یادداشتەکانم لە ئێران ؛ من وخاڵ عەزیز ئاکرەیی (2)
وتار/
27/09/2020
578 جار بینراوە
میر ئاکرەیی
یادداشتەکانم لە ئێران ؛ من وخاڵ عەزیز ئاکرەیی(2)
[ ساڵی 1983 ]
بەشی دووەم
میر ئاکرەیی / نووسەر لە کاروباری ئیسلامی و کوردستانی
لە دوای دەرچونی عەزیز ئاکرەیی ساڵی 1979 لە عیراق بەرەو سوریا ولەوێیەوە بەرو ئێران زور حەزم دەکرد ببینم ولەگەڵیا دابنیشم ، بو ئەوەی کومەڵێ پرسیار وکێشە هەبون لێپرسم سەبارەت بە کێشەی کورد وشوڕشی کورد لە کوردستانی – عیراق وهەر وەها هوی دەرچونی لە شوڕش وحزبی بارزانی وهوی نارەحەت بون وخیلافی لە گەڵ مەسعود بارزانی . لە ساڵی 1981 لە سەدەی رابردو خاڵ عەزیز لە گەڵ دوو کەسیتر سەردانی ماڵی ئێمەیان کرد لە شاری نەغەدە لە کوردستانی – ئێران ، بەڵام داخی گرانم من ئەوکات لە سەفەری تاران بوم .
ئنجا کاتێ بە رێکەوت خاڵ عەزیزم بینی لە شاری قوم وئەو منی مێوانکرد لە ماڵی خوی بو چەند روژ ، ئەوە بە دەرفەتێکی گەورە ومێژوویی زانیم بو ئەوەی وەڵام پەیدا بکەم بو ئەو کێشە وپرسیارانە کە ماوەێکی زور بو لە مێشکمدا بون ، بە تایبەت هوی خیلافی لە گەڵ مەسعود بارزانی . هەڵبەت پێشتریش لەو بارەیەوا قسەی جوراجورم بیستبو دەربارەی خیلافی نێوانیان .
من نێزیکەی هەفتەیەک مێوانی خاڵ عەزیز بوم لە قوم ولەو ماوەیەدا کەسانی جوراجور سەردانی ئەویان دەکرد ؛ کورد ، ئێرانی وعیراقی وپێان دەگوت کە ئەوان زور حەزدەکەن لە گەڵیان کار بکات . ئەوەی کورد بون لە لایەن حزبی سوسیالیستەوە بون کە خاڵ عەزیز وازی لەو حزبەی هێنابوی .
ئەوانەی ئێرانی دەیانگوت لە وەزارەتی فەرهەنگ وڕوشنیری ئێرانەوە هاتون . وەعیراقیەکان بریتی بون لە حزبی دەعوە ومەجلیسی ئەعلا ورێخراوی عەمەل . بەڵام خاڵ عەزیز هەر هەمویانی رەت کرد وپێان وت کە ئەو پیر بوە ولە روی تەندروستی تەواو نیە وئیتر ناتوانێ چاڵاکی سیاسی ، یان سەربازی ، یان کاری فەرهەنگی ئەنجام بدات .
خاڵ عەزیز پێمی وت : چون لە گەڵ ئێران ، یان لە گەڵ ئەو حزبانەی عیراقی کار وخابات بکەم .چونکە لە رویەک ئەوان شیعەی توندرەون ، وە لەلایەکیتر داگیرکەری کوردستانن ودانیش نانێن بە کێشەی کورد .
خیلافی سەرەکی عەزیز ئاکرەیی ومەسعود بارزانی :
شەویک پرسیارم کرد لە خاڵ عەزیز ووتم ؛ خاڵە بو شورشت بە جێت هێشت ساڵی 1973 وگەرایتەوە بو بەغدا ، وه نێوان تو ومەسعود بارزانی چی رویدا ...؟
خاڵ عەزیز وتی :
[ لە هاوینی 1973 دا سەردانی ئاکرێم کرد وچومە ماڵی عەونی ئاغا ئاکرەیی بو سەرەخوشی برایەکەی کە مردبو . [ عەەونی ئاغا کەسایەتیەکی ناسراوی شاری ئاکرێ بو . میر ئاکرەیی ] . دوای کاتە ساتێک کە من لای عەونی ئاغا بوم لە ماڵەکەی زوبەیر مەحمود ئاغا زێباری وچەند کەسەکیتری زێباری هاتنە ماڵەکەی عەونی ئاغا بو سەرەخوشی کردن ، من لە بەری هەڵنەستام وبە خێرهاتنی نەمکرد وئەوان کە دانیشتن من یەکسەرە هەڵسام وخودا حافیزیم کرد لە عەونی ئاغا ودەچوم بو دەرەوە ! .
واپێدەچێ دواتر زوبەیر مەحمود ئاغا زێباری لە گەڵ خوشکی حەمایل خان ومەسعود بارزانی پەیوەندی وقسە لە گەڵیان کردوە سەبارەت بە هەڵوێستم بەرامبەر ئەو لە ماڵی عەونی ئاغا ئاکرەیی . ئنجا دوای دوو روژ مەسعود بارزانی پەیامێکی بو منی نارد کە بە زوترین کات وەرە سەرەوە ، چونکە ئیشێکی زور پێویست وبە پەلە هەیە . منیش دوای ئەو پەیامەی مەسعود بە روژێک چوم بو لای لە دیڵمان وسڵاوم لێکرد ، بەڵام ئەو وەڵامی سڵاوی منی نەدایەوە ویەکسەر بە توڕەیی وناوچاوگرژی پێمی وت : عەزیز تو کێێ وچ ئاستت هەیە کە رێز ناگری لە خاڵوم ووەڵامی سڵاوی نادەیت ولەبەری هەڵناستی .. ؟ منیش وەڵاممدا : مەسعود من کێم وچیم وچ ئاستم هەیە ..؟ ، ئنجا خاڵوی تو جاش کوری جاشە وهەر دوو دەستی سورن لە خوێنی کورد وئەوان هەمیشە دژی شورش وکورد وکوردستان بونە . باشە تو چون ئیهانەی من دەکەیت بو جاش وخاینێک ؟ . ئنجا مەسعود زور قسەی ناشیرین وتانانەت جنێویش ئارستەی منی کرد ودەمانجەکەشی دەرهێنا وروبەروی منی راگرت وتەهدیدی کردم بە کوشتن ! .
دوای ئەمە بە مەسعود وتم : مەسعود بارزانی بەینی من وئێوە تەواو بو ، وەبم کوژە وحەقی من کوشتنە ، چونکە چون من وەکو موقەددەم روکنێکی سەربازی دێم بو لای شوڕشێک کە کوڕی رێبەرەکەی بە ئاشکرا دیفاع دەکات لە جاشێک کە هەمو ژیانی وتەمەنی بە کورد کوشتن ودژایەتی کورد تێپەراندوە ، نەک هەر خوی تەنیا ، بەڵکو بە بنەماڵەوە ، لە وەش خرابتر زوبەیرتان کرد بە ئامر هێزی هەمو ناوچەی ئاکرێ لە ساڵی هەفتاوە وتائەمرو . وە ئەگەر تو کوڕی مەلا مستەفا نەبوایتە بە هیچ شێوەێک توانا وجورئەتت نەدەبو بەو ئاستە نزمە لە گەڵم قسە وئیهانەم بکەیت ، وە هەر وەک وتم : تازە نێوانمان تەواو بو وئێوە بە راستی پاداشتی منتان دایەوە !؟ .
دوای ئەوە لە ئوفیسی مەسعود دەرچوم وپەیوەندیم کرد بە سەیدا سالح یوسفی لە بەغدا وپێم وت ئەوە من دێمە لاڵتان ، چوم بو بەغدا بو لای سالح یوسفی وپێکەوە دانیشتین وروداوەکە هەموی گێرامەوە بو ئەو . سالح یوسفی زور نارەحەت بو وپێمی وت : بو نەچوی بو لای مەلا مستەفا باوکی مەسعود وکێشەکە بو ئەو باست کربا ؟ ، وتم : سەیدا سالح خوت چاک دەزانی کە مەلا مستافا بە قسەی کورەکانی ئیدریس ومەسعود دەکات نە بە قسەکانمان ، سەیدا سالح یوسفی لە وەڵامدا وتی : زور بە داخەوە وایە وراستە ! .
سەیدا سالح یوسفی هەوڵیدا کە جورە ئاشتیەک دروست ببێ ، بو ئەوەی نەرومە پاڵ حکومەت . بە سالح یوسفی وتم : تو باش دەزانی دوخی شورش لە دەرونەوە چونە بە هوی دەسەڵاتی خێلەکی بنەماڵەی بارزانی ، وبە هوی گەندەڵی بێ سنور لە حزب ودەمودەزگایەکانیەوە . ئەوەی راستی بێ سالح یوسفی وەک من رەش بین بو لە ئایندەی شورشی کوردستانی عیراق .
دوای ماوەێک حکومەتی عیراق زانی بە کێشەکەمان ومن وازم هێناوە لە شوڕش ولە بەغدام ، بەڵام زانیاریان نەبو کە من لە ماڵی سەیدا سالح یوسفیم . حکومەتی بەعسی عیراق زور حەزی دەکرد کە من بچمە پاڵ ئەو .
دوای ماوەێک خوم پەیوەندیم کرد بە حکومەتی عیراق وبەگەرمی بەرەوپیلم هاتن ومنیان کرد بە وەزیر ودوای چەند روژ سەددام حوسێن بانگی کردم وپێکەوە دانیشتین ، وتی : عیراق عیراقی هەموانە بە کورد وعەرەب وکەمایەتیەکانیتر ، وە ئەوە ئێمە هەر وەک دەزانی بە شێوەێکی فەرمی دانمان ناوە بە ئوتونومی بو کوردستان ، بەڵام بنەماڵەی بارزانی بە هوی پەیوەی بە هێزوتوندوتوڵیان لە گەڵ شای ئێران ولایانیتر رەفزی ئوتونومی ئێمەیان کرد ! . ]
کە خاڵ عەزیز تەواو بو لە قسەکانی ، وتم : خاڵە بە راستی منیش هەمان پرسیاری خوالێخوشبو سەیدا سالح یوسفی دووبارە دەکەمەوە ودەڵێم ؛ ئەگەر ئەو کێشەیەت بە مەلا مستەفا وتبا هەڵوێستی چ دەبو ..؟
عەزیز ئاکرەیی : مەلا مستەفا لە ساڵی 1970 تا تێکچون ونسکوی شوڕش دەورێکی بە هێزی وکاریگەری نەمابو بە هوی هەر دوو کوڕیەوە ؛ ئیدریس ومەسعود ، وە ئەوان لە راستیدا ببون بە دوو رێبەری شوڕش وحزب وزور کاریان دەکرد بە بێ زانیاری باوکیان . ئنجا لە بەر ئەوە هیچ سودی نەبو ئەگەر ئەو کێشەیەم بە مەلا مستەفام بگەینم ، ولە رویەکیترەوە مەسعود نەی دەهێشت من بگەم بە مەلا مستەفا !
نوێترین نوسینەکانی میر ئاکرەیی
-
میر ئاکرەیی
16/03/2021
-
میر ئاکرەیی
01/10/2020
-
میر ئاکرەیی
27/09/2020
-
میر ئاکرەیی
26/08/2020