پارتی لەنێوان پاراستن و مەترسی لەسەر"قەوارە"ی هەرێمدا

وتار/ 05/01/2021 612 جار بینراوە

پشتیوان جەمال

پارتی لەنێوان پاراستن و مەترسی لەسەر"قەوارە"ی هەرێمدا

پشتیوان جەمال
مەعلومە ساڵانێکە دەسەڵاتی ڕاهایی هەرێم بەپێوەرە پەرلەمانیەکە ، بەگزی کردن لەدەفری هەڵبژاردن زۆرینەکەی لای پارتی یە ،  بەم زۆرینەوە توانیویەتی سێکتەرە گرنگەکانی ئەم هەرێمە بۆخۆی مسۆگەربکات ، لەکوێدا حزبەکەی لەبەرژەوەندی دابوو بێت خراوەتە خزمەتی و لە هیچ کاتێکدا نە بەرژەوەندی میللەت و نە قەوارەی هەرێم لەبەرچاو نەگیراوە ، ڕەنگە شکستی ڕیفراندۆ م و، بیرۆکەی ئابوری سەربەخۆ  هێندە مێژویەکی دوریان نەبێت کەبەخوێندنەوە یان گێڕانەوەیەکی دەماودەم و لایەنگرانەوە بیستبێ تمان، بەڵکو بەدیارچاوی خۆمانەوە سەرکێشیەکان کراون بە مافی نەتەوە و، باری ئابوری و سیاسی ئەم هەرێمەوەئەزموونی چەند ساڵی رابردوو  بەرجەستەکردنی راستییەکان بۆ خەڵک لەوە تێپەڕیوە بە دروشمی سەربەخۆیی و چاکسازی بێ بنەماو مەترسی لەسەرقەوارەی هەرێم  موزایەدەی ئێکسپایەرن  بەقەد پاراستیمۆڵێکیش لە ئازارەکان دەروون و جەستەی پڕبرین و گیرفانی خەڵک کەم ناکەنەوە. دەرخستەی ئەم جۆرە لەحوکمڕانی وایان کردووە کە قەوارەی هەرێم بکەوێتە بەرمەترسی کە دەتوانین لە ئاستی ناوخۆیی ونیشتیمانیدا ئەو مەترسیانە بخەینە ڕوو :

ئاستی ناوخۆ :  بوون بەعەڕابی ئابوری سەربەخۆ بۆ هەرێمی كوردستان، پێیان وابوو، كاتێ‌ هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی ئابورییەكی سەربەخۆ زیاتر دەتوانێ‌ پارێزگاری لە خۆی بكات و پێشبكەوێت، زیاتر لە حەوت ساڵە كوردستانی بردۆتە تونێلێكی پڕ لە قەیران و كێشە و ئەوسەری دیارنیە.خراپی ئاستی بەڕێوەبردن و گەشتنە بن بەستی چاکسازی  بەتایبەتی لە کابینەکەی مەسروربارزانی کە مانەوەی ئاسایشی ھەرێمی خستۆتە مەترسی ھەرەسەوە، هێندەی سەرقاڵی  دژایەتی کردنی هێزەکوردیەکان و تەشهیر پێکردنیانە ئەوەندە لەخەمی دروستکردنی کۆمیتەیەکی لایەنەکوردیەکان نین تایبەت کردن بەکێشە ناوخۆیی و دژایەتی کردنی دوژمنە هاوبەشەکان. بەڵکو لەڕێگای ڕاگەیاندنە ئاشکراوسێبەرەکانیانەوە سەرقاڵی تۆمەت بەخشینەوەن پێیان. هەرڕۆژەو لەژێر پاساوێکدا...

ئاستی نیشتیمانی/عیراق:  بەباچوونی پرسی ریفراندۆم و شكستی وەرنەگرتنی پۆستی سەرۆككماری عێراق، لەبەرئەوەی هەردوو ململانێكەش،  بارزانی خۆی لەپشەوەی بووە، بەتایبەتی لەوەی سەرۆككۆمار، فواد حسین وەك كاندید و نوێنەری بارزانی بەشداری  پێكرا، نەك كاندیدی پارتی دیموكرات،ئەمەبۆتە گرێی دەرونی پارتی لەبەرامبەر بەغداد، بەدرێژای ئەم ساڵانە وەڤدەکوردیەکان پێ یەکیان لەهەولێر وپێ یە کیان لەبەغدادبووە ، بەڵام تاحاڵی حازر نەیان توانیوە بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی و لەسەروەرقەیەک ئیمزا بکرێت،بەم هۆکارەوە میللەتی کوردناچارکراوە باجی گرێی دەرونی بارزانی بدات.

ئەوەی لێرەداماوە تەوە بیڵین :

ئەوەی بۆتە هۆمەترسی لەسەرقەوارەی هەرێم وئافرێنەری ئەم دۆخە ، خالقی ئەم جەنگەڵە سەرانی پارتین وئەوانەن کە کەللەیان گەرم بوو بە  فەنتازیایی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی نەتەوەیی ، لە مەکینە ئیعلامی و مێدیا چەوەشەکاریەکانیانەوە بانگەشەو بەڵێنی داهاتوویەکی باشتریان دەدا، بەرگی دەوڵەت بوونیان دەکردە بەر ئەم جەنگەڵەوە ، کە لە ئەساسدا پوچ و بێ ناوەڕۆکەو لۆژیکی تێدا نەبوو.

نوێترین نوسینەکانی پشتیوان جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌