ئەمەیە حیکایەتی سەردەمی حکومڕانی لاهور شێخ جەنگی و پاڤێڵ تاڵەبانی؛ لەم سنورەدا
وتار/
29/12/2020
722 جار بینراوە
عهبدوڵاى مهلا نورى
ئەمەیە حیکایەتی سەردەمی حکومڕانی لاهور شێخ جەنگی و پاڤێڵ تاڵەبانی؛ لەم سنورەدا
یەک: دەسەڵاتداران بە قاچاخچێتی و دزینی ترو داگیرکردنی زەوی و زاری گشتی و کردنیان بە پرۆژە، پارەو سامانێکی گەورەیان کۆ کردوەتەوەو، بەردەوام کۆ دەکەنەوە.
دوو: بەو پارەو سامانە دزراوانە، کرێی جەلادو تەقەکەرەکانی حیزب و کوتلەو بنەماڵەکان دابین ئەکەن، بۆ ئازاردان و کوشتنی خەڵک.
سێ: هەوڵ ئەدەن هەر بە هێزی ئەو سامان و پارە دزراوانە خوێنی گەنجە شەهیدەکان لە کەسوکاریان بکڕنەوەو، لە ماف و دۆسییەی میللەتێکەوە بیانگۆڕن بۆ ماف و دۆسێیەی چەند خێزانێک.
چوار: بە هێزو سەروەری داهات و پارەی قاچاخچێتی، سەروەری یاساو دادگاو رۆڵی داواکاری گشتی، سوک و نابوت دەکەن!
پێنج: لەولاشەوە بە هێزی ئەو پارەو سامانە دزراوانە، تۆڕێکی گەورەیان لە میدیای فەرمی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردووە، بۆ پیشاندانیان وەک پاڵەوان و ئەفسانەو فریادڕەس و خاکی و بەخشندە!!!!
شەش: خەڵکانێکیش هەن، بە هۆی نا هوشیاریەوە یان لە دڵپاکیەوە یان موچەخۆریانن، فریو دەخۆن و بە شانوباڵیاندا هەڵ ئەدەن !
ئەمەیە حیکایەتی حکومڕانی زۆنی سەوز، ئەمەیە کورتەی حیکایەتی حکومڕانی ئەوانەی گوایە لە کوڕو برازاو وردەواڵە مافیاکانی تری ئالی بارزانی جیاوازترن!
عەبدوڵای مەلا نوری
نوێترین نوسینەکانی عهبدوڵاى مهلا نورى
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
29/12/2020
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
02/06/2020
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
22/05/2020
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
27/05/2019
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
25/05/2019
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
15/05/2019