لەم حەفتەیەدا، دوو نەخۆش ھاتن تەڵەبییان ھەبوو؛ ئەوانیش:

وتار/ 08/01/2021 504 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک

لەم حەفتەیەدا، دوو نەخۆش ھاتن تەڵەبییان ھەبوو؛ ئەوانیش:

دكتۆر ئازاد مه‌نتك
ا. ژنێک بە شەرمەوە؛ وەژۆرێ کەوت. دوای ئەوەی باسی نیشانەکانی خۆی کرد، وە چەندی دەرمان خواردییە!!! گۆتم؛ کچم تەشخیسەکەت (سەرئێشەی خەم)ێیە و جەستەیی و دەروونی نەخۆش نییت!؟
- گۆتی: دکتۆر؛ جەنابت وەکو باوکی منیت! ڕاست دەکەیت؛ بە ڕاستی لۆ نەخۆشی نەھاتووم و دەمزانی وا دەڵێیت. دکتۆر؛ ڕجایەکم لێت ھەیە ئەگەر لۆ خەڵکی باس بکەیت چونکە جەنابت لە تەلەفزیۆن بەرنامەت ھەیە و خەڵک تۆی خۆش دەوێت. دکتۆر؛ ئێستا ئەمن سێ مانگە تەڵاقم سەندووە... مێردم بە کوڕێک کرد؛ کە: چوومە لای سێ مانگ لای بووم پاش ئەوە (ژن و مێردایەتی)مان نەما و دایکی دەیبردە دکتۆری دەروونی و یەک کوڕم لێی ھەیە و خۆم بە تەڵاق دان دا، وە ئێستا زۆر بیری کوڕەکەم دەکەم. دکتۆر خێرت دەگاتێ، ئەوە باس بکە...
ب. ڕۆژی پاشتر؛ پیاوێک ھات لە نێوەندی تەمەنی بوو! گۆتی؛ دکتۆر میللەت گوێ لە جەنابت ڕادەگری و قسەی تۆ لە ناو خەڵکی دەوری ھەیە. دکتۆر؛ چاوەکەم بە عالەمێ برێ کاتێک کچی خۆتان بە مێرد دەدەن ھەموو ئاکارێکی باش و خراپی بە زاوا بڵێن! دواتر؛ باسی ژیانی تایبەتی کرا.
  لێرەدا؛ بە ھۆی ئەوەی کۆمەڵگای ئێمە بەرەنگاری زۆر ئاستەنگ بووەتەوە؛ وە ھەروەھا زۆر ئاریشە و گرفت  ھاتۆتە بەردەم تاک و خێزان و کۆمەڵگا، سەرەڕای نەبوونی ھۆشیاری دروستی و ڕۆشنبیری گشتی... ھتد. پێویست دەکات؛ کە: خەڵک و تاک و میللەت و دەسەڵات وەئاگا بێنەوە، کە: ئێستا مەترسی لۆ سەر بناغەی کۆمەڵگا (خێزان) زەق بۆتەوە و پێویستی بە ھەماھەنگی و  کار لە سەر کردنی ھەیە.... بمێنن بەخێر!!!

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌