یەک دوو قسە

وتار/ 13/11/2020 578 جار بینراوە

شوان بەرزنجی

یەک دوو قسە

شوان بەرزنجی
ڕووداوەکەی پەرلەمانی عێراق، بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ کورد و بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان و تێکەڵکردنی بە ململانێ و حەقدی شۆڤینی. ڕووداوێکی ناخۆش بوو، هەواڵێکی ناخۆش بوو بۆ ئەو مووچەخۆرانەی کوردستان کە چاویان لەوەبوو ئیتر چ نەبێ لە ماوەیەکی کەمدا دوو مووچە وەربگرن و هەندێک قەرزەکانیان سوک بکەن، یان کرێی خانووی پێ بدەن.
ئەو یاسایەی تێپەڕێندرا،خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرا هیچ کێشەی تێدا نەبوو وەکوو خۆی دەڕۆیی ،بەڵام ئەو خاڵەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستان هەبوو بە سیاسی کراو کرایە کارتی فشار لە لایەن دژبەرانی کورد.
ئێستاش بە پێی پێشبینی و زانیارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو هەولێر و بەغدا دەست بە کفتوگۆ دەکەن و بۆ پرسی نەوت بۆ ئەوەی تاوەکوو بودجەی ساڵی داهاتوو مووچەی خەڵکی کوردستان زامن بکرێ، هەروەها مووچەی ئەو چەند مانگەش دەنێردرێ و چارەسەری ئەو پرسە دەکرێ.

بە هەر حاڵ ئەوەی لە هەموو شتێک گرنگترە دەبێت لە هەرێمی کوردستان چاکسازی حەقیقی بکرێ و چیتر بەهۆی هەندێک گەندەڵکار ئێمە (نەبینە سواڵکەری بەر دەرگای شیعە و سونە)٫ با چیتر ئەو مەشهەدە نەبینین ئەوان حیساب بۆ ڕیشی سپی و تکا و رجای پیاوە بە ویقارەکانی ئێمە نەکەن.
ئێمە داهاتی باشمان هەیە و سەرچاوەی سرووشتی زۆرمان هەیە، بەڵام کێشە لە بەڕێوەبردن هەیە و دادگەری لە ئاستێکی خراپدایه.

دەبێ قاچاغچی و مشەخۆر و ئەوانەشی لە پشتیانن بدرێنە دادگا و پارەی گیرفانی ئەوان بۆ گیرفانی خەزێنەی گشتی و حکوومەت بگەڕێتەوە، ناکرێ ئەوان دەوڵەمەند بن و حکوومەت و خەڵکیش هەژار بێ، ئاخر تخوا عەیب نییە بەرپرس بیت و قاچاغچی بێ مانا بکەی و لەولاشەوە ئێمە چاومان لە پارەی ئەو عەرەبە شۆڤینیانە بێت و ئەوە حاڵمان بێ!.
ئێمە یەک ڕێگامان لە پێشە ئەویش چاکسازی و گەڕاندنەوەی متمانەیە لە نێوان خەڵک و دەسەڵات، ئەوەش به چەسپاندنی عەدالەت و بەگژداجوونەوەی گەندەڵی و بونیاتنانی تاک دەکرێ، بەوە دەکرێ چیتر حیساب بۆ ئەم و ئەو نەکرێت و بە دەستی پۆڵایین لە گەندەڵکاران بدرێ و خەڵک دڵخۆش بکرێ و دز و گەندەڵکاریش دادگایی بکرێن.

نوێترین نوسینەکانی شوان بەرزنجی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌