لایەنە باش و خراپەکانی یاسای چاکسازی

وتار/ 17/01/2020 1004 جار بینراوە

شوان بەرزنجی

لایەنە باش و خراپەکانی یاسای چاکسازی


شوان بەرزنجی
پڕۆژە یاسای چاکسازی دواجار لە پەرلەمان پەسند کرا بێگومان چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ئەو هەموو کەمووکوڕیەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوو کراوە کارێکی باشە و دەکرێ هەموولایەک پشتیوانی بکەین بەو مەرجەی بنەمای عەدالەتی تێدابێ. لێرەدا دیووی ڕەش و سپی، باش و خراپی ئەو پڕۆژەیه دەخەمەڕوو.

لایەنه باشەکانی یاسای چاکسازی:

*نەهێشتن و هەڵوەشانەوەی خانەنشینی ئەو کەسانەی کەپلەی تایبەتیان نەبووە بەڵام بەپلەی سەیر و سەمەرە خانەنشین کراون.

٭هەڵوەشانەوەی خانەنشینی ئەو کەسانەی بە پلەی سەربازی عەقید و عەمید و لیوا خانەنشین کراون، کەچی ئەو پلانەیان نەبووە.

*وەرگرتنەوەی پلەی وەزیفی لەو کەسانەی کە بە واستە و پاڵپشتی حزبی و خەڵکی دەستڕۆیشتوو بۆیان کراوە.

*ڕێکخستنەوەی پاسەوانی، بەهۆی دوو ئیدارەیی و بڕیاری حزبی پاسەوانێکی زۆر هەیە کە بەشێکیان وەهمین یان زیادەن.

٭ڕێکخستنەوەی ژمێریاری هێزەکانی پێشمەرگە و دانانی سنورێک بۆ ئەو پارەیەی بەهەدەرچووە.

٭دانانی هەژمارێک بۆ مووچە پاشەکەوتکراوەکان

لایەنە خراپەکانی پڕۆژەکە:

* لانەبردنی مووچەی خانشینی پەرلەمانتاران، ئەوە وای کردووە هەموو چاکی و باشیەکانی ئەو پڕۆژەیە فۆکسی لەسەر لابردرێ.

*دیاری نەکردنی کەمترین بڕی مووچەی خانەنشینی، پێویست بوو لانی کەم 400هەزار دینار دیاری بکرایە، چونکە ناحەقییە کەمترین مووچەی پەرلەمانتاری نزیکی 4ملیۆن دینار بێ و هیچ بڕێک بۆ مووچەی فەرمانبەری هیلاک دیاری نەکرێ.

* پرسی ڕێکخستنەوەی دەرماڵە ئەگەرچی کارێکی باشە، بەڵام ترس و دوودڵی لای فەرمانبەران درووستکردووە چونکە ماددەیەکی لاستیکیە و دەبێ باشتر ڕوون بکرێتەوە.

یاسای چاکسازی وێڕای ئەو سەرنجانە ، بەڵام دەبێت پشتیوانی لێ بکرێ، هەروەها دەبێ چاودێرییەکی وردی جێبەجێ کردنی بڕگە و ماددەکانی یاساکە بکرێ، چونکە گرنگی یاسا پەند لە جێ بەجێکردنی کردنیەتی نەک مانەوەی لەسەر کاغەز، هەروەها نابێ حزب و کەسایەتی دەستڕۆیشتوو گروپ و تاقمەکانی خۆیان کە بە پارە و مووچە و ناونیشانی نایاسایی چەند ساڵە ساڵە سوودمەندن بەدەر بکرێن لە چاکسازی، ئەگەر تەنها بۆ خەڵکی بێ پشت و پەنا بێ ئەوە ناحەقی دەبێت، بۆیە خەڵک چاوەڕوانە ئەو هەنگاوەی نراوە جدی بێت و هەنگاوی باشتریشی لەدوابێ.

نوێترین نوسینەکانی شوان بەرزنجی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌