ماء غريب

وتار/ 06/03/2021 734 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک

ماء غريب
د.ئازاد مه‌نتك
                                 (Gripe Water)

مائی غەریب، ئەوە لۆ سەت ساڵ زیاترە لە بازاڕە پزیشکییەکان دەفرۆشرێت لۆ چارەسەر کردنی زگ ئێشە یان کاپێچ بوون لە کۆرپە و منداڵاندا. ئەو بەرھەمە بە خۆی لە دوا دوایی چەرخی نۆزدە ھاتە نێو دونیای پزیشکی و تەنانەت ئەوە لۆ شێست ساڵ دەچێت؛ کە: خەڵک بێ پرس بە پزیشک بەکاری دێنێت. ئەو بەرھەمە بە خۆی ماددەیەکی (تەواوکەری خۆراکی)یە و وەکو دەرمان بەکار دێت و نابێت بە دەرمان لە قەڵەم نەدرێت چونکە لە پێکھاتەکەی تێکەڵەیەک ماددەی سروشتی و گیای تێدایە! دایکان زۆر جار، کە: منداڵەکەیان کاپێچ دەبێت کاتێک ئەو دەرمانەیان دەداتێ منداڵەکە زیڕە و ناڕەحەتی نامێنێت و ھێور دەبێتەوە.
   دایکان دەبێت ئەوە بزانن، کە: کۆرپەی ئەو دەگەل کۆرپەی دایکێکیدی جوداترە!! ھەروەھا کۆرپەی نێر (کوڕ) دەگەل کۆرپەی مێیە (کچ) جودایە؛ بە گشتی کوڕ ئەزیەتییان زۆرترە و ھەر کۆرپەی کوڕ لۆی ھەیە ھەر سەعات و نیوەک جارەک برسی بێت بەڵام کچان بەگشتی ھەر دوو سەعات جارەک برسی دەبن. ھەروەھا ھەموو دایکان بەتایبەتی لە نۆبەرەی دەبێت فێری ڕێگای دروست و زانستی پێدانی شیر بە کۆرپەکەی بێت .... ھەموو دەمیش شیری دایک باشترین شیرە و ھەر دایکێک، بڵێت: شیرم تێدا نییە لێی وەرناگیرێت. ھەموو جارێک بە دایکان، دەڵێین: دوو بیر ھەیە قەت ووشکبوونی لۆ نییە!؟ ئەوانیش؛  بیری زەم زەم و شیری مەمکی دایک.... لێتان وەکات بێت ھەتا کۆرپەکەت قووم لە مەمکی دایکەکە بدات؛ ئەوا: شیری زۆرتر دەبێت. ھەر لەبەر ھەموو ئەمانە لۆ ئەوەی قەت پێویستت بە (مای غەریب) نەبێت؛ ئەوا: شیری مەمکی خۆت بدە بە کۆرپەکەت!! ھەم لە ڕووی دارایی باشە و ھەم تەندروستە و ھەم کۆرپەکەت لە نەخۆشی بەدوور دەبێت.
  * پێکھاتەکانی: لە تێکەڵەیەک لە ئاو و چەند گیایەک پێکدێت؛ لەوانە: زەنجەبیل (زەنجەفیل)؛ شبیت و ڕەشکە، دارچین؛ پوونگە، زەیت، شەکر... ھتد. ئەو پێکھاتانە، کە: دەدرێت بە منداڵ یارمەتی دەدەت لەوەی:
ا. قرپ و ھێڵنجی و غازاتی نەمێنێت.
ب. بەرسیسکە و نزگرەی نابێت.
ج. کۆرپە ئارام دەبێت و زوو دەکەوێتە خەوێ.
د. لەو منداڵانەی ددانییان دێت، ئازارییان کەم دەکاتەوە.

    * زیان و کاردانەوە لاوەکییەکانی: وەنەبێت (مای غەریب) بێ زیان بێت بەڵکو زیان و کاردانەوە لاوەکییەکانی بەگوێرەی پێکھاتەکانی دەگۆڕێت، وەک:

        ١. کحول: لە پێشدا زۆر لە کۆمپانیاکان ماددەی کحولییان دە (مای غەریب) دەکرد!؟!! بێگومان ئەو ماددەیە زیان بەخشە و منداڵ ھێڕ و گێژ دەکات، ھەتا قەدیمیش پیرەژن لە ھەولێرێ؛ دەیانگۆت: (مای غەریب) منداڵ ھێڕ دەکات و ھەر لەبەر ئەوەش ناڕازی بوون بووکییان (مای غەریب) بدەنە نەوەکانییان..... ھەرچەند لە ئێستادا زۆر لە کۆمپانیاکان (کحول)ی تێ ناکەن و ھەر لۆیە ئەگەر (مای غەریب)ت کڕی، ئەوا: سەیری تیلمە وەرەقەکەی سەر شووشەکە بکە و ئەگەر (کحول)ی تێدا بوو؛ ئەوا: نەکەیت بدەیتە منداڵەکەت.

       ٢. بیکاربۆناتی سۆدیۆم: ئەگەر منداڵ و کۆرپەکەت گەدە و مەعیدەی ترشا بێت، ئەوا؛ بوونی ئەو ماددەیە دەبێتە ھۆی ئەوەی ترشایەتی نەمێنێت و منداڵ ھێور ببێتەوە!!! بەڵام ئەگەر منداڵەکە کاپێچبوونەکە بە ھۆی ترشایەتی مەعیدەوە نەبێت؛ ئەوا: ئەو ماددەیە ھیچ سوودی نابێت. دەبێت ئەوەش بزانرێت؛ کە: ئەو ماددەیە ئەگەر بە بڕی زۆر بدرێت ئەوا زۆر زیانی دەبێت و کاردانەوەی لە سەر گورچیلەی کۆرپەلەکەت دەبێت. ھەر لۆیە (مای غەریب) نابێت بدرێتە منداڵی ناکام یان ئەو منداڵانەی گورچیلەیان نەخۆشە.

         ٣. گیا و ڕووەکەکانی، وەک: شبیت و ڕەشکە و پوونگە و دارچین: ئەگەری ھەستەوەر بوون و حەساسییە زیاد دەکەن، وە ئەگەر کۆرپەکەت لیری لێ ھات، ئەوا: لۆی ھەیە کۆرپەکەت ھەستەوەری ھەبێت.

        ٤. شەکر: ھەموو دیراسەکان، ئەوە دەسەلمێنن کە: شەکر باوبژی منداڵەکە ناھێڵێت بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت، کە: شەکر لۆی ھەیە ددان و پدووی کۆرپەکەت تووشی ھەستەوەری و تەنانەت ددان کلۆر بکات.

* ڕێنمایی: ھەر کاتەک ویستت (مای غەریب) بدەیتە منداڵەکەت، ئەوا: وەبیرت بێت:

     ا. سەیری مێژووی بە سەرچوونی دەرمانەکە بکە.

    ب. بزانە؛ کە: (کحول)ی تێدایە!؟! ئەگەر تێیدا بوو مەیدە بە کۆرپەکەت چونکە ھەندێک لە کۆمپانیاکان (کحول)ی تێ ناکەن.
   ج. ئەگەر سەری شووشەکەت شکاند؛ ئەوا: ھەتا دوو لۆ چار حەفتە دوای سەر واڵا کردنی  دەکرێت بدرێت بەڵام دوای ئەو ماوەیە ئەگەر پێشتر ھەر چەند فڕێکت دابووە منداڵەکەت و زۆر لە (مای غەریب) مابووەوە، ئەوا: شووشەکە فڕێ بدە.
   د. ھەموو دەم پێش بەکارھێنانی ڕاوێژ بە  پزیشک بکە و ئەو جەمەی گۆتیتی ئەوە بدە کۆرپەکەت و لەوە زیاتری مەدەیێ!!!

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌