تەفسیر و مانای ئایەتی ژمارە 86 ی سورەی کەهف
وتار/
01/10/2020
1275 جار بینراوە
میر ئاکرەیی
تەفسیر و مانای ئایەتی ژمارە 86 ی سورەی کەهف
میر ئاکرەیی / نووسەر لەکاروباری ئیسلامی وکوردستانی
پێشەکیەکی کورت : پێش چەند ڕوژێک برادەرێک لە توری کومەڵایەتی
( فەیس بوک ) ئەم قسانە بڵاوکردەوە کە نووسیبوی : ( هەتاو 333000 لە زەوی گەورەترە
بویە ناچێتە ناو بیریکەولە سەرزەوی ) !
هەڵبەت مەبەستی ئەو برادەرە ئایەتی ژمارەی 86 ى سورەی کەهفی
قوڕئانی پیروزه ، ئنجا بابزانین ئایەتی ناوبراو بە ڕاست واەدەڵێ کە ئەو برایە حاڵی
بوە وتێگەیشتوە ، هەڵبەت مەبەستی شاراوە نیە لەو قسانەی سەرەوە کە بڵاوی کردەوە .
ئەم ووتارە تەرخانم کردوە بو تەفسیر کردنی ئایەتی ناوبراو ووەڵامیشە بو ئەو برادەرە
بەڕێزە .
دەقی ئایەتەکە وتەفسیر ومانایەکەی :
{ حتى اذا بَلَغَ مغْرِبَ الشمس
وجدها تغرُبُ في عينٍ حَمِئَةٍ ووجد عندها قوماً * قلنا يا ذا القرنين إما أن
تُعذِبَ وإما أن تتخذ فيهم حُسناً } .
لەوکاتەی کە ( ذو القرنين ) بە ڕوژئاوابوونی هەتاو گەیشت
بینی هەر وەک ڕوژئاوا دەبێ لە سەرچاوەێکی گەرم وڕەش ولەوێش دا خەڵکانێکی خراپی بینی
، گوتمان : ئەی ( ذو القرنين ) یان ئەو خەڵکانە ئەشکەنجایان بدە ، یان بە چاکە
ودادگەری لە گەڵیان هەڵسوکەوت ورەفتاربکە . لێرەدا خوا ( زولقەڕنەنین ) تاقی
وئازمون دەکات لە شێوەی رەفتارکردن لە گەڵ خەڵکانی ناوبراو . لە دوو ئایەتی دواتر
( زولقەڕنەنین ) دەڵێ : ئەوانەی خرابکارن بە دادگەری رەفتار لە گەڵ دەکەرێ لەم ژیانەدا
ولە ژیانیتر ، وە ئەوانەی کە خاوەن باوەڕوکردەوەی چاکن ئەوە پاداشی چاکیان پێ دەدرێ
وبەوپەڕی ئاسانی ونەرمی لە گەڵیان ڕەفتار دەکرێ . ئەم شێوە رەفتار وفەرمانرەواییە
رەفتار دەکرێ لە لایەن هەر فەرمانرەواێێکی دادگەر ودادپەروەر .
پێش ئەوەی بەردەوام بین لە گوتارەکەمان دەڵێێن ودەپرسین
: قوڕئانی پیروز نەیگوتوە کە هەتاو دەچێتە ناو زەوی وکێ ئەو قسەیە کردوە ..؟ .
ئنجا خاوەنی نووسینی سەرەوە بو قسەی قوڕئان لە گەڵ قسەی کەسەکیتر کە قوڕئان گێرایتەوە
جیای نەکردوتەوە وتێکەڵ دەکات ، ئایا لە بێ ئاگاییەکەی لە قوڕئان بوە ، یان بە
گومان وخەیاڵی خوی بسەلمێنێ کە قوڕئان هەڵەیە ، وەسەڕای ئەوە ئەو برادەرە وەکو ئەیناسم
زانستی ئەوتوی پێ نیە لە بارەوی زمانی عەرەبی وقوڕئان وزانستەکانی ، وە تەنانەت
توانای خوێندنی قوڕئانی پیروز بە بێ هەڵە نیە ، بێجگە لە حاڵیبون وتێگەیشتن وتەفسیر
کردنی ، چونکە زانستەکانی ئاینی ئیسلامی نەیخوێندوە ، یان بەلای کەمەوە چەند ساڵێک
خوی ماندوکردبێت لە خوێندن وزانست پەیداکردن لە زانستەکانی ئاینی . وەنامەوێ باسی
ئەوە بکەم کە قسەکانی لە بنەرەتدا لە کوێ هەڵقوڵاوە وهاتوە . گەر ئەو برادەرە ئاگایی
هەبوایە لە کتێبەکانی کون ونوێ تەفسیری قوڕئان ئەو نووسینەی زور لاواز ودور لە
زانست بڵاوی نەدەکردەوە لە توڕی کومەڵایەتی فێس بوک .
یەکەم / قوڕئان لە سوڕەی کەهف وئایەتی ژمارە ( 86 ) ی دا
نەی گوتوە کە هەتاو ون دەبێ لە ناو سەرچاوەێێک ، یان لە شوێنێک لە سەر زەوی ، بە ڕاستی
هەر کەسێک کە واتێبگات ئەوە کاڵ فامی ونەزانینە وتێنەگەهیشتنە لە قوڕئان . قوڕئان
زورجار قسەی پەیامبەران وپیاو وژن چاکان ، یان خەڵکیتر دەگێڕێتەوە وەکو قسەکانی فیرعەون
وپادشا ستەمکاران ، ئنجا قسەکانیان هەر چەندە لە قوڕئاندا هاتوە بەڵام لە راستیدا
قسەکانی قوڕئان وخوای میهرەبان نین . بو نمونە : زاناێێک پەرتوکێک دەنووسێ ولە نێویدا
چەندین جار قسەی هەندێ کەس دەگێڕێتەوە وەک نمونە وبەڵگە ، ئایا ڕەوایە ودروستە کەسێک
بڵێ ئەو قسانە قسەکانی نووسەرن ..؟
دووەم / ئایەتی ژمارەی ( 86 ) ی سوڕەی کەهف وهەروەها چەندین
ئایەتیتر لە هەمان سورەت قسەی خوای میهرەبان نین ، بەڵکو قسەی کەسێکە بە نێوی زولقەڕنەینە
. ئنجا قوڕئان باسی چونەکەی زولقەڕنەین بو ڕوژهەڵات وڕوژئاوا لە گەڵ قسەکانی کە دەگێڕیتەوە
.
( ئیبن کثير 1301 - 1370 ) دەڵێ لە تەفسیرەکەی : ( < حتى اذا بلغ
مغرب الشمس > واتە : زولقەڕنەین ڕێگاێکی پێش گرت تا گەیشت بە دورترین شوێن لە زەوی
لە لایەنی ڕوژئاواوە ، وە ئەویش ڕوژئاوای زەویە ) . بڕوانە کتێبی ( تفسیر إبن كثير
) ، سورەی کەهف ، ئایەتی ( 86 ) ، چاپی ئەلکترونی
. وە ئیبن کثیر درێژە دەدات ودەڵێ : ( < وجدها تغرب في عين حمئة > واته : ئەو
هەتاوی بینی لە ڕوانگەی خوی وهەر وەک ئەو بینی کە ڕوژئاوا دەبێ لە دەریا ) . بروانە
هەمان سەرچاوە وهەمان نووسەر وهەمان سورە وژمارە وئایەت وچاپ .
( رازی / 1149 - 1209 ) لە تەفسیرەکەیدا دەڵێ
: ( < حتى اذا بلغ مغرب الشمس وجدها تغرب في عين حمئة > واتە : لە وانەیە ئەو
< زولقەرنەین > گەیشتە کەناری ئەقیانوسەکە وەها بینیبوی وهەر وەها ئەگەر شتێکی
تری پێش چاوی نەبوبێ بێجگە لە ئاو .
وەهەتاو زور گەورەترە لە زەوی چەندین جار ، ئنجا چون دەبێ
بچێتە نێو کانیێکی ئاوی زەمین ؟ ) بروانە تەفسیری ( رازی ) ، سورەی کەهف ، ئایەتی
( 86 ) ، چاپی ئەلکترونی . دیسان رازی دەڵێ : ( کاتی زولقەڕنەین گەیشتە شوێنەکەی لە
ڕوژئاوا وهیچ شوێنێکیتر نەما لە ئاوەدانی هەتاوی بینی هەر وەک نقوم دەنێ لە کانیێک
وهەر چەندە ئاواش نەبێ ، چونکە ئەوەی لە دەریا بێ دەبینێ هەر وەک هەتاو نقوم دەبێ
لە دەریا ) . بروانە هەمان سەرچاوە وخاوەنەکەی وئایەت وژمارە وچاپ .
( أبوبكر محمد بن أحمد بن الحسين القفال 1037
- 1114 ) دەگێڕێتەوە لە چەند زانا تەفسیرێک بو دیتنەکە کە هەماهەنگە لە گەڵ راستی
زانستی ، دەڵێ : مەبەست ئەوە نیە کە زولقەڕنەنین کاتی گەیشتە کوتایی ڕوژهەڵات وڕوژئاوا
، ئنجا گەیشت بە هەتاو ودەستی لێدا ، چونکە هەتاو گەورەترە لە وەی بچێتە سەرچاوەێێک
لە سەرجاوەکانی زەوی ، بە ڕاستی هەتاو زور زور گەورەترە لە زەوی . بڕوانە وێبسایتی
( ئیبن مەریەم ) بابەتی : الرد على شبهة النصارى حول غروب الشمس في عين حمئة .
هەروەها کومەڵێکی زور لە زانایان بوچونیان وایە کە مەبەست
لە سەرچاوەکە دەریایە ، چونکە زولقەڕنەین بینی کە هەتاو ئاوابو لە پشت دەریاوە ، بەڵام
ئەو بە شێوەی ودیتنی خوی باسی ڕوژئاوای کرد ومەبەستی ئەمەیە کە نەمان وئاوابوونی هەتاو
بوە پشت یان ئەو دیوی دەریایەکەوە . ئنجا هەر کەس لە کەناری دەریا بێ لە کاتی ڕوژئاوابوون
پێش چاوی وادیارە کە هەتاوەکە بەردەبێتەوە نێو دەریا وون دەبێ ، یان ئەگەر شوێنەکە
چیا وشاخاوی بێ دەبینێ لە کاتی ڕوژئاوابون هەر وەک هەتاو بەربوە پشت کێوەکان ، ئەمە
لە دید وپێش چاوی مروڤ ئاوها دیارە هەر چەندە ڕاست نیە .
مانای هەندێ ووشەکان :
- ( بلغ ) بو کاتيش لە قوڕئاندا بە کار هاتوە
، وەک قوڕئانی پیروز دەڵێ : { واذا بلغ الأطفالُ منكُمُ الحُلُمَ
.. } سورەی نوور / 59 ، واتە : کاتێک کە مناڵان پێگەیین ، یانی
تەمەنی شازدە یان هەژدە ساڵی . لە ئایەتێکیتر فەرمویەتی : { حتى
اذا بلغ أشُدَّهُ وبلغ أربعين سنة .. } سوڕەی ئەحقاف / 15
، واته : کاتێک گەیشت بە هێز وتوانایی وبو بە چل ساڵ . لە شوێنێکیتردا هاتوە : { ولما
بلغ أشُدَّهُ آتيناه حكماً وعلماً * وكذلك نجزي المحسنين }
سورەی يوسف / 22 ، واته : کاتێ بە هێز وتونایی گەیشت < لە ڕوی تەمەن وساڵەوە
! > دانایی وحیکمەت وزانینمان پێ بەخشی
وئێمە ئاوا پاداش دەدەین مروڤ چاکان .
( وجد / وجدها / وجدت ) لە زمانی عەرەبیدا بو
بینینیش بە کار دەهێنرێ . وە زولقەڕنەین ( وجدها ) تەنیا بە مانای بینین بە کاری هێناوە
.
( مغرب الشمس ) ، واتە : ڕوژئاوای هەژاو نەک
شوێنێکی جوگرافی دیاریکراو ، چونکە ڕوژئاوا وڕوژهەڵات لە گشت شوێنێکی جیهاندا هەیە
.
( عين حمئة ) ، واته : سەرچاوەێێکی ڕەش وگەرم
. وە مەبەستی زولقەڕنەین دەریا وئاقیانوس بوە ، بەڵام ئەو بە شێوەێێکی مەجازی بە
کاری هێناوە .
نوێترین نوسینەکانی میر ئاکرەیی
-
میر ئاکرەیی
16/03/2021
-
میر ئاکرەیی
01/10/2020
-
میر ئاکرەیی
27/09/2020
-
میر ئاکرەیی
26/08/2020