشی لەو خانوەی کە بەهادوری پێ دابو .

بەهادوری کێیە : بەهادوری ملیونێر وسەرمایەدارێکی ئێرانییە وخەڵکی شاری قومە ویەکێک بوە کە تەمویلی شوڕشی ئیسلامی ئێران کردوە دژ بە شای پێشوی ئێران ورژێمەکەی .

هەر وەک خاڵ عەزیز بو می گێرایەوە کاتێک ئەو هەڵات لە ڕژێمی سەددام وچو بو سوریا ولە وێ بو تاران / ئێران ، لە فروکخانەی میهرئابادی تاران بەهادوری چوبوە پێشوازیەکەی وەک کەسایەتیەکی موعارزی کوردی عیراق دژ بە سەددام وڕژێمەکەی . وە لەو خانوەکەی بەهادوری لە شاری قوم کە خاڵ عەزیز تیادادەنیشت خالوزایەکی بە ناوی فەرهاد خزمەتی دەکرد .

بەندە یەک هەفتە مێوانی خاڵ عەزیز بوم ودیتم گوڕانی فیکری وباوەری بەسەریا هاتبو ، وەکو نوێژ کردن وخوێندنی قوڕئانی پیروز وکتیبەکانی ئاینی .

( لە بەشی داهاتودا باسی لایانەکانی ئێرانی وئیسلامی عیراقی وکوردی وهوی بە جێ هێشتنی حزبی بارزانی ( پارتی دیموکراتی کوردستان ) دەکەم هەر وەک خاڵ عەزیز بومی گێرایەوە . )

نوێترین نوسینەکانی میر ئاکرەیی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌