بێ متمانەیی

وتار/ 15/11/2020 1351 جار بینراوە

شوان بەرزنجی

بێ متمانەیی
شوان بەرزنجی
لەم ڕۆژانە بۆ کارێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ بەرپرسێک قسەم دەکرد، باسی دۆخی ئێستامان کرد پێم گووت:" ئێستا دۆخێکی دارایی خراپ بەهۆی نەبوونی مووچە و قەیرانی دارایی هەیە، بەڵام با پێت بڵێم خراپتر لەوە چییە؟".
ئەویش گوتی چییە؟. منیش گوتم :" نەبوون و نەمانی متمانەیە لە نێوان خەڵک و دەسەڵات، لە نێوان حزبەکان و خەڵک، تەنانەن نەمانی متمانە و لاوازی متمانەیە لە نێوان خەڵک و داموودەزگا گرنگەکان، ئەوەش زۆر مەترسیدارە".
ئەویش گوتی :" قسەکانت زۆر راستە، ئێمەش هەست بەو بێ متمانەییە دەکەین و بە مەترسییەکی جددی دەبینین".
ڕاستییەکە ئەوەیە ئەو بێ متمانەییە بەشێکی زۆری پەیوەندی بە دەسەڵات و حزبەکان هەیە، بەشێکی تریش پەیوەندی به هەندێک داموو دەزگای میدیایی و پلانی هەندێک لایەن هەیە لە سۆشیال میدیا کەوا بە بەرنامە کاری بۆ دەکەن.
دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و میدیاکان وەکو دژبەری یەک کاردەکەن و هەموویان بە دڵی خۆیان شت فڕێددەن، پردی متمانەیان لە نێوان خۆیان و خەڵک نەهێشتووە.
ناشەفافی و نادروستی و گەندەڵی و پیسخۆریی پێکدادانی ڕەقەم و داتاکان و دەرخواردانی خەڵک بە باش و خراپ، وای کردووە هاووڵاتی بێ متمانەبێ، تەنانەت ئەو بێ متمانەییە وای لێکردووە نەچێتە سەر سندوقی هەڵبژاردنیش.وای کردووە خەڵکێک دروست بێ جنێو بە باش و خراپ بدات.
بە جدی ئەوەی هەیە خەمی لێنەخورێت و ڕاست ناکرێتەوە، بەرەو هەڵدێرمان دەبات و هەموومان بەهۆیەوە دووچاری زیان و مەترسی دەبینەوە.

نوێترین نوسینەکانی شوان بەرزنجی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌