دۆلار و کاری پزیشکی

وتار/ 20/12/2020 443 جار بینراوە

د.ئازاد مەنتک

دۆلار و کاری پزیشکی

د.ئازاد مه‌نتك
ماوەیەکە لە عێراقدا بە ھۆی خراپی بەڕێوەبردن نرخی دیناری عێراقی جێگیر نییە!؟ ئەوە شانبەشان ناجێگیر بوونی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی ووڵات، کە: ھەموویان کاردانەوەی ڕاستەوخۆی لە سەر ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان دەبێت. یەکێک لەو خزمەتگوزارییانەی؛ کە: لە مێژە لە لایەن دەسەڵات و تاک و کۆمەڵگا فەرامۆشکراوە و مەگەر جار جار وەکی وەختی ئاوێ فەراکێ وەبیریان بێتەوە؛ ئەویش سێکتەری تەندروستی و خزمەتگوزاری پزیشکییە. لە ئێستادا؛ ھەروەک سێکتەرەکان و بەشەکانی بەڕێوەبردن  و ئیدارەدانی ووڵات کەوتۆتە ژێر دەستی کەسانی نا پسپۆڕ و بە جۆرێکە باس و خواسی تەندروستی ھەر زۆر درەنگ دەکرێت مەگەر ھەر وەبیریشیان بێت!؟! تەنانت تاکی کوردی، وا دەستی دەھەوکی نراوە؛ کە: ھەر بە تەنگ باری تەندروستی خۆیەوە نییە!؟!
     قەت خزمەتگوزاری تەندروستی لە ھیچ ووڵاتێک بەخۆڕایی و بەلاش نییە! وە ھەر کاتێکیش ئەو بوارەی خزمەتگوزاری ژیانی خەڵک کەوتە مەترسییەوە؛ ئەو کات مرۆڤ ئەو دەستەواژە زێڕینەی وەبیر دەکەوێتەوە؛ کە: تەندروستی تاجێکی زێڕینە!! لەمێژیشە؛ خەڵک و عەوام کە دوعا و نزا لۆ یەکتری دەکەن، ئەوا: ھەموو دەم داوای ساغ و سەلامەتی لۆ خۆشەویستانیان دەکەن. تەندروستی و لەشساغی قەت بە پول و پارە ھەڵناسەنگرێت و ناپیورێت، ھەتا مرۆڤ کاتێک تەندروستی ناساغ دەبێت و دەکەوێتە مەترسییەوە؛ ئەوا: ھەرچی پاشەکەوت کردووە ھەمووی لۆ ساغی و سەلامەتی خۆی سەرف دەکات. بەمە دەردەکەوێت؛ کە: ھەر کەسێک دەوڵەمەند و ھەژار، پیر و جوان و گەنج و لە ھەر تەمەنێک گرنگی بە باری تەندروستی خۆیان بدەن و ھەر گرفتێک و ئاستەنگێک ھاتە بەردەم تاک و کۆمەڵگا و دەسەڵات، ئەوا: دەبێت تەندروستی ھەڵاوێرد بکرێت و قەت نابێت تێچوون و پارەی تەرخانکراو لۆ تەندروستی کەم بکرێتەوە.
  لە ئێستادا؛ کە: نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار لە ھەڵبەز و دابەزە؛ وە ھێشتا جێگیر نەبووە!؟ وە ھەروەھا ووڵاتی  ئێمە ووڵاتێکی بەکاربەرە و تەنانەت ئەو دەرمانانەی گوایە لە ناوەخۆ بەرھەم دێت؛ ئەوا: ھەموو ماددە خاوەکانی لە دەرەوە دێت و تێچوونی بە دراوی بیانییە و بە دۆلارە! ھەر لۆیە؛ ئەو خزمەتەی ساڵی پار بە پارەیەکی دیاری کراو پێشکێش دەکرا؛ ئەوا: لۆ ھەمان خزمەتگوزاری پێویستی بە سەرفکردنی بە بڕی پارەی زۆرتر دەبێت!!! ئەوەشمان وەبیر بێت؛ کە: حکومەتیش زەریبە و باجێکی  زۆری خستۆتە سەر کەرتی تایبەت و تەنانەت نۆڕینگەی پزیشکانیش لە چاو ساڵانی زوو لە ھەنووکەدا باج و زەریبەیەکی زۆر دەدەن؛ لەوەش بگەڕێن کە: بەناوی زبڵ و خاشاک و پاککردنەوە و ...ھتد دیسان بڕە پارەیەکی زۆرتر لە پزیشکان وەردەگیرێت. زۆربەی ئەو پزیشکانەی؛ کە: نۆڕینگەی تایبەت بە خۆیان ھەیە پارەی کارەبا و پارەی ئاو بە پێنج قاتی خەڵک  لۆیان حسێب کراوە؛ وە پێیان دەبژێردرێت.
  بەو شێوەیە بڕوات؛ ئەوا: مەزەندە دەکرێت، کە دەگەل ئەوەی پێشتر ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی ڕوو لە خراپبوون بکات؛ وە ژمارەیەکی زیاتری خەڵک ڕوو لە ھێلی ھەژاری بکەن و بەمەش درەنگتر بەتەنگ تەندروستی خۆیانەوە دەبن!!! کابرا، ماندوو کراوە و ژیانی لێ تەنگ کراوە؛ ئەوجا دەگەل نەبوونی ڕۆشنبیری گشتی و نەبوونی ھۆشیاری دروستی و وا گرفتێکیشی لۆ دروست کراوە ھەتا شەنگی وەبەر مابێت قەت لەخۆی ناخەفتی.... کەواتە؛ تاکەکان زێدەتر دڕدۆنگ دەبن. وە دەسەڵات و حکومەتیش ئەگەر وەکی پێشتر پارە و پول لۆ کەرتی گشتی تەرخان بکەن، ئەوا: بە ھۆی دابەزینی نرخی دیناری عێراقی کەمتر ئامێر و کەرەستە و پێداویستی پزیشکی دەستدەکەوێت. بەمە لەوانەیە؛ کە: ئەو خزمەتگوزارییانەی کە ھەتا ماوەیەک لەمەوپێش پێشکێش دەکرا؛ ئەوا: کەم بێتەوە و کوالێتی ڕوو لە خراپی دەبێت.
    لەمێژە؛ حاجی قادری کۆیی باسی لەوە کردووە، کە: لە ڕۆما کوردێکی بەرچاو کەوتووە؛ بەمشێوەیە:

  لە ڕۆما کەوتە بەرچاوم، کەسێکی ھائیم و حەیران  
بە ھەیئەت تێگەیشتم کوردە بە چەشنی ئەھلی کوردستان

نوێترین نوسینەکانی د.ئازاد مەنتک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌