هەولێر و تۆقینی دەسەڵات!

وتار/ 02/06/2020 680 جار بینراوە

عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى

هەولێر و تۆقینی دەسەڵات!

عەبدوڵای مەلا نوری
پێمخۆشە هەموان بزانن، هەر بە راستی دەسەڵات لە هەولێر تۆقیوە.
بروا بکەن لەو شارەدا دەسەڵات لە سێبەری خۆشیان دەترسن.
بروا بکەن لەو شارەدا دەسەڵات بۆنی هەڵوەشانەوەی خۆی دەکات.
ئەوە نیشانەی لەرزۆکی دەسەڵاتە وای کردووە لە هەمو کوچەو کۆڵانێک ، لە سەر پردو ژێر پردەکان مەفرەزەی چەکداریان داناوە.
تەنانەت ناو قەڵای هەولێریشیان بە هێزی چەکدار تەنیوە.
بێ متمانەیی و بۆشاییەکی ئێجگار گەورە لە نێوان دەسەڵات و خەڵکی رەسەنی هەولێردا دروست بووە.
دەسەڵات لەو شارەدا متمانەی بەوە نەماوە ئەو هێزە ئەمنی و چەکدارانە بیانپارێزن کە خەڵکی شارەکەن.
بۆیە بە ناچاری و بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی خۆیان، بۆ ترساندنی خەڵک پەنایان بۆ کەسانێکی چەکدار بردووە کە خەڵکی باشوری کوردستان نین.( واتە مورتەزەقە)
دڵنیابن لە ئەگەری هەر خۆپیشاندان و سەرهەڵدانێکی جەماوەری ئەو هێزانە پەرتەوازەو سەرگەردان دەبن.
ئێمە دەزانین ئاستی ستەم و زوڵمی دەسەڵات لەو شارەدا گەورەیە.
ئێمە دەزانین دەسەڵات لەو شارەدا بە ئەنواعی رێگا گورزی گەورەی لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئەو شارە داوە.
بەڵام ئاگادارو دڵنیاشین کە گوڕوتینێکی جەماوەری جدی هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە.
هەروەک دڵنیاین لە ئاستی ناوخۆو عێراق و نێودەوڵەتیش گڵۆڵەی دەسەڵات لە لێژییە.

نوێترین نوسینەکانی عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌