شاسوار و سەدام!
وتار/
25/05/2019
941 جار بینراوە
عهبدوڵاى مهلا نورى
شاسوار و سەدام!
عەبدوڵای مەلا نوری
حاکم رزگار ئەمین لە بەر ئەوەی لە دۆسیەی دادگایکردنی گەورە دیکتاتۆرو
تاونکار سەدام حسێن دا، تا ئاستێکی باش رچاوی بنەماکانی مافی مرۆڤی کرد و
مافی بەرگریلەخۆکردنی بۆ تۆمەتبار رەخساند، هەروەها پرۆسەکە بە ئاشکرا
بەرێوە دەچو، سەرئەنجام پرۆسەی دادگایی و دادوەریەکە لەو قۆناغەدا وەک
نمونەیەکی بەرزو جوان دەرکەوت.
دادپەروەری و دەستبەرکردنی مافی مرۆڤ
تەنها بۆ تاونلێکراوان نیە، بەڵکو بۆ تۆمتبارانیشە، هەر دادگایەک نەتوانێ
مافی تۆمەتبار بپارێزێت، هەرگیز ناتوانێ مافی تاونلێکرو وەربگرێتەوە.
دۆسیەکەی شاسوار بە شاراوەیی و بە بێ بەشداری هیچ لایەنێکی مافی مرۆڤ
بەرێوە دەچێت، هاوکات دەزگای ئاسایش و دادوەرەکانی ئاسایش حیزبین، لە سایەی
وەها دادگایەکدا دەرفەتی تەواو بۆ شێواندنی راستیەکان و بە لارێدا بردن
هەیە.
دور لە رەدفعل و رقی شەخسی دەبێ داواکاری هەموان و بە تایبەت
سکاڵاکاران ئەوە بێت سەرجەم پرۆسەی لێکۆڵینەوەو دادگایەکە بە پێی یاسا و بە
لە بەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ بەرێوەبچێت، بەدەر لەوە بەڕێوەچونی پرۆسەی
دادگایی بەو جۆری ئێستا هیچ ئیعتیبارێکی نیە، بەڵکو دیوێکی تری تاوانکاری و
تیرۆرە دەرحەق بە ئینسانەکانی ئەم وڵاتە.
ئەمە لایەنداری نیە بۆ کەسێکی دیاری کراو، بەڵکو داکۆکیە لە مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا.
خەڵک چاوڕێن راستیەکانی ئەم دۆسێیە لە ئەنجامی دادگایەکی ئاشکراو دادپەروردا بزانن و ببینن.
بەڵێ بۆ دادگاییکردنی ئەوانەی بە رێگای جیاجیا خەریکی جوێن و هەڵبەستنی تۆمەتن بۆ خەڵک، بەڵێ بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا.
نوێترین نوسینەکانی عهبدوڵاى مهلا نورى
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
29/12/2020
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
02/06/2020
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
22/05/2020
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
27/05/2019
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
25/05/2019
-
عهبدوڵاى مهلا نورى
15/05/2019