لەبارەی لیستی سێ مووچەوە

وتار/ 28/12/2020 574 جار بینراوە

شوان بەرزنجی

لەبارەی لیستی سێ مووچەوە

شوان بەرزنجی
کاتژمێر 9ی شەوی 26لەسەر 27ی 12 ، لە وەزارەتی  داراییەوە فەرمانێکی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گروپێکی ڤایبەر  بۆ گەنجینەکان نێردرا و  داواکرا، لیستی مووچەی مانگەکانی 11و 12ی ساڵی 2020 و لیستی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021 ئامادە بکەن.
ئەو بابەتە کاتێک لە میدیا بڵاوکرایەوە وەکو شوکێک بوو، کاردانەوەی زۆری مووچەخۆرانی بەدواداهات، دوو لێکدانەوەی بۆ  کرا، والێکدرایەوە "سێ مووچە دەدرێ"، دواتریش  وا لێکدرایەوە "دوو مووچەی تر پاشەکەوت دەکرێ"، لەسەر ئەو پرسە بەدواداچوونم کرد و لێرە دەیخەمەڕوو، کە هیچ پەیوەندی بە بۆچوونی کەسیم نییە، بەڵکوو زانیاری فەرمییە.
سەرچاوەیەک بەرپرس  لە وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیاندنم، بۆ ئامادەکاری خۆیان داوای ئامادەکردنی ئەو سێ لیستەیان لە گەنجینەکان کردووە.
ڕوونی کردەوە بڕیاری دابەشکردنی سێ مووچە نەدراوە، هەروەها بڕیاری پاشەکەوتکردنی  مووچەی مانگەکانی 11و 12 نەدراوە، گوتی :" پاشەکەوتکردنی مووچە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە، چاوەڕوانی بڕیاری ئەوانین کە پاشەکەوت دەکرێ، یان لە مانگی 1مووچەی مانگی 11دەدرێ، ئەگەر  پاشەکەوتیش بکرێ قەید دەکرێ وەکو مانگەکانی  پێشوو، بەڵام جارێ  هیچ  بڕیارێک بۆ  ئەو بابەتە نەدراوە و  چاوەڕوانی  بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانین".
جەختی کردەوە بۆیە داوای ئەو سێ لیستەیان کردووە تاوەکوو ئامادەبن لە کاتی هەر بڕیارێک لیستەکانیان لەبەردەست بێ و زوو کاری لەسەر بکرێ و دوانەکەوێ.
ئەوەشی خستەڕوو چاوەڕوانی ئەوەن لە بەغداوە بڕەپارەیەک بنێردرێ، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەنێردراوە.
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەیەکی تر ئەو کە ئاگاداری وردەکارییەکانە،گوتی:" ئەگەر تەنها پشت بە داهاتی خۆمان ببەستین ئەوە پێدەچێ  له نێوانی 10بۆ 15ی 1ی 2021 مووچە دابەش بکرێ".

نوێترین نوسینەکانی شوان بەرزنجی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌